سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ پاریس

سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ پاریس
سەردانی بارزانی بۆ فەرەنساو پێشوازی کردنی لە (٧- ٩-٢٠١٦)لایەن بەڕێز (فرانسۆ ئۆلاند ) سەرۆک کۆماری فەرەنسا پیشوازی لێکرا ، سەردانەکەی بارزانی چەند ڕۆژی خایەن ، لە درێژەی سەردانەکەی بۆ پاریس لە گەڵ گەورە بەرپرسانی فەرەنسا کۆبۆوە و لە درێژەیی سەردانی سەرۆک بارزانی ، بەڕێز (فواد حوسێن ) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم یاوەری سەردانی بارزانی کردو، بۆ فەرەنسا لەکاتی سەردانی بارزانی بۆ فەرەنسا لەکۆشکی ( ئێلیزێ) لە لایەن سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لێکرا ، ئەم جۆرە پێشوازیی کردنە بە شێوەی پڕۆتۆکۆڵ گەورەبوو ، چونکە ئەم جۆرە پێشوازییە تەنھا بۆ سەرۆک کۆماری ووڵاتان ئەنجام دەدرێت ھەروەھا پێشوازیکردنی سەرۆک بارزانی ،لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس ماناو گرنگی زۆری ھەیە ...چونکە سەرۆکی ووڵاتان کەدەچنە پاریس پێشوازیان لێدەکرێت لە لایەن سەرۆکی شارەوانی ئە وولاتە دەبێت یەکێکە لە بەرنامەو دیدارو کۆبونەوەکانیان کە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی پایتەختی فەرەنسا دەبێت کە سەرۆک بارزانیش بە ھەمان شێوازی سەرۆک کۆمار پێشوازی لێکراوە ،لە درێژەیی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ فەرەنسا لەگەڵ ( ژان ئێڤ لۆ غیات) وەزیری بەرگری فەرەنسا ئەنجام دا کە نزیکەی کاتژێرێکی خایاند ، باسی ئەو دەستکەوتانەی پێشمەرگە کرا کە لەماوەیی ڕابردوودا بەدەستیان ھێنابوون ، تەوەرێکی دی نێوان( بارزانی) و ( ژان ئێڤ لۆ غیات ) بارزانی پتەو کردنی پەیوەندییەکان بوو بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن فەرەنساوە بەڵین یان دا ھاوکاری جدی کوردستان بکەن و دەستیشیان پێکردووەو تاکۆتایی بەردەوام دەبن لەو ھاوکاریانە...وە ھەمیشە پشتگیری ھەرێمی کوردستان دەبن کە ئەم پشتگیرییەی وەزیری فەرەنسا دڵخۆشکەرە کە بەشەخسی خۆیی بۆ کوردستان دەربڕی، ھەروەھا سەرۆکی شارەوانی بە فەرمی داوەتی بارزانی کردو دەڵێ شەرەفێکی گەورەیە بۆمن بانگێشتی بارزانی بۆ دەوەتکردن ، کە ئەوە بۆ سەرۆکە گرنگەکانە وەک ( ئۆباماو – شازادەیی بەریتانیا ) ئەنجام دەدرێت ( ئان )لە درێژەی ووتەکانی دا دەڵێت کەسەردانی ھەولێری کردووەو دەیەوێت پردێکی پتەوی پەیوەندی لە نێوان ھەولێرو پاریس دروست بکات ، کە پێشتر جاریک پارێزگاری ھەولێر سەردانی پاریس کردوە ، کە لە داھاتوودا چەند پرۆژەیەک ئەنجام دەدرێت لەو پرۆژانە دروستکردنی ڕێگاو بانی ھەولێرووەھەروەھا ، لە ڕویی ژێرخانی ئابووری و چەند ڕویەکی دیکەوە ، لە دانیشتنی نێوان بارزانی و سەرۆکی فەرەنسا بارزانی ھاو خەمی خۆیی و گەلی کوردستانی بۆ سەرۆکی فەرەنساو گەلی فەرەنسا دەربڕیی لەو کردەوە تیرۆرستیانەی کە لە (١٣/ ١١/٢٠١٥ ) روویی داو لەپاریس ژمارەیەکی زۆری قوربانی لێکەوتەوە ، بارزانی بە سەرۆکی فەرەنسایی ووت لە ناخەوە ئەو کردەوە تیرۆرستیە لە ئازاری داوین، تیرۆر دوژمنی ھاوبەشی ھەمووانە تیرۆرستان دژی مرۆڤایەتین , لەھەر جێیەک ژیان ئارامە تیرۆرستان دەستی چەپەڵیان دەیگاتێ بەداخەوە، سەرۆک لە سەردانەکەی بۆ پاریس ئاماژەیی بەوەش کرد کە گەلی کورد ستان لە ئێستادا لە شەڕێکی سەخت و دژواردایە لە دژی رێکخراوی تیرۆرستانی داعش کە شەڕی ھەموو جیھانە دەیکەن ، سەرەرایی سەختی و قوربانی دانی گەلی کوردستان پاڵ پشتی خۆیی بۆ فەرەنسا دووپات کردەوە .. سەرەخۆشی بۆ کەس و کاری قوربانیان ڕاگەیاندو ھیوای زوو چاکبونەوەیی بۆ بریندارە کان خواست ، بارزانی گەشبینە بە سەردانەکەیی لە دوایی تورکیا بۆ پاریس ، چونکە لەدیدارو دانیشتنەکان دا بە ڵێن و پشتگیری ئەوان بۆسەربەخۆیی ھەریمی کوردستان ئاشکرایە کە ئەوان داوا دەکەن تەنھا وادەکەی دیاری بکەن بۆ سەربەخۆیی ھیچ ووڵاتێکی ئەوروپا دژی سەربەخۆیی کوردستان نیە ، تەنھا ھەندێکیان دەڵێن کاتەکەی گونجاو نیە وە ھەندێکیشیان تەنھا دەڵێن پێویستە بەوریایی و ھەستیاری لەگەڵ بارو دۆخەکە بجوڵێینەوە,بەڵام ئێمە ئەو ھەنگاوانە دەنێین کە پێویستە گشتپرسیش