هیچ پیلان وگوشارێكی نێو خۆیی وئیقلیمی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی مافەرٍەواكان پاشگەز ناكاتەوە

هیچ پیلان وگوشارێكی نێو خۆیی وئیقلیمی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی مافەرٍەواكان پاشگەز ناكاتەوە
ئەو لە ئێستادا هەندێك كەس ولایەن لە هەرێمی كوردستان بە هاوكاری ناحەزانی كورد كاری سەر دەكەن ، خەم و دڵسۆزی بۆ تاكی كورد و هاووڵاتیانی كوردستان نییە ، رٍاستە قەیرانی دارایی هەیە، رٍاستە پێشمەرگە سنووری كوردستان دەپارێزێت ، رٍاستە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 2 میلیۆن ئاوارەی لە ئەستۆ گرتووە ، باشتر نەبوو لە جیاتی پشتیوانیكردن لە حكومەتی كوردستان و پێداگریكردن لە سەر مافەرٍەواكانمان و ئەوەندە دژایەتیكردنەیان لە دژی حكومەتی بەغدا بووایە كە ماوەی 2 ساڵ گشت مافەرٍەواكانی گەلی كورد بە قسەی خودی ئەو كەسانەی كە ئێستا دژی كورد و دۆزە رەوای پیلان دەگێرن بكردایە. لە رٍاستیدا خۆشیان واقعیەكە و دۆخی سیاسی و ئابووری كوردستان دەزانن ، بەڵام مێژوو و راستییەكان پێمان دەڵێن كە گەر خیانەتە و هاودەستیكردنی بە داخەوە هەندێك حزب ولایەن كە ناوی كوردیان لەسەر ،ئەوا رەوشی كورد ئێستا لە قۆناغێكی تر دا بوو .

دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان و درێژەپێدەری گشت شۆرش و بزاڤە رزگاریخوازییەكانی پێش خۆی كە لەلایەن دوژمنانی كوردەوە خامۆشكران ، ئەوا لەو رۆژەوە تا ئەمرۆ بۆتە سەدێك و چەقڵی چاویی ناحەزانی ، بۆیە دەیان جار پیلانگێری ترسناك و هەوڵی تیرۆریستی و لە ناوبردنی ئەنجامدراوە ، بەڵام نەك ئەو رێبازە خامۆش و بەڵارێدا نەیراوە بەڵكو تا بە ئەمرٍۆ توانیوێتی وەك بە ئەزموونترین و كاریگەرترین پارتی لە سەر ئاستی ناوچەكەو جیهان پێداگری و داكۆكیی لە مافەرٍەواكانی كورد وەك نەتەوە بكاتەوە ،ئەمەش وایكردووە دوژمنانی هەموو جارێك بە گەلە كۆمە بێت یا ن پیلانی ئیقلیمی و ناخۆیی و چ لە رێگە حزبە دروستكراوەكانی دەستی ناحەزانی كورد هەوڵی لێدانی پێگە و گەر پێیان بكرێتیش بیسرنەوە و چونكە ئەوان پارتی و بارزانی بە گەورەترین كۆسپ لە بەردەم جێبەجێیكردنی مەرٍام و پیلانگێرییەكانیان دەزانن ... وەك ئەوەی ئێستا هەندێك كەس و حزب لە دەیانهەوێت بە ناوی چاكسازی و داكۆكیكردن لە مافی خەڵكی كوردستان و دەیان دروشمی چەواشەكاری تر گاڵتە بە مێشك و بیری خەڵك بكەن ،ئەوان باش دەزانن كە پارتی دیموكراتی كوردستان چی دەكات و لە چ پێناوێكدا تێدەكۆشێت بۆیە بە ئەجێندای دوژمنانی كورد ، كەشوهەوایەكی سیاسی دروستكراوە و كەشێكی بێ‌ هیواییان دروستكردووە تا خەڵكی سەرقاڵ و رٍەشبین بكەن بەو ئامانجەكەی دەیان ساڵە لە پێناویدا تێكۆشاون و قوربانیان بۆ داوە ..

ئەوانەی چاویان بە سەرۆك بارزانی و گشت دەستكەوتانەی كە لە سەردەستی پێشمەرگە،بەرێزیان و بە خۆراگری زۆرینەی خەڵكی كوردستان هاتۆتە بەرهەم دەیانهەوێت بە بیانووی جۆراوجۆر خەریكی پەكخستنی ئەو هەڵە زێڕینەن وا بۆ كوردستان رەخساوە، مەسەلەكەش تەنیا و تەنیا دژایەتیی مەسعوود بارزانییە و هیچی تر. تێهەڵپێچانی ئەو كەس و لایەنانە لە پۆستی سەرۆكی هەرێم و بیانووگرتنەكەیان لەم دەموساتەدا ئەگەر لە لایەك رق و قینیان بێ لە بارزانی و ئەو راستییەمان بۆ دەربخا كە ئەوان ئامادەن كوردستان بگێڕنەوە سەردەمی پێش راپەڕینیش بەو مەرجەی بارزانی تێیدا سەرۆك نەبێ، لە لایەكی دیكەوە ئەو پیلان و پلانەمان بۆ ئاشكرا دەكات كە وڵاتانی ئیقلیمی و بەتایبەت ئێران دایدەڕێژێت و وەك ستراتیژێكی سیاسی لەسەری پێداگرە و جێبەجێكردنەكەیشی بەوان ئەسپاردووە و ئەوانیش بەبێ وەرگرتنی هیچ ئیمتیازێكیش تەنانەت، بۆی جێبەجێ دەكەن. ئێستا ئیتر بارزانی زەروورەتی سەردەمە. چونكە سەرۆك مسعود بارزانی تاكە روخساری دیپلۆماتیكی كوردستانە كە زلهێزەكانیش و وڵاتانی ناوچەكەیش حیسابی لەسەر دەكەن و بە ئیعتبارەوە وەری دەگرن. بەڵێ ئەگەر ئێستا كوردستان وڵاتێكی بە فەرمی ناسراو بوایە و لە نەتەوەیەكگرتووەكان وەك كیانێكی سەربەخۆ ئاڵاكەی بە تەنیشت ئاڵای وڵاتانەوە شەكابایەوە، ئاسایی بوو لە جێگەی سەرۆك بارزانی هەر كەسێكی دیكە سەرۆكی هەرێم بێت. بەڵام لە نەبوونی ئەو خاڵە بەهێزانەدا تۆ پێویستت بە فاكتەرێكی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی لە رۆژە سەختەكاندا فریات بكەوێت كە ئەو فاكتەرەیش تەنیا و تەنیا بارزانییە. ئەوەی بارزانیی كردووەتە زەروورەتی سەردەم، خۆ ئەوە نییە كە ئەم وڵاتە پیاوی ژیر و ئاقڵ و بە مشووری تیا نەبێ،بەڵكو پێگەی بارزانییە كە ئیمڕۆ لە ئاستی جیهاندا ئەوی كردووەتە كەسایەتییەكی ناسراو و باوەڕپێكراو. كەوابوو وەرن لە بری ئەو بڕو بیانووانە كە تەنیا دوژمنانی میللەتی كورد سوودی لێ دەبینن. ئەوەی لە ئێستەدا زەوورە یەكریزی و تەبایی و پشتیوانیكردنی گشت هەوڵەكانی سەرۆك بارزانییە بۆ گەیاندنی كورد بە كەنارٍی ئارام و ئامانجە گەورەكە .
Top