(نەوشیروان مستەفا) لەنێوان دوو ئەگەردا
September 19, 2016
وتار و بیروڕا
ئامانجی دووەم فشار خستنە سەر ئیدارەی حکوومەتە، بەمەبەستی وروژاندنی شەقامی کوردستان، تا پارتی رازی بکات، رازی بێت، وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، بێننەوە ناو حکوومەت، دواتر لەبەر بانگەشەی هەڵبژاردن لە حکوومەت بکشێتەوە.
لەماوەی رابردوو شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاگاداری باڵی ناوەندی بڕیاری یەکێتی کردووە، کە دەبێت لەگەڵ باڵی دەستڕۆیشتووی حزبەکەیان رێککەوێت، بەپێچەوانەوە زەرەردەکەن هاوکات پرۆژەی بەڕێوەبردنی یەکێتی، دراوە بە نەوشیروان مستەفا، بۆیە باڵی ناوەندی بڕیار ئامادەنەبوون دەنگ لەسەر پرۆژەکە بدەن، دواجار بەناچاری شاندەکە گەرایەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی رێککەوتن کە بەم نزیکانە شاندێکیان سەردانی بەغدا بکات، بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر فرۆشتنی نەوتی کەرکووک، بۆ ئەم مەبەستەش ئاگاداری کۆماری ئیسلامی ئێران کراوەتەوە، بۆیە راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەیەوێت لە رێگای نەبوونی مووچەوە، بیرۆکەی گەرانەوە بۆ بەغدا و لامەرکەزیەتی سلێمانی پەیرەوی بکات.
بانگەشەی حکوومەت، بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، لە خۆیەوە نییە، چونکە ئاگاداری هەیە کە بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگای هاندانی خەڵک دەیەوێت ئاراستەی دۆخی کوردستان بەرەو مەترسی بدات، لەهەمان کاتدا حکوومەت دەیەوێت بە راشکاوانە بە حزبەکانی بەشداری بووی حکوومەت بلێت، کە یان پابەندبن بەبەشداری لە حکوومەت یان ناکرێت خەڵک هان بدرێت، لەهەمان کاتدا بەشێک لە ئاراستەی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی، داوای کشانەوە لە حکوومەت دەکەن و بەڕوونی ئەوەش دایارەکە فشاری بزووتنەوەی گۆڕان و بیرۆکەی نەوشیروان مستەفا بۆ یەکێتی لەبارەی کشانەوە لەحکوومەت پێشنیار کراوە هەروەک بۆ کۆمەڵی ئیسلامیش کراوە.
کۆی گشتی پرۆسەکە دوو ئاراستەیە، یەکەم: قبوڵکردنی گۆڕان و یەکێتی و دوو حزبی ئیسلامی بە راکشێیانی دۆخی کوردستان تا شەڕی دوای داعش، دووەم: بەبێ گەرانەوە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکێتی و گۆڕان رێککەوتنی نوێ لەگەڵ بەغدا بکەن کە ئامانج لەمە فرۆشتنی نەوتی کەرکووکە.