چارەسەرێک بۆ کێشەلەبن نەھاتووەکانی جیھانی ئیسلامی( سایکۆلۆژیای سیاسی)

چارەسەرێک بۆ کێشەلەبن نەھاتووەکانی جیھانی ئیسلامی( سایکۆلۆژیای سیاسی)
کارەساتێکی تر رووی دا و تاوانێکی تر بەڕێوەیە. لەم چەند ڕۆژەی دوایی دا مۆفتییەکی سعۆدیە ڕایگەیاندوە کە: "ئێرانیەکان مۆسڵمان نین!".ئەگەر ئەو کەسەی ئەم گۆتارە دەخوێنێ وا تێدەگات کە نوسەر دەیەوێ پشتگیری شێعەکان بکات زۆرترین پلەی ھەڵەکردنی بڕیوە. چونکە جارێ ئەوەی لەم جیھانەدا لای من لە ھەموو شتێکی ئەم جیھانە بێ بەھاترە شێعە یان سۆننە بوونێکی دەمارگیرانە و دۆگماتیزمانەی ڕەق و تەقی ئێستاکەییە کە ھەندێ کەس یەکتری بەو ناوە تۆمەتبار و کافر دەکەن و لە ئیسلامی ڕاستین دوورە و من تەنھا بڕوام بە کورد و ئاریایی بوون ھەیە نەک ھیچ شتێکی تری لەو شێوەیە کە لە سایەی دا مافی ھزاران مرۆڤ و مۆسڵمان و نامۆسڵمان بخورێتن و ھیچ پەیوەندییەکی بە سۆننە یان شێعەبوونی مرۆڤەوە نیە. و لە لایەکی تریشەوە ھەمان ئەو تۆخمە کەسانەی وەک ئەم مۆفتیە تاوانبارە لە سەرتای ھاتنی ئیسلامی پیرۆزەوە تۆی دروستبوونی شێعایەتیان لە نێو خەڵکی دا چاندیان، ئەگەینا ھەموومان دەزانین لە ئیسلامدا شتێک بەناوی شێعە و سۆننە بوونی نەبوو. لە سەردەمی خەلافەتی چەندین خەلیفەی ناجۆامێر و دڕندە و خوێنڕێژ و لووتبەرزی ئەمەوییەکاندا بیرۆکەی ڕێزنەگرتن لە مۆسڵمانە نائەرەبەکان سەری ھەڵدایەوە و بوو بە ئەگەری پشتگۆێ خستنی ئەو مۆسڵمانە وەفادارانەی ڕێبازی مۆحەممەد(س) و تەنانەت سوکایەتی پێکردنیان و زۆرداری و کۆشتنیان بوو بە شتێکی ئاسایی و بەڵکۆ ڕەوا دەدیت، و دوایین جار وەک یاسایەکی سروشتی زۆرداری ئەوان سەری ئەم خەلافەتەی خۆارد و ئەمەوییە زۆردارەکان و ستەمگەر و لووتبەرز لە سەردەستی شێرە کۆڕێکی کوردی خۆراسان بەناوی ئەبومۆسلم لەناو چوون و لە جیاتی ئەوان عەباسیەکان ھاتنە سەردەستھەڵات. بەڵام دیارە تەنھا چەند ڕۆژێک زیاتری نەخایاند و عەباسیەکان کە خۆیانیانبە زۆڵم لێکراو دەزانی ھاتنە سەر ڕێچکەی باب و باپیرە ئەرەبەکانیان. و لەو بەینەشدا کەمتر لە ئەمەوییەکانیان نەکرد دژ بە مۆسڵمانە نائەرەبەکان و یەکەم ھەنگاویشیان نەمەک حەرامیکردن بوو بەرامبەر بە کوردەکان و کۆشتنی ناجۆامێرانەی ئەبوومۆسلم بە دڕندانەترین شێوە و دواتریش لەناوبردنی بنەماڵە دەستڕۆیشتووەکەی تری کورد کە بنەماڵەی بەرمەکیان بوون.
