یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە یەکەمین قۆربانیانی دەستی تیرۆرە

یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە یەکەمین قۆربانیانی دەستی تیرۆرە
داعش وێنەیەکی نوێ یە لە دیاردەیەکی مەترسیداری کۆن بەناوی تیرۆر. ئەو ڕێکخراوە لە ئان و سات و قۆناغی جیاواز لە ژێر پەردە و ناوی جیاواز و بەتایبەت ئایینەوە، ھەوڵی داوە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی کەلتووری ترس و تۆقاندن بگاتە مەرامە بۆگەنەکانی و بەم ڕێگەیە دڵی ژمارەیەک کەس و لایەن و وڵاتی تیرۆریستپەروەر خۆش بکاتن بە ھەندێ دەستکەوتی کۆرت ماوەی دور لە ھەموو پرەنسیپە مرۆڤی و ئایینی و ڕەوشتی و کۆمەڵایەتیەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی. ئەو ڕەوتە لە دێردەمەوە لە کوردستانیش بوونی خۆی ھەبووە و کەس و لایەن و چینەجیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردستانی لە گۆرزە نەزۆکەکانی بێبەش نەبووە. یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلەکەمان لە دژی شۆڤینیزمی ئەرەبی بیابانی و سەدامی گۆڕبەگۆڕ یەکێک بووە لەو ڕێکخراو و لایەن و چینەکانی کە بە قۆربانیی دەستی تیرۆر دەژمێردرێتن و یەکەمین شەھیدەکانی ھەمیشە زیندووی پێشکەشی ئەم کوردستانە پیرۆز و ڕەنگینە کردووە . کۆتایی ساڵانی نەوەت و دەستپێکی ساڵانی دوو ھەزار و چەرخی بیست و یەکەم چەند ئەندامی چۆست و چاڵاک و دڵسۆزی ئەو یەکێتیە لە یەکەمین قۆرباینانی دەستی تیرۆریستانی ھاوشێوەی داعشۆکەکان بوون. لە وانەش مەحەمەدی حاجی عۆبێد و سۆلێیمان تاژدین ئاغای کەلۆکی بارزانی کە نموونەی ڕەوشتی جوانی کوردێکی ئەم خاک و نیشتمانە بوون و بە دڕندانەترین شێوازی نامرۆڤایانە شەھید کران. مێژووی کوردستان ھەرگیز لە یادیان ناکاتن و سەروەری ئەو نەمرانە لە لاپەڕە زێڕینەکانی دەنوسرێتن و تۆمار دەکرێتن، چونکە ئەوان ھێمای گەلێکی ستەملێکراوی گەلێکی تری لووتبەرزی خوانەناس و قۆربانیی ململانێیەکی بێ ڕامانی دوو تاخمی شێعە و سۆننەکانن کە دوای زیاتر لە ھزار و چارسەد ساڵ ھێشتان بەدوای کڵاوی بابردوو دا دەگەڕێن. ڕۆحی بەرزەفڕی ئەو دوو شەھیدە نەمرە و گشت شەھیدانی کوردستان و بەتایبەت ئەوانەی بەدەست تاوانبارانی تیرۆریست شەھیدکراون شاد و جێگایان بەھشتی بەرین بێ، و ڕوو ڕەشی و سەرشۆڕی بۆ داعشۆکەکان و تیرۆریستانە کە بەناوی پیرۆزی ئیسلامەوە دێوەزمەیەکی سایکۆلۆژیان لەم جیھانە جوان و ڕەنگینە بڵاوکردووە و ئۆقرەیی و حەسانەوەی لێسەندووە.
*بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/ زانینگەھا زاخۆ




Top