ئەگەر ئێشتا كاتی سەر بەخۆیی نەبیت ،كاتی بن دەستیش نییە
September 23, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوكات باری ئابووری وكەشی سیاسی ناوچەكە ئەو دەرفەتەی بە كورد نەدەدا باس لە پرۆسەیەكی وا گرینگ بدات سەرەرای ئەوەی كە ئەوكات كورد وەكوو ئێستا لە رووی دیپڵۆماسیی و پەیوەندییەكانی دەرەوەی گەشەی نەكردبووو تەنیا كورد لە چوارچیوەیەكی دیاریكراو پارێزرابوو تەنانەت توركیا و ئێران هەر كات كە ئیرادەیان بكردبایە هێرشیان بۆ سەر كوردستان دەهێنا تەنانەت تاكوو قولایی خاكی كوردستانیش دەهاتن بەڵام ئێستا دەبینین كە كورد سەرەرای وولاتانی رۆژ ئاوا ،زۆر وولاتی ناوچەكە لە گەڵ چارەی خۆنوسینی گەلی كورد دان و كوردەكان بە دۆست خۆیان دەزانن و پەیوەندی ئابووی و دیپڵۆماسی پتەویان لە گەڵ هەرێمی كوردستاندا هەیە.
كێشە ناوخۆییەكانی عێراق وای كردووە كە نەتوانیت وەكوو پێویست دژ بە ئەو پرۆسە چارەنووس سازە بوەستیت و شەری داعش و لە لایەكەی تر و دۆخی باری ئابووری عێراق ئەو دەرفەتەی رەخساندووە، سورییاش بە دۆخێكی زۆر خەرابتر لە عێراق لە هەموو بوارەكان تووش هاتووە و بە پێی خریتەی سیاسی وولاتانی رۆژئاوا ئەوەی كە ئیستا هەیە دابەشبوونێكی ئاشكرایە و شتێك بە ناوی سورییا نەماوە كە مەترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەبیت ، و لە كاتی ئێستاش توركیا بە كێشە ناوخۆییی و دەرهاویشتەكانی پاش كودتا سەر قاڵە وبە هۆی باری ئابوری وولاتەكەی و شكست خواردنی سیاسەتی گەشتیارییەكەی و ئەو پەیوەندییانەی كە لە گەڵ هەرێمی كوردستان ئەو دەرفەتە زێرینەیە كە بۆ ئەو پرۆسەیە رەخساوە.
بەڵام ئەوەی كەجێگەی سەر سورمانە ئەوانەی كە بیانۆی رانەگەیاندنی دەولەتی سەربەخۆییی دەهێنایەوە ،ئێستا دەزگا چەواشەكارییەكانیان بە شێوەیەك بەكار دەهێنن كە گوایە تەنیا سەر بەخۆییی تایبەتە بە پارتی و بارزانی و خۆیان لە ئەو هاوكێشەچارەنوس سازە بەدوردەگرن و رۆژ لە دوای رۆژ هەوڵی دروستكردنی ئاستەنگ لە بەردەم ئەو پرۆسەیە دەدەن ، بەبیانۆی جۆراوجۆر و سوود وەرگرتن لەكێشە ناوخۆییەكان ،هەروەها ئەو ئاڵۆزییانەی كەخۆیان هۆكار بوونە بە كاتێكی گونجاوی بۆ راگەیاندنی دەولەتی كوردی نازانن و بەئاشكرا باوەشیان بۆ ئەوو لایەنە شۆڤێنیانە كردۆتەوە كە دژی سەربەخۆییی كوردستانن ئەوەی كە سەیر و سەمەرەیە ئەوەیە كە تاوەكوو ئێستا پەندەكیان لە كیمیاباران وئەنفاڵ وخاپور كردن و تەرحیل ونیشتەجێ كردن لە كۆمەڵگا زۆرە ملێیەكان....هتد، وەر نەگرتووە تەنانەت بە سازی ئەوان سەما دەكەن لە كۆتا دا ئاماژە بە ئەو فەرموودەی سەرۆك بارزانی دەكەین :" ئەگەر ئێشتا كاتی سەر بەخۆیی نەبیت ،كاتی بن دەستیش نییە"