بەڵێئەمانە و زۆر رەفتاری تری ناجۆامێرانەی ئەرەبەکانی ھاوچەشنی ئەو خەلافەتانە و مۆفتیەکانی ئەمڕۆکە بەرەی شێعەی دروست کرد. شێعەکان، ھەموو کات و ئێستاشی لەگەڵدا بێ بەرھەمی زۆڵم و زۆرداری و ستەمی سۆننە خۆێنمێژ و دڕندەکانن. شێعەکان کەمتر لە ( %١٧) مۆسڵمانان پێکدەھێنن. ئەگەر چی لە ھەندێ قۆناغ دا دەستێکی باڵایان لە تیرۆر ھەبووە و ھەیە و دەبێ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ستەملێکراون. چونکە بە ئەزموون سەلمێنراوە کە زۆرینە ھەمیشە زاڵە و زاڵمە و زیاتر ستەم دەکات.
لەلایەکی تریشەوە دیارە ئەو مۆفتییە بێمێشکە و نامرۆڤە لە بیری کردووە کە ئێران تەنھا لە شێعە پێکنەھاتووە. دەیان ئایین و نەتەوە و مەزھەب و تایفە و کەمەنەتەوە لێی دەژین. تەنانەت ژمارەیەکی زۆری سۆننەشی لێدەژین کە کەسانی وەک ئەو مۆفتییە ھەوڵی ھەڵخەڵەتاندنی زۆرێک لە گەنجانی داوە و لە ڕقی ئێران و شێعە و ئاریاییەکان دەیەوێ وەک زۆر شوێنی تری جیھانی ئیسلام بیروباوەری سەلەفیەتی تووندڕوەانە و تووندوتیژانە و جیھادی و وەھابیزمی دڕندانە لە نێویان بەڵاو بکاتن، بەڵام شۆکر بۆ خۆای گەورەی ئەھوەرامەزدا حکومەت و دەستھەڵاتدارییە زاڵمە نامرۆڤیەکەی ئاخووندی ساڵانە زۆرێکیان لە سێدارە دەداتن و جیھان و ناوچەکە و کوردستان و ئاریایستان لە ئاگری ئەقلیەتی ئەوان قۆرتاڵ دەکاتن و دوردەخاتن. ئەو تۆخمە کەسانە ( علەتن) و میکرۆبن و ڕەفتار و کردار و سەروسیمایان قێزەوەن و ناگۆنجن لەگەڵ مرۆڤی چەرخی بیست و یەکەمدا. ئەوان بیرکردنەوەشیان بە ئەندازەی ئەو دووریەیە کە لە نێوان ئەرد و ئاسمان دا ھەیە و لە ئیسلامی پاک و خاوێن و رەفتاری زەردەشتی شەھید و ھەڵگری ئاڵای ( کرداری باش و بیرکردنەوەی باش و گۆتاری باش ) دوورن. ئەوان لەسەر دەستی وڵاتەکەی ئەو مۆفتیە لادراون و لە دژی شێعەکان بەکاردەھێنرێن.
ئەو مۆفتیە لەخۆانەترس و بێ باوەرە لە بیری چووە کە ئەگەر ئەو مەبەستی لە ئێران ئاریاییەکانە، ئەوە ئاریاییەکان و بە تایبەت پارس و کوردەکان و ئازەرەکان یەکەم ئەو نەتەوانەن کە ھاتوونەتە نێو ڕیزەکانی ئایینی ئیسلامی پیرۆز. بەڵێ با ئەو گەمژە پیاوە لووتبەرز و نەوەی ئەبووجەھلی جاھیل و ئەبی لەھەبی نەزان لەبیر خۆی نەباتن ئەوەتا ئەو ئاریایی و ئێرانیەکان و لەوانیش پارس و کوردەکان یەکەم نەژاد و نەتەوە بوون ھاتنە نێو ڕیزی ئیسلام و خزمەتێکی زۆری ئەو ئایینەیان کرد و بوون بە ئەگەری پێشکەوتنی و بڵاوبوونەوەی. ھزاران زانای ئەو نەتەوانە بەناوی تەعریبەوە ناوەکانیان لێسەنران و ناوی عەرەبیان بۆ دروستکران و نەچارکران بە زمانی ئەرەبی پەرتووکی زانستی بنوسن و وەرگێڕن. دیاریشە ھاتنیان بۆ ناو ئیسلام بەھۆی ترس و تۆقین لەبەر ئەرەبە پێ پەتیەکانی بیابانی نەبووە، بەڵکۆ کاتێک ئەوان گۆێبیستی ناوەڕۆک و بیروباوەرەکانی محەممەد(س) بوون زوو تێگەیشتن ئەوانە ھەمووی ئەو شتانەن کە بەر لە محەممەد(س) ب زیاتر لە ھزاران ساڵ پێغەمبەری ئەوان، زەردەشت شەھید، بانگەشەی بۆ دەکردن. بەھا جوانەکانی ئیسلام ھەمان ئەو بەھا بە نرخانەبوون کە پێشتر لە ئایینی زەردەشتی دا