لێدانی پێگەی كورد، دروستكردنی رٍەشبینی و دژایەتیكردنی سەربەخۆیی ،ئامانجی ناحەزانی كوردە
September 22, 2016
وتار و بیروڕا
جێی داخە، ئەو كەس ولایەنانە ناوی كوردبوونیان لە سەرە و لە نێو ئەو كەشوهەوا ئازادەی كوردستان كە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدە و بە لە ژێر ئەو پەردەیە بە نیازن گشت ئەو دەستكەوتانەی كە بەرهەمی رٍەنج وماندووبوونی نزیكەی یەك سەددەی گەلی كوردستان بە فیتی ناحەزانی كورد و جارێكی تر لە ژێر دروشمی مووچە و چاڵاككردنەوەی پەرلەمان كە خۆیان هۆكاری شكاندنی تەوافی سیاسی و هەوڵی كودەتاكردن بوون بەسەر دامودەزەكانی حكومەت پەكیان خست ، كەشێكی ئاژاوەگێری و ناسەقامگیری دروست بكەن .
لە رٍاستیدا ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین ، ئەوانەی دوێنی " دكتۆر رۆژ نووری شاوێس و سوپاسالاری عێراق بابەكر زێباری و ئەمرٍِۆ بە لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی فیكەی شادمانییان كێشا ، هەمان ئەو كەسانە بوون ، كە بەشدار و هاودەست بوون لە برٍینی بەشە بوودجەو مووچەی كوردستان لە پێناو هاندانی خەڵكی خۆراگری كوردستان دژی حكومەتی كوردستان و لە هەمووشی گرنگتر لێدان و سستكردنی پێگەی پارتی و بارزانی .
دوژمنانی كورد و ناحەزەكوردەكانی ئەوانەی دژی پارتی و بارزانین ، باش دەزانن وەك هەموو جاران ریسوا و شكستخوارد دەبن و سەر شۆرانە دەچنە زبڵدانی مێژووە و سەریان لە چیا بەرزەكانی كوردستان دەدەن.دەستێکی دەرەکی دەیەوێ لەنگەر بەو کەشتییە بگرێ کە لە کوردستانەوە بەرەو سەربەخۆکردنی گەلی کورد دەڕوات، ئەو دەستانە لە کوردستان نمایشی سیاسی دەکەن بۆ گەلێک شت، ئەوانە جگە لە زیان گەیاندن بە دۆزی كورد ، بێ متمانەی لە نێو خەڵكی كوردستان ، دژایەتیكردنی پرسە نەتەوەییەكان خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریەتی وپرسی نیشتمانییەكان هیچ یان لە هەگبە دا نییە ؛ ئەمە دیارە کە ئەمانە کێین و خزمەتی کێیش دەکەن. باردودۆخی کوردستان ھەستیارە و پێویستی بە یەکڕیزی ھەیە لە بڕیار و گوتار و بۆچوونەکاندا؛ دەبێ بە شێوەیەک بێت لە خزمەتی نیشتمان و نەتەوەکەماندا بێ.. ئەوانەی لەگەڵ دەستی دەرەکیدا بوونەتە یەک دژی سەرەبەخۆیی، ئەو کەشتییە لە جووڵە ناکەوێ و بەرەو سەربەخۆیی دەڕوات...
ئەگەر بەوردی سەرنجی پێشهات و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە بە تایبەت " سوریا وعێراق" بدەین ، بەتایبەت دوای كۆتایی هاتنی نەخشەی سایكس پێكۆ ، ئەوا وڵاتانی داگیركەری كوردستان بە تایبەت رژێمی ئێران ، گوشار و هاندانەكانی لە سەر ئەو كەس و لایەنە كوردانە دژ بە پارتی و بارزانی كە بە ئاڵاهەڵگری پرسی سەربەخۆیی و داكۆكیكاری مافەرەواكانی گەلی كوردستانە زیاتر بووە ئەویش لە رێگە بەغدا و فشاری ئابووری ، گۆران ویەكێتی دروستكردنی قەیران و چەواشەكاری و هێرشی میدیایی و گەوجاندنی خەڵك .سات ساتی دروست بونی دەوڵەتێکی نوێیە لە ناوچەکە بەناوی دەوڵەتی کوردستان، لەو ڕوەوە ڕۆڵ و پێگەی مەسعود بارزانی بە گرنگیەوە خراوەتە ڕو بەوەی کە بە 70 ساڵی تەمەنیەوە پێ بە پێی پێشمەرگەکان لەبەرەکانی جەنگە لە لایەک و لەولاشەوە خەریکی پتەوتر کردنی پەیوەندیەکانی کوردە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا،لەو ڕاپۆرتانە بەرزی ئاستی خوێندنەوەکانی بارزانی پێگەی گرنگی هەیە و ئاماژە بەوە دەکەن زۆر جار خوێندنەوەکانی پێش روداوەکان دەکەون و ئەمەش وای لە گەورە وڵاتانی وەک ئەمریکاو ئەڵمانیا و فەرەنسا و زۆرێک لە وكاتانی تر کردووە نەک تەنها ڕاوێژ بەڵکو زۆرجار پلانەکانی ئەو جێ بەجێ بکەن لە جەنگی دژی داعش، هاتنە دنیای دەوڵەتێکی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە ئەمری واقیع و بێگومان دروست بونی دەوڵەتێک لە کوردستانی عێراق تەنها روداویکی سادە نابێت و بە دوای خۆیدا زۆر گۆڕانکاری گەورە دێنێت و ئاسۆی کورد لە وڵاتانی تری وەک سوریاو تورکیاو ئێران ڕوناک دەکاتەوە.
ئەوەی لە ئێستادا گرنگە ئەوەیە كە گەلی كوردستان بە تایبەت كە تادێت قۆناغەكە هەستیار دەبێت و بەرەو قۆناغی رزگاركردنی موسڵ هەنگاو دەنێن ، پێوستە یەكهەڵوێستیمان بپارێزین و رێگە نەدەین ناحەزانی كورد لە رێگەی هاوشوهوشی میدیایی و چەواشەكاری كەشێكی رٍەشبینی لە نێو تاكی كورد دروست بكەن ، كە كاریگەری لە سەر هەستی كوردانەمان بكات كە هەموو جیهان شانازی بە ناوی پێشمەرگە و كورد دەكات ،نابێت رێگە بدەین دڵی دوژمنان خۆش بكەین ، بە دڵنییایییەوە گەیشتن بە لووتكەی سەرەكەوتن سەرٍەرای گشت كۆسپ وتەگرەكان نزیكە .