مەترسی کولتوری سڕینەوەی بەرامبەر و ئاکامەکانی

مەترسی کولتوری سڕینەوەی بەرامبەر و ئاکامەکانی
لە سەرەتادا دەمەوێت ئاماژە بو ئەوە بکەم کە باشوری کوردستان فرە نەتەوە و ئایین و زمانە و سەدان ساڵە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمان بە شێوەیێکی ئاشتیانە بە یێکەوە دەژین و پرەنسیبی یەکتر قەبوڵکردن وڕێز گرتن لە تایبەتمەندیەکانی یەکتر باگراوەندێکی مێژوویی هەیە و بویتە هوی بە خشینی سیمایێکی جوان و شارستانی بو گەل و وڵاتەکەمان هەم لە سەر ئاستی ناوخوو هەم دەرەوە ،هەر ئەم کولتورە جوان و شارستانیەی باشوری کوردستان ڕەنگی داوەتەوە لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و عیڕاقیشدا چونکە ئەگەر لە ڕەوشی ئەمنی و سیاسی عیڕاق و ناوچەکە وورد ببینەوە ئەوەمان بو ڕون دەبێتەوە کە تاکە شوێنی ئارام و سەقامگیر لە ڕوی سیاسی و ئەمنیەوە باشوری کوردستانە لە دەڤەرەکەدا ،هەر بویەش ئاواڕەیێکی یەکجار زور لە پێکهاتە جیاوازەکان لە عیڕاق ڕویان لە باشوری کوردستان کردووە و باشوری کوردستانیش هەموانی لە ئامێز گرتووە و ڕێزیان لێ دەگرێت و بەپێی توانا یارمەتیان دەدات ،هەروەها بارودوخی ڕوژئاوای کوردستانیش وایکردووە کە کوردانی ڕووژئاواش بە ڕێژەیێکی زور ڕوو لە باشوری کوردستان بکەن ،هەمو ئەمانە بو ئەوە دەگەڕێتەوە کە هاوڵاتیان لە باشوری کوردستان هەڵگری پرەنسیپی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەن و ڕوحی لێبوردەیی و یەکتر قەبوڵکردن تیایاندا بەرجەستەیە بە ئەرکێکی پیروزی ێینسانی و نەتەوەیی و ئەخلاقی خویان دەزانن کە ڕێز لە بەرامبەرەکەیان بگرن جا چ لە نێوخوی باشوری کوردستاندا بێت یان دەرەوە کە ئەمەش خوشبەختانە بویتە هوی ئەوەی کە بە باشوری کوردستان ناسناوی ئەوەی پێ ببەخشرێت وەک ناوچەیێکی جیاواز لە عیڕاق و ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا بە گشتی .

بارزانی نەمر سومبولی ڕوحی نەتەوەکەمان و ڕێزدار سەروکی کوردستان مەسعود بارزانی هەمیشە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد،کوردستانەوە هەتا ئەمڕو بایەخێکی یەکجار زوریان بە جاندنی ڕوحی لێبوردەیی و یەکترقەبوڵکردنیان داوە و دەیدەن و ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمر تاکە ڕێبازی ڕاستەقینەبووە و ڕاستەقینەیە کە توانیویەتی گیانی لێبوردەیی بکات بە کولتور و بە تێپەڕبونی قوناغەکان موماڕەسە بکرێت و جێگیر بێت لە نێو پێکهاتە جیاوازەکاندا و بە هەمو هێزو توانایێکەوەش بەرگریان کردووە لەم فرە ڕەنگیەی کە لە ئارادایە.

پارتی و بارزانی وەک قۆتابخانەیێک بە درێژایی حەفتا ساڵ مەزنترین ڕوڵی بینیوە لە سەر ئاستی هەرچوارپارچەی کوردستاندا و بویەش دیموکراسیەتیان هەڵبژارد تاکو لەم چوارچێوەیەدا بنەما جوانەکانی دموکراسیەت ببنە کولتور و ئاشتی و ئارامی ناوخویی پارێزراو بێت چونکە لە بەرامبەردا دوژمنانی نەتەوەکەمان بەردەوام هەوڵیان داوە و هەوڵ دەدەن توی لە یەکترازانی سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی بڕوێنن و بوشایی دروست بکەن لە پێناو جێبەجێ کردنی مەرامی سیاسی دوژمنکارانەی خویان و ئەگەر چی لە ڕوی سیاسیەوە بە داخەوە توانیویانە درز بخەنە نێو ماڵی کوردی بەڵام نەیانتوانیوە پێکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئولی لەبەر یەک هەڵوەشێننەوە و سە قامگیری کومەڵایەتی تێک بدەن .

بێگومان هەڕەشەکانی سەر دوزی کورد و کوردستانیان زورن و لە سەروی هەموشیانەوە هەڕەشەی بیری توندو تیژی کە ئەمڕو لە باشوری کوردستاندا سەری هەڵداوە و دەیانەوێ کولتوری پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بەرەو لاوازی ببەن و هەمو ئامرازێکیان گرتوتە بەر بو لاوازکردن و دواتر لەنێو بردنی ئەم سیمایە جوانەی گەل و وڵاتەکەمان وئەمەش ڕێک ئەجیندای سیاسی دوژمنانی گەل و وڵاتەکەمانە کە لە هەوڵدان ڕەوشی سیاسی و کومەڵایەتی بەرەو ئاراستەیێکی ترسناک ببەن و بە مەش ێیڕادەی خویان بسەپێنن بەسەر ئەو پڕوژەیەی کە سەروک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانەکانیان هەوڵی بو دەدەن لە پنناو سەربەخوبوونی کوردستاندا.

لە کوتایی دا بە پێویست دەزانم ئەوە دوپات بکەمەوە کە پێویستە لە هەمو ڕویێکەوە ڕوبەڕوی پیلان و نەخشەی دوژمنانی گەلەکەمان ببینەوە و گرنگیەکی زور بە پرەنسیبی کیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بدەین و ڕێگا نەدەین نەیارانی ناوخوییمان بە فەرمانی دوژمنانی دوزی کورد سیمای جوان و شارستانی باشوری کوردستان ناشیرین بکەن و ڕێبازی بارزانی نەمر وەک ڕێبازی کوردایەتی بو پتەو کردنی گیانی دیموکراسی بکەینە سه ر مەشقی خومان نەک بیرێکی سیاسی نامو کەزیان بە دوزی گەل و وڵاتمان بگەیێنێت.
Top