ھەبوون، بۆیە ئەگەر لە سەرەتای جەنگەکاندا ئاریاییەکان زوو تەسلیمی ئەرەبەکان نەبوون و بەرگرییان دەکرد و پاڵەوانانێکی زۆری ئاریایی و باب و باپیری پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەمڕۆی جەنگی تیرۆریستانی داعشی و ئەنسارۆلئیسلامیەکان و ئەوانی تر، گیانی بەرزەفڕی خۆیان لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتمان و ئایین و کەلتوور و فەرھەنگی خۆیان بەخت کرد و چوونە ڕیزی نەمران و جێگای خۆیان لە بەھشتی بەرین مسۆگەر کرد،بەڵام دواتر پەیتا پەیتا ڕاستیی ئیسلامی مۆحەممەدی لێیان ئاشکرا بوو و بە دڵ و گیان قبووڵیان کرد. مێژوو ناشارێتەوە کە کەسانی دیار لە ڕیزەکانی ئیسلام، بە پێچەوانەی بەھا ڕەسەن و مرۆڤدۆستانەی مەحەممەد(س)ی چ ستەم و تووندوتیژی و زۆرداریانبەرامبەر بە شێرەکۆڕانی ئاریایی کرد و جاری وا ھەبووە بەھزاران کەسیان بە یەک ڕۆژ و شەو سەریان لێدراوە.
ئەو مۆفتیە ئەرەبە پێ پەتییە لە بیری چووە کە ئەو کاتەی کە باب و باپیرانی ئەو سەنەم و بتیان دەپەرێست و ھیچ بڕوایان بە خۆای گەورە و یەکتا و تەنھا نەبووە، کۆڕانی نەژادی ئاریایی لەسەر دەستی زەردەشتی شەھید بۆ پەرەستنی خۆای گەورە و میھرەبان بانگەھێشتی دەکردن. نەژادی ئاریایی لە نەتەوەکانی خۆاپەرێست و خاوەن پەرتووک و پێغەمبەر بوون. لە کاتێکدا کە ئەرەبە بیابانیەکان نەک تەنھا وا نەبوون، بەڵکۆ بە پێچەوانەی خواست و بیروباوەری ئیبراھیم پێغەمبەر لە مەککە و خانەی خۆا دا بتیان دانابوو و وەک خۆا دەیانپەرێست، و ھاوکات لەگەڵ ئەوەشدا لە لووتکەی دواکەوتوویی ھزری و کەلتووری و فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی و مرۆڤی دا دەژیان. ئەو جۆرە دواکەوتنە رەفتار و کردار و بیرۆکە و بیروباوەری وەھا نەشرینی لە نێو ئەوان دا پەیدا کردبوو کە مێژوو شەرمی بەخۆیە باسیان لێوە بکاتن. ئەو مێنتالیتە و ئەقلیەتە دواکەوتووەی ئەوان بووە ئەگەری ئەوەی خۆای گەورە بۆ ھێنانە سەر ڕێگای ڕاستەقینە زیاترینی پێغەمبەران و لەوانەیش دوایین و بەھێزترین و شانازی پێکراوترین پێغەمبەریان لە نێویاندا دابەزینیتن تا ( ھیدایەتیان) بداتن.
ئەو مۆفتیە لە بیری کردووە کە فێری ئەوە بێ کە ئاریایی بوونی چەندین نەتەوە لەگەڵ چەمکی شێعەبوون، کە خۆی و کەسانی وەک ئەو ڕەقی لێیەتی، تێکەڵاو نەکاتن. ئاریاییەکان قوتابیانی قوتابخانەی زەردەشتی شەھیدن کە بەر لە ھەموو پێغەمبەرانی پێشوتری خۆی بانگەشەی بۆ ئەو ڕاستییە کرد کە لە دوای ئەم جیھانە جیھانێکی تر لە ئارادایە و تیایدا دۆزەخ و بەھشت ھەیە و ھەریەکەیان تایبەتمەندی خۆی ھەیە و جێگەی کەسانی جیاوازن. ئەو ڕاستیە لە لایەن ھیچ یەک لە پێغەمبەرەکانی پێش زەردەشت باسی لێوەنەرکراوە. چۆن دەبێ ئاریاییەکانیش کافر بن و سەنەمپەرێستانی ئەرەبی بیابانیش ھاوشێوەی ئەوان بە کافر بژمێردرێن؟ با زانایان بێن بڕیار لەسەر ئەوە بدەن. ڕاستە ڕێنماییە پیرۆزەکانی زەردەشت دواتر لە لایەن پیاوانی ئایینی، واتە مۆغەکان، پشتگۆێ خران و ئەوەش کارەساتی گەورەی لێکەوتەوە، بەڵام زەردەشت ھەموو ڕاستیەکانی ئاشکرا و بڵاو کردبوو.
