چەواشەكاری و خۆدزینەوە لە پەرپرسیاریەتیی خیانەت و ریسواییە

چەواشەكاری و خۆدزینەوە لە پەرپرسیاریەتیی خیانەت و ریسواییە
هەموو ئەو كەس و لایەنانەی كە ئێستا خۆیان لە دۆخی ئێستای كوردستان و ئەو بەرپرسیارییەتی قورسەی كە هەموو جیهان شاهیدی بۆ دەدات و كەوتنە سەر ئەستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان ، باش ئەو رٍاستیە دەزانن كە ئەوان ئەو خۆدزینەوە و هێرش و چەواشەكارییە میدیاییان لە سەر شاشە تەلەفزیۆنەكان بۆ شاردنەوە و سەرنەكەوتنی ئەو بەڵێن و دروشمە بریقەدارانەیان بوو كە دەنگدەرانیان دابوو .

ئەوان باش دەزانن كە كێ‌ دڵسۆز و خەمخۆر و بەرگریكاری راستەقینەی مافەرٍەواكانی گەلی كوردستانە ، نەك تەنیا لە باشووری كوردستان كە ئەمرٍۆ بە دەست چەندین كێشەی گەورە و جەنگی نێودەوڵەتی داعش و لە هەمووشانەوە گرنگتر قەیرانی دارایی كە پەیوەندی رٍاستەو خۆیی بەژیان و بارودۆخی رٍوژانەی تاك بە تاكی هاووڵاتیانی كوردستانەوە هەیە . لێرەدا ئەو لایەنانە با پرسیار لە خۆیان بكەن و درۆ لەگەڵ خەڵكی كوردستان و لایەنگرەكانیان نەكەن و بە رٍاستی باسی دۆخەكە بكەن و خۆیان لە بەرپرسیاریەتی نەدزنەوە هەرچەندە هیچ كات جگە لە چەواشەكاری و هاندانی خەڵك چییان نەكردووە .

