ستراتیژی سەرۆك بارزانی پاراستی دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە

ستراتیژی سەرۆك بارزانی پاراستی دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە
لە رابردوو تا بە ئێستامان كە هەڵێكی مێژوویی بۆ گەلی كورد هاتۆتە ئارٍاوە گشت هەوڵەكانی خرٍاونەتە گەر تا كورد لە بێ‌ دەوڵەتیی و ناسنامەی رزگار بێت و ببێتە خاوەن كیانێكی خۆی . ئەمە رٍاستە كە ئێستا كوردستان دەوڵەتێكی سەربەخۆ نییە. سەرۆك بارزانی بە هاوكاری دڵسۆزانی كورد ونیشتیمان لە تێكۆشانێكی جیدی دان بۆ ئەوەی ئەو سەربەخۆییە بەدەست بێنین. تا میللەتێك خاوەن دەوڵەت نەبێت، ناتوانێت بەرنامەی تۆكمەی خۆی بۆ ژیان وەك ئەندامێكی نێودەوڵەتی دابڕێژێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ جیهان. بارزانی بۆیە خاڵی یەكەمی ستراتیژیی خۆی لە پاراستنی كوردستانەوە كردووە بە سەربەخۆیی بۆ ئەوەی كوردستان بگاتە ئەو قۆناغە. سەرباری ئەوەش ئێمە 24 ساڵە حكومەتێكمان هەیە لە كردەوەدا وەك دەوڵەتێكی ئەمری واقیع كاردەكات.

لە رووی سیاسیشەوە كورد پێگە و ناوبانگێگی بەهێزی وەك نەتەوەییەكی خاوەن ناسنامە و خاك و كەلتوور و مێژوو بەدەستهێناوە.لە سایەی خوێنی شەهیدان ، ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان و سیاسەتی خەكمینانەی سەرۆك بارزانی و خۆراگری خەڵكی دڵسۆزی كوردستان رۆژ لە دوای رۆژ پێگەی سیاسیی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەبێت، ئێستە هەرێم ژمارەیەكی بەهێزە ئەگەر بتوانێ‌ ئەو دەرفەتانە بقۆزێتەوە، بەتایبەت كاتێك دەبینین زۆرێك لە وڵاتان پشتگیری سیاسەتی هەرێم و مافە رەواكانی خەڵكەكەی دەكەن.واقیعی سیاسیی ئەمڕۆی عێراق و هەڵسوكەوتەكانی لەگەڵ هەرێم، ئەوەندەی تر پێگەی ئێمەی بەهێز كردووە و بە پێچەوانەی سیاسەت و ویستی عێراقەوە پشتگیری و دۆستی زیاتری بۆ كورد دروست كردووە،ئەوە ئەو پێگە سیاسییە بەهێزەی هەرێمە وای كردووە وڵاتان بە حیساباتی خۆیاندا بچنەوە و وەك دەبینین واقیعەكە پێمان دەڵێ‌ كە مامەڵەیەكی دەوڵەتییانە لەگەڵ هەرێم دەكرێت و ئەو واقیعەی بۆ هەندێك بووەتە دەردەسەری و هەندێكی تریشیان پێشوازی لێ‌ دەكەن، بۆیە گرنگە ئیستسماری ئەو واقیعە بكرێت، بە جۆرێك زۆربەی وڵاتانی جیهان بە قورسییەوە سەیرمان دەكەن و مامەڵەمان لەگەڵ دەكەن، با ئێمەیش لەو ئاستەدا بین و چیتر لایەنە سیاسییەكان یەكتر نەكەنە ئامانج بە تایبەت ئەگەر لایەنێك دەیەوێ‌ پێگەی هەرێم پێش بخات، بەڵكو پێویستە هاوكار بین بۆ ئەوەی مێژوو بە جوانی وێنامان بكات، چونكە كاتەكە زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی هەنگاوی كرداری بنێین بۆ خۆكۆكردنەوە و بڕیاردان لەسەر خەونی لە مێژینەمان.