ساڵەھای ساڵە ئێمە و زۆر کەس لە خۆمان دەپرسین: باشە تیرۆر و تووندوتیژی، کە لە نێو ئیسلامێکی محەمەد(س)ی و بە بەھا جوانەکانی وەک ئازادی و دادپەروەری و ئاشتی و یەکسانی و ڕێزگرتن و ئاسوودەیی دەستیپێکردووە و بانگەشەی بۆ کردووە، چۆن پەیدا بووە؟ بەڵام ئەگەر وردتر تەماشەی دەوروبەری خۆمان بکەین زوو وەڵامی ئەو چەشنە پرسیارانەمان بۆ دەردەکەوێ. بەڵێ، کەسانی وەک ئەو مۆفتیە جاران و ئێستا، لە نێو باڵی شێعە و سۆننە دا، بەناوی پیرۆزی ئیسلام و محەمەدی(س) دادپەروەر و مرۆڤدۆست، کە لە ڕاستیدا دوورن لە تووندوتیژی و تیرۆرەوە، دامەزرێنەری سەرەکیی تیرۆر و تووندوتیژی و وەھابیەت و داعش و ئەلقاعیدە و بۆکۆحەرام و تالیبان و ئەلشەباب و حزبۆلا و حۆسیەکان و سوپای پاسداران و ... ھتدن. ئەوەی کە دەگۆترێ ئەمریکا و ئیسرائیل و فلان و فیسار وڵات و دەولەت تیرۆریان دروستکردووە دوورن لە لۆژیک و مێشکی تەواو و دروست. ناشاردرێتەوە ئەوان لەو بەینە دا زیاترین قازانجیان دەست دەکەوێ و بە تایبەت لە فرۆشتنی چەک و دەستکەوتی تر. بەڵام لێرەدا دەبێ ئەو پرسیارە بکرێتن ئەو مۆفتیە کە ئێستا لە وڵاتێکی وەک سعۆدییە دادەنیشیتن سەر بە کام لەو دەوڵەتانەیە یان سەر بە ئەورۆپیەکان یان ڕوس یان چینە یان کام دەوڵەتی ترە؟ بێگۆمان ھیچیان. ئەو مۆفتیە مۆفتیەکی سۆننەی وەھابییە کە لە سعۆدیە دادەنیشیتن و ئەو جۆرە فەتوایانە دەداتن. ڕکابەرەکانی ئەو مۆفتیە لە باڵی شێعە و لە قوتابخانە ئایینییەکانی قۆم و نەجەف و کەربەلا و مەشھەد ھەمان جۆری فەتوا بۆ شێعەکان دەردەکاتن. ئەو جۆرە فەتوایانە ھەمیشە و ئێستاش ھەبووە و ھەیە و دەبێ و بەتایبەت لەسەردەمی سەفەوییە خۆێنمێژەکان و ئۆسمانیە دڕندەکان، کە ھەریەکەیان خۆیان بە پیاوماقووڵی بەرەی خۆیانیان دەزانی، گەیشتە لووتکەی خۆی و کارەساتی گەورەی لێکەوتووە. لەو ململانێ بێ ڕامان و بێ بنەمایە و درۆین و ساختە و دەستکردە و ھیچ و پووچەی ئەوان دا کورد گەورەترین قۆربانی بووە.