ئەم لایانانە لە جیاتی دروستكردنی كەشو هەوایەكی یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كورد ، كە لە ئێستادا بە هۆی ئەو سەركەوتنانەی هێزی پێشمەرگە كوردستان و سیاسەتی سەركردایەتی كورد ، هەموو جیهان شانازی بە ناووبانگی كورد دەكات ، ئەوە بە هەموو تواناوە كەشێكی رٍەشبینی و بێ‌ ئومێدی و لە هەمووشی سەیرتر لە جیاتی پشتیوانی ئەو هەڵە مێژووییەی كە بۆ گەلی كرودستان رٍەخساوە بە تایبەت لە مەرٍمافی چارەی خۆنووسین ئەوا بە هەموو شێوەیەكی دژایەتی پارتی و بارزانی دەكەن . لە رٍاستیدا پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو كات بە درێژایی مێژوو خۆی بە خاوەنی دۆزی رٍەوای كورد و مافەرٍەواكانی گەلی كوردستان زانییەوە هیچ كات خۆی نەدزییەوەوە . ئەو كەس ولایەنە بەكرێگیراوانەی ئێستا دروشمی بریقەدار وچەواشەكارانەیان بەرزكردۆتەوە ، جگە لە مەرٍام و جێبەجێیكردنی پیلانی دوژمنان هیچیان بۆ خزمەتكردنی نەك خەڵكی كوردستان بەڵكو بۆ لایەنگرەكانی كورد پێی نییە .. پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬خۆی‮ ‬داكۆكی‮ ‬لە خواست و بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان كردووە و دەكات و بەهیچ كلۆجێك لەژێر هەر هەلومەرج و بارودۆخێكیشدا بووبێ سازشی‮ ‬لەسەر نەگۆڕە نەتەوەییەكانی‮ ‬میللەتەكەمان نەكردووە،‮ ‬هەردەم پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دروشم و ئارمانجەكانی‮ ‬لەتەك قۆناخەكاندا‮ ‬یەكانگیربووە و بەوپەڕی‮ ‬ئەقڵانی‮ ‬و وشیاری‮ ‬و دووربینی‮ ‬و وردبینییەوە سەودایی‮ ‬لەتەك هاوكێشە جیاوازەكاندا كردووە و دووربووە لە تێڕوانینە‮ ‬ڕۆمانسییەكان و كەتواربینییانە و بوێرانە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬كێشە و ئاریشەكان بووەتەوە،‮ ‬هەوڵیداوە نەك هەر لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆدا،‮ ‬بەڵكو هەردەم خوازیاری‮ ‬ئەوەبووە كێشەی‮ ‬میللەتی‮ ‬ئێمە لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬دایەلۆگ و دانوستاندن و دوور لە لوولەی‮ ‬تفەنگ‮ ‬ڕێگەچارەی‮ ‬گونجاوی‮ ‬بۆ بدۆزرێتەوە،‮ ‬هەر ئەم فۆرمەش لەبیركردنەوە وایكردووە،‮ ‬كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان شوێن و پێگەی‮ ‬جیاوازی‮ ‬هەبێ لە هەموو ئاست و ئاراستەكاندا،‮ ‬كە ئەم تێڕوانینەش بۆ هەموو پرسەكان لە حیكمەت و دانایی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستانەوە سەرچاوەیان گرتووە و دەگرن،‮ ‬لەم‮ ‬ڕوانگەیەوە لە دایكبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەو قۆناخە ئاڵۆزەی‮ ‬دوای‮ ‬بڕانەوە و بەكۆتاهاتنی‮ ‬جەنگ و ئەو گۆڕانكارییە مەزن و ئاڵوگۆڕانەی‮ ‬دنیا پێداویستییەكی‮ ‬بابەتییانە و پێویستییەكی‮ ‬یەكجار گرینگ بوو،‮ ‬تاكو لەو‮ ‬ڕۆژگارە سەختدا هەم بكارێت‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬بزاڤی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بكات،‮ ‬هەمیش لەژێر چەتری‮ ‬خۆیدا جەماوەری‮ ‬میللەتەكەمان گرد بكاتەوە و،‮ ‬بێتە مەیدانی‮ ‬خەباتكردن‮.‬

ئێستا جیهان بەگشتی و دەوڵەتانی هاوپەیمانی دژی تیرۆریستانی داعش بەو دەوڵەتانەشی هەتا دوێنی دژایەتی دەوڵەتی كوردستانیان دەكرد، بە هۆی ئەو سەركەوتنانەی پێشمەرگە و گەلی كوردستان و كەشوهەوای سەقامگیری و پێكەوە ژیانی كوردستان كە بەرهەمی سیاسەتی حەكیمانەی پارتی و سەرۆك بارزانییە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی نەك هەر وەك مەترسی بۆ ئایندەی سیاسیی ناوچەكە دوای داعش سەیر ناكەن، بەڵكو بە شێوازیكی تازەی دادەنێن بۆ چۆنیەتی رێكخستنەوەی ناوچەكە دوای داعش، بۆیە لەم چوارچێوەیەدا ئەو حزب و كەسانەی كە چاویان بە سەركەوتنی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی هەڵنایەت، كاتێك هەوڵەكانی خۆیان چڕدەكەنەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان لەناو بەرن،بۆیە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری بارزانی دەكەن بۆ ئەوەی رێبەرایەتی ئەم دەوڵەتە بخاتە سەرشانی خۆی، هەتا ئەوكاتەی مەترسیی سەرهەڵدانی حەماسێكی دیكە لە كوردستاندا نامێنێت. بۆیە ئێستا كاتی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی و نەك دژایەتیكردنی ئەو دەستكەوتانەی كە بە خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان هاتوونەتە بەرهەم ، كاتی ئەوەیە واز لە هاندانی خەڵك و چەواشەكاری بێنن و بێنە سەر رێبازی كوردایەتی رٍاستەقینە وبەیەكریز و یەكدەنگ بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو بنین .
Top