لە ئێستادا ، باشووری کوردستان کیانێکی واقیعی هەیە، جگە لە هەندێ گرفتی دەستکردی خۆمان، دروستكردنی قەیرانی سیاسی ، ماوەتەوە پایە قانونی و سیاسی و دیبلۆماسیەکانی ئەم کیانە تۆکمەتر بکەین و، بیگەیێنینە کەناری ئارام، بە جیهان بگوترێ کە کورد بڕیار لە مافی چارەنووسی خۆی دەدات، کەڵک لەو هەلومەرجە رەخساوە ناوچەیی و نیودەوڵەتییە وەربگرێت، دەست بەریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بگرین و بیکەینە هەوێنی ساڕێژبوونی برینی دڵان ! بیکەینە ئاوێزانی یەكریزی گەل و خاک و نیشتمان.سەرۆک بارزانی لە هەلومەرجی زەمەنی ئەم قۆناغە بە بایەخ و ستراتیژەوە دەڕوانێت، دەڵێت: با خواستە جۆراو جۆرە لۆکاڵیەکان، ئامانج و خواست و بەرهەمە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان لە دەست نەدەن، کە ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموومانە، داوای هاوکاری و پشتیوانی حزبەکان دەکات، لە مەشدا بۆ مێژوو دەکرێ یەکگرتوویی نیشتمانی بەرەستە بکەین و، هەنگاو و دەروازەیەکیش دەبێ بۆ چارەسەرکردنی چەند مقۆ مقۆیەکی پیتەڵپیتاوی ناوخۆ، کە ساڵێکە بەرۆکی ئەم نیشتمانە زامدارەی گرتووە. هەر کەس و لایەنێ بدوێنێ داخ بۆ زیانەکانی ئەم ڕەوشە هەڵدەکێشێ ئەی کەواتە کێ دەیکا و بۆ کێ دەکرێ، ئێستا ناکۆکیەیە سیاسیەکان گەیشتوتە ئەو ئاستەی کەسانێ هەبێ جورئەت بکەن بیر لە دابەشکاری زیاتری کوردستان بکەنەوە .ئەی لە بری ئەوە باشتر نیە هەموو لایەک بیر لە چارەسەری کێشەکان و فاکتەری ناکۆکیەکان بکەنەوە . ئەرێ ئەو بابەتانەی ئەم ململانیەی لەسەر توند کراوە لەم قۆناغە هەستیارەدا ئەوەندە پێوستە، ئەگەر دووساڵ سەری بنێنەوە تو بڵێ دنێا کاول بێ، هیچ نەبێ بۆ ئەوەی خۆمان یەکگرتوو پیشانی جیهان بدەین، بەڵکو لەم هەلومەرجە نوێ یەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەمافی نەتەوەی خۆمان بگەین .

ئەمڕۆ دەوڵەتە داگیركەرەكان ناتوانن پیلانەكانیان راستەوخۆ جێبەجێی بكەن ، بەڵام بەكرێگیراوەكانیان ئەجێندای سیاسی دوژمن وەك خۆی هەوڵی جێبەجێكردنی دەدەن تەنها بۆ مەبەستی دەستكەوتێكی حزبی تەسك و جێبەجێكردنی حقدە مێژووییەی كە دژی پارتی و بارزانی لە ناخیاندا هەیە بەتاڵی بكەن، بەڵام پارتی و بارزانی و خەڵكی دڵسۆزی كوردستان، زۆر باش دەزانن كە رێگای راستەقینە هەر ئەو رێگایەیە كە بارزانی لەسەری دەڕوات و هەنگاوی بۆ دەهاوێژێت و دڵسۆزان و نۆكەرانی وڵاتانی دوژمن زۆر بە جوانی لە یەكتر جیابكاتەوە و ئەوەی كە بۆ هەموو ئەو لایەنە سیاسییە خیانەتكارانە و ئەو كەسانە دەمینێتەوە هەر شكست و شەرمەزارییە و سەرفرازیش تەنها بۆ بەرەی ئازادی و سەربەرستی و سەربەخۆیی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی. سەرۆک بارزانی ئەو سەرکردە کاریزمایەیە توانیی میللەتی کورد و پێشمەرگە بە تەواوی جیهان بناسێنێت، هەمیشە شانازیشی بە پیشمەرگایەتی خۆی کردووە نەک سەرکردایەتی، بۆیە توانیی بە سیاسەتی حەکیمانەی ‌خۆی پاڵپشتی تەواوی وڵاتانی جیهان بەدەست بێنێ بە تایبەتیش وڵاتە زلهێزەکان، ئەوەش بە هاوکاری کردنی پیشمەرگە و پڕچەک کردنی پیشمەرگە دەورێکی کاریگەری هەیە بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی ‌دڕندەترین تیرۆری جیهانی کە داعشە پیشمەرگە بە سەرپەرشتی کردنی ڕاستەو خۆی سەرۆک مسعود بارزانی خەریکە ئەم ڕێکخراوە جیهانیە دڕندەیە بەرەو نەمان ده‌به‌ن. سەرۆک بارزانی لە جەنگی گەورەی دژ بەداعش توانیی ناوبانگێک درووست بکات بۆ کورد، شەڕ لە جیاتی چەندین وڵات بکات دیارە کە داعش مەترسی گەورەن بۆ سەر هەموو ئەورووپا، بەڵام کورد لە گەڵ ئەوەی زۆرترین مەترسی داعش و جەنگی لەسەرە، کوردستان ئارامترین شوێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ ئەمانە هەمووی بۆ هەوڵەکانی سه رۆك بارزان دەگەڕێتەوە، پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکان و ئایینە جیاوازەکان لە کوردستاندا بووەتە نموونە بۆ گشت لایەکانی تر، هەر بۆیە هیچ لایەنێکی سیاسی لە کوردستان و دراوسێکانیش ناتوانن جەنابی سەرۆک و کورد سارد بکەنەوە بۆ سەربەخۆیی كوردستان..
Top