باشە چۆن تیرۆریستی وەک داعشیەکان دروست نەبن، کاتێک کە مۆفتیەکی وەھابی بەناوی پیرۆزی ئیسلامەوە فەتوای لەو شێوەیە دەردەکاتن؟ باشە بەرژەوەندییەکان چین کە ئەو مۆفتیە بیر لە ئەنجامە نەخوازراو و نەھامەتیەکانی پاش فەتوایەکەی ناکاتن؟ باشە ئەو گەنجانەی کە پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕێکخراوەکانی تیرۆریستی وەک داعش دەکەن چۆن تاوانی وەک شنگال و سپایکەر و ... ھتد، ئەنجام نادەن؟
فەتواکانی ھاوشێوەی سۆننە و شێعەکان ھەڕەشە لە بوونی مرۆڤایەتی لە جیھان دەکاتن. دەبێ چارەسەرێک بدۆزرێتەوە. لە پاش جەنگە جیھانیەکانی یەکەم و دەووھەمدا جیھان جەنگێکی وەک شەڕی ئێران و ئێراق و شەڕەکانی تالیبان و ئەلقاعیدە و داعشۆکەکانی بەخۆیەوە نەبینیەوە. ئایا سەرچاوەیان چیە؟ دەبێ مۆسڵمانان و نامۆسڵمانان بەیەکەوە بیر لە چارەسەرێک بکەنەوە. بەتایبەت جیھانی ئیسلام، کە خەریکە لەسەر ئەو شێوازە ئەقلیەتە دۆگماتیزم و دەمارگیرانەی شێعە و سۆننەکان زیانی گەورەی پێدەکەوێ. بۆچی دەبێ چەند کەسێک لە شوێنە پیرۆزەکانی مۆسڵمانان و بەتایبەت لە مەککە و مەدینە لە جیاتی دوو مەلیار مۆسڵمان بڕیار لەسەر چارەنوسیان بدەن؟ کێ ئەو ڕێگە و مافەیان پێداوە؟ بۆچی لێیان ناسەندرێتن؟ بۆچی دەبێ ئەو شارە پیرۆزانە، کە سیمبۆلی ھەموو مۆسڵمانانی جیھان و بە شێعە و بە سۆننەکانیەوەن، لە دەست چەند کەسێکی دەمارگیر دا بێ و ئەوان بە کەیفی دڵی خۆیان و ھەر کاتێک بەرژەوەندییەکانیان ویستی فەتوای لەو بابەتە دەربکەن و کارەسات رووبداتن و تاوان ئەنجام بدرێتن؟
من ئەوەندە شارەزای لق و پۆپ و چۆنیەتی دابەشبوونی ئایینەکانی وەک شینتۆ لە ژاپۆن و دەوروبەری، و کۆنفۆشیوسی لە چین و دەوروبەری، و بودایی لە چین و ئاسیای دوور نیم. ئایینی کۆنی جوولەکەش بەھۆی پەتەوازەبوونیان و کەمی ژمارەی پەیرەوەکانی زۆر گرنگی خۆی نەماوە. بەڵام مەسیحیەت کە بەسەر ھەر سێ مەزھەبی کاتۆلیک و ئەرتۆدۆکس و پرۆتستانت دابەش بووە نموونەیەکی جوانی بڕیاری ئایینییە لەسەر ئاستی جیھان. بەھۆی ناپسپۆریم ناتوانم بڕیار لەسەر ئەوە بدەم کە جەنگە گەورەکان و لەوانەش جەنگەکانی جیھانی یەکەم و دووھەم و ڕوودانیان چەند پەیوەندی بە کاریگەری ئەو مەزھەبانەوە ھەبووە، بەڵام دەتوانم پێشبێنی ئەوە بکەم کە دوور نیە پەیوەندیان ھەبووبێ و ئەوەش بەھۆی ئەو ئەزموونە تاڵەیە کە ئەورۆپیەکان لەگەڵ ئایینی مەسیحیەت ھەیانبووە و ئەو ئایینە و بەتایبەت لە سەردەمانی کۆن و چەرخی ناوەڕاست زۆڵم و زۆردارییەکی زۆری لە ئەوان کردووە. بەڵام بەھۆی ئەوەی کە سەنتەر و ناوەندی بڕیارەکانی ئایینی لە ئایینی مەسیحیەت لە یەک شوێن و لە لایەن ڤاتیکانەوە سەرچاوە دەگرێ بۆیە ئەو ئایینە لە ھەموو ئایینێکی تر زیاتر توانیویەتی ئەم لایەنەی ژیانی کۆمەڵایەتی جیھانی مەسیحیەت کۆنترۆڵ بکاتن. ھەڵبەت مەبەست ئەوە نیە بڵێن کە پاپەکان و ڤاتیکان فریشتەن و لە جیھانی ئەوان و مەسیحیەتدا گەندەڵی سەروەت و سامان و ئایینی و ململانێی مەزھەبی لە ئارادا نیە. بەڵکۆ دەگۆترێتن پاپەکان و ڤاتیکان زۆر دەوڵەمەندن، و ھەروەھاش زۆرێک لە ململانێیەکانی بلۆکی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بۆ ململانێیە مەزھەبیەکان دەگەڕێتن. بەڵام سەرەڕای ھەموو ئەوانە کاتێک کە ناوەندی بڕیار یەک جێگا و سەنتەر بێ چارەسەری کێشەکان زۆر ئاسانتر دەبێ.
دەبێ مۆسڵمانانیش سوود لە ئەزموونی ڤاتیکان وەربگرن. لە دەستھەڵاتی ڤاتیکان دا و بە تایبەت لە ھەڵبژارتنی پاپای جیھان ھەموو جیھانی ئایینیی مەسیحیەت بەشدار دەبن. قۆناغی ھەستیار و دژواری ھەلبژارتنی پاپا پرۆسێسێکی زۆر ئالۆزە بەڵام چونکە پرۆسەیەکی دیمۆکراسیانەیە بەرھەمی باشی لێدەکەوێتەوە. بەدرێژایی بیست و یەک سەدەی ڕابردوو ئەو پرۆسەیە جوانترین و باشترین نموونەی زیندووی دیمۆکراسیەتی ڕاستەقینەی بەخۆە بینیوە، جگە لە ھەندێ قۆناغی نائاسایی و پڕ لە گیر و گرفت. پاپ نوێنەری ھەموو مەسیحیەکانی جیھانە بەھەموو مەزھەبەکانیەوە و ڤاتیکان وڵاتێکی سەربخۆیە و سەرچاوەی ھەموو بڕیارە گرنگ و چارەنووسسازەکانی ئایینی مەسیحیەتە.
لەگەڵ ئەوەی کە ئیسلام لە بنەڕەتدا سیستەمێکی دیمۆکراتیکە و ھاوبەش و بەشداری ھەمەلایەنە لە بنەماکانیەتی، بەڵام لە ماوەی ھزار و چار سەد ساڵی ڕابردوو وەک پێویست نەیتوانیوە ئەو بنەمایانە لەسەر بڕیاری چارەنوس سازی گەورەی ئایینی دا خۆی جێبەجێ بکاتن. ئەوەش بۆوەتە ھۆکاری ئەوەی زیانی گەورەی پێبکەوێ. ئەوە سەدەی بیست و یەکەمە و دیمۆکراسیەت گەیشتووتە لووتکەی خۆی. ئەمڕۆ دەبێ مۆسڵمانان تێکڕا بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆیان و ئایین و وڵاتانیان بدەن. ناکرێ ئەوان تاھەتایە چاوەڕێی ئەوە بن مۆفتیەکی شێعە یان سۆننەیەک گاڵتە بەچارەنوسیان بکاتن و بەناوی خۆا و پێغەمبەر و ئایینی ئیسلام لە جیاتی ئەوان بڕیار بدەن و کارەسات دروست بکەن. ئەمڕۆ کێشە و گیروگرفتەکانی جیھان تەنگی بە جیھان ھەڵچنیوە. ئەمڕۆ جیھان بەگشتی و جیھانی ئیسلام بەتایبەت بەدەست ھزاران کێشەوە دەناڵێننن. ئەمڕۆ جەستە و سایکۆلۆژیای تاکی جیھان و ئیسلام ھێزی بەرگریکردنی نەماوە و لاواز بووە و لە خەم و خەفەتی بژێوی سەخت و دژوار و ناڵەباری ژیان چیتر ناتوانێ بەرگەی کێشە جۆراوجۆرەکان و بەتایبەت ئایینییەکانیش بگرێ، و بەتایبەت کە زۆرێک لەو کێشە و گرفتانە و ململانێ و ناکۆکییانە بێ ڕامانن و ھیچ واتایەکی تیایدا نیە و ھیچ پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە نیە و سەرچاوەکانیشی ھەندێ کەس و لایەن و وڵاتی ناکۆکە کە بەرژەوەندییەکانی تایبەتیان زاڵە بەسەر ئەو گرفتانە. زۆرێک لەو گرفتانە دەستکرد و ساختەن و بەرھەمی ھزروبیری تەسکی مەزھەبی و تایفیین و خەڵکی ئاسایی لێی دوور و بێبەشن. زۆرێک لەو کێشانە، نە لە دوو و نە لە نزیکەوە، ھیچ پەیوەندی بەو خەڵکە ڕەش و ڕووت و ھەژارەوە نیە، کە ھەموو ھزر و بیریان لەسەر پەیدا کردنی لۆقمەنانێکە بۆ منداڵ و کەس و کاریان. ئەو خەڵکە تەنھا سوتەمەنی ئەو لایەن و تاخمانەن. بەڵێ لە ئەنجامدا قۆربانیەکانی ئەو ململانێیە بێ واتا و بێ ڕامان و تڕۆھاتە ھەر خەڵکی ڕەش و ڕووت و ھەژارەکەی سۆننە و شێعەن و زۆر جاریش ھەبووە کە خەڵکانی تری نامۆسڵمانیش تێوە گڵاون و تیایدا چوونە و بوونەتە قۆربانیی ناکۆکییەکانی شێعە و سۆننەکان.
دەبێ جیھانی ئیسلام و بەتایبەت خەمخۆرانی ئەو ئایینە بە نەفەسێکی نوێ پێشکەوتنی دیمۆکراسیەت بقۆزنەوە و سوودی لێوەربگرن. دەبێ بە تێکڕای دەنگ بڕیار لەسەر چارەنووسی ئایینی ئیسلام و پەیڕەوانی بدەن. ئەوھا بۆیان ناچێتە سەر. جیھانیان و مۆسڵمانان و نامۆسڵمانان ماندوو و بێزار بوون. ئاسایشی ئایینی و سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای ئیسلام لە ژێر ھەرەِشەی کۆمەڵێک مرۆڤی دەمارگیر و دۆگماتی و نەخۆشدەروون و ھەڵپەرەست خەریکە لە نێو دەچیتن. مۆسڵمانان دەبێ و دەتوانن سوود لە ھێز و شیان و توانایی و ھاوکاری ھەموو کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی و ڕێکخراوە جیھانیەکانی وەک (UN ) و ھەموو مرۆڤدۆستان وەربگرن. ئەوان ئەگەر نەیانتوانی بە زمانی دیالۆگ و گفتگۆ ئەم بیرۆکەیە بچەسپینن دەبێ پەنا بۆ کارتەکانی فشاری سیاسی و کۆمەلایەتی ببەن تاکو وڵاتێکی وەک سعۆدییە قایل بکەن لە بڕی قۆرخکردنی شارە پیرۆزەکانی مەککە و مەدینە، کە مۆڵکی ھەر تاکێکی مۆسڵمانە ، بە بێ جیاوازی مەزھەبی و بە شێعە و سۆننەکانەوە، و لە جیاتی بەکارھێنانی وەک کارتی فشار لە دژی نەیارە شێعەکانی و چەسپاندنی قسەی خۆیان و سەپاندنی بەسەر ئەوان دا، و نەچارکردنیان بە ملکەچبوون بە بڕیارەکانی تاکڕەوانە و یەکلایەنەی خۆیان، و تێکدانی یەکڕیزی نێو جیھانی ئیسلامی، کە ھەڕەشەیەکی گەورە و کۆشندەیە لەسەر مرۆڤایەتی و ئیسلام، و ھەروەھا تەخشان و پەخشانکردنی داھاتە گەورەکەی پرۆسە و ( فەریزە ) پیرۆزەکانی حەج و عۆمرە و بەکارھێنانی بۆ مەرامە تایبەتەکانی و بەھێزکردنی ھەندێ وڵات و تاخم و ڕێکخراو و کەس و لایەنی تووندھاژۆ و تیرۆریستی، دەست لەو شارانە بەردەن و دان بە سەربەخۆییان بداتن وەک دەوڵەتێک، ھاوشێوەی دەوڵەتی ڤاتیکان. یان دەبێ ئەو شارانەیان لێ بسەندرێتن. دەبێ ئاسانکاری بکرێت و ھەموو دانیشتوانی، بە دەوڵەمەند و ھەژار و ڕەش و ڕووتەکانی کە بە مخابنییەوە کەمیش نین و زۆرن، بۆ شوێنێکی تری گۆنجاوی (وەتەن عەرەبی) یان ھەر شوێنێکی تر بگۆازرێنەوە و نەھێڵن ھیچ سیمایەکی ئەرەبیەتی و سۆننینیزمی پێوە دیار بێ. دەبێ ئەو دەستھەڵاتە و مەلیکەکانی سعۆدییە و ئالی سعۆد و گشت مۆسڵمانان ئەو ڕاستیە قبووڵ بکەن و بزانن و فێربکرێن کە مەککە و مەدینە دوو شارن کە سیمبۆڵی ئیسلامەتیەتن و ئیسلام تەنھا ھی عەرەب و سۆننەکان نیە. مۆسڵمانان ھزاران نەتەوە و نەژاد و وڵاتن و ھەموویان بەیەکەوە و وەک یەک خاوەنی ئیسلام و ئەو دوو شارەن، بەڵکۆ زیادەڕۆیی نیە ئەگەر بگۆترێتن ھەندێ نەژادی و لەوانەش ئاریاییەکان زیاتر لە خۆدی عەرەبەکان خزمەتی پێشکەوتنی ئایینی ئیسلامیان کردووە.دیارە ئەو بیرۆکەیە شتێکی نوێ نیە و مێژوو ھەوڵی ئەو جۆرەی ھەندێ دڵسۆزی ئیسلامی لە بیرنەکردووە و بەتایبەت نادرشاھی ئەفشار کە ویستی کارێکی لەو بابەتە بکات بەڵام تەمەن دەرفەتی پێنەدا.
ئەو بیرۆکەیە یەکێکە لە ئامانجە ھەرە سەرەکیەکانی دابەزینی ئایینی ئیسلام و ھاتنی محەممەد(س)، کە بە ھۆکاری جیاواز دەرفەتی جێبەجێکردنی بۆ نەڕەخسا و دواتریش و تا ئێستاشی لەگەڵدا بێ وەک خۆی مایەوە. ئەگەر سعۆدییەکان دڵسۆزی ئایینی ئیسلام و ڕێبازە پیرۆزەکەی محەممەد(س) بن و بڕوایان بە سۆشیالیزمی نەتەوەکانی نێو ئیسلام دا ھەیە کە لە ھەموو خێر و بێرەکانی ئەو ئایینە دا بەشدار بن دەبێ بە دڵ و گیانەوە ملکەچی ئەو پرۆژەیە بن. ئەو کاتە ئەو وەڵاتە دادەمەزرێتن و دەبێتە دیفاکتۆ. مۆسڵمانان بە بێ جیاوازی مەزھەبی و تایفی و وڵاتانیان و لەسەر بنەماکانی دیمۆکراسی و ڕێژەی دانیشتوان و ئامارەکان و یان ھەربنەمایەکی تری گۆنجاو لە بەڕێوەبردن و پەرڵەمان و ھەڵبژارتنی سەرۆک یان ھەر پلە و پایەیەکی ھاوشێوە بەشدار دەبن، و ئەو سەرۆکە ھاوشانی پاپ بڕیارە ئایینییەکان و فەتواکانی جیھانی ئیسلام و بەتایبەت بە نوێنەاریەتی شێعە و سۆننەکان دەردەکاتن. بە دروستبوونی ئەو وڵاتە جگە لەوەی کە وڵاتێکی تری مۆسڵمانان زیاد دەکات، ھەروەھا ئەو وڵاتە دەبێتە ناوەندێکی بەھێزی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی کە تیایدا و بە ھاوکاری و بەشداری ھەموو مۆسڵمانانی جیھان بڕیار و فەتواکان لەسەر زۆر لە کێشە و دۆخە ئاڵۆز و چارەنوس سازەکانی ئیسلام و وڵاتانی ئیسلامی دەدرێتن. تیایدا بە بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە تەسکەکانی مەزھەبی و تایبەتی، زیاترین سوود لە تواناییەکانی جیھانی ئیسلام وەردەگیرێتن. لەو وەڵاتە و پەرڵەمان و سنوورەکانی دا مۆسڵمانانی جیھان لەجیاتی بیرکردنەوە لەوەی کە چۆن و بە چ شێوەیەک ڕکابەری بەرامبەرەکەی خۆی تەفر و تووناو بکاتن و لەناوی بەرێتن، بیر لە شێوازی دابەشکردنی دەستکەوتە ھاوبەشەکانی مادی حەج و عۆمرە بکرێتن تا بزانرێتن چۆن ئەو پارە زۆر و زەبەڵاحە لە پێناو بەرژەوەندییە?
Top