خۆپێشاندانەكانی سلیمانی و چەند قسەیەك

خۆپێشاندانەكانی سلیمانی و چەند قسەیەك
ئەوەی كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو لە زۆونی نیلی و سەوز تێبینیمان كردووە كۆمەلێك خۆپێشاندان و مانگرتن بوو كە بە بیانۆی جیاجیا لەگشت دامو دەزگاكان لەم دەڤەرە روویان داوە،ئەوەش مافی رەوای هەر تاكێكە كە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی خۆی نارەزایەتی مەدەنی دەر ببریت. ئەگەر كەمێك لە رابردووی فەرمانبەرانی هەر سێ‌ پارێزگا بروانین دەبینین كە زیاترین خۆپێشاندان و نارەزایەتی لە زۆونی نیلی و سەوز رویانداوە ئەگەر پرسیاری ئەوە بكەین ئاخۆ هۆكار چییە ؟باشتر راستییەكانمان بۆ دەر دەكەون.
لە هەڵبژاردنەكانی دوو ساڵ رابردوو، پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگەكانی لە دهۆك و هەولێر بەدەست هێنا، ئەوەش هۆكاری سەرەركی بوو بۆ ئەوەی كە حكومەت لە لایەن پارتییەوە پێك بهێنرێت و لە لایەكی ترپارتی لە سلیمانی نەیتوانی وەكوو پیویست دەنگ بهێنیت و لە لایەن حكومەتی خۆجێیەتی سلیمانی زۆربەی ئەو حیزبانە بە پێی رێككەوتنە حیزبییەكانەوە پاش زیاتر لە هەشت مانگ پۆستەكانیان دابەش كردن.ئەوەش وایكرد كە زۆرینەی حیزبەكوردستانییەكان بكەونە سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان. هەر بۆیەش هەر كات حیزبەكان ویستیان بە جۆرێك لە جۆرەكان فشار بۆ سەر حكومەت بهێنن ئەو چینەی كۆمەڵگا كە فەرمانبەرن بۆ بەرژەوەندی سیاسی بەكار بهێنن، بەڵام ئەو پرسیارەش دێتە پێش بۆچی ماموەستایان زیاترین نارازی و مانگرتنیان هەبووە؟ئەوەش یەكەكی ترە لە هڵبژاردەی حیزبەكان بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆران بۆ ئەوەی زیاترین فشار بۆسەر حكومەت دروست بكەن ،چوون هیچ بنەماڵەیەك نادۆزرێتەوە كە یەك یان دوو مناڵی، قوتابی نەبیت هەربۆیەش ئەوچیینە دەست نیشان كراوە ئێستاش كە ئەوراستییانەمان بۆ روون بووە، دەزانیین هۆكار چییە كە تەنیا خۆپێشاندان نارەزایەتییەكان تەنیا لەو پارێزگایەئەنجام دەدرێن.
سەرەرای ئەوەی كە خۆپێشاندان بۆ مسۆگەركردنی مافەكان،مافێكی رەوایە بەڵام دەبیت ئەوانەی كە دەكەونە داوی ئەو كەسانەی كە بە ناو رێكخەری خۆپێشاندانەكانن ئەو بەرچاو رونییەیان هەبێت ئەگەر نا ئەو پرسیارە لە خۆیان بكەن، ئەو مووچەیەی كەلە دهۆك و هەولێر بە فەرمانبەران دەدرێت هەرئەوەیە كە سلێمانی دەدرێت و هیچ جیاوازییەكی نییە كە ببیتە هۆكاری ئەوەی لە دهۆك و هەولێر مانگرتن خۆپێشاندان نەبیت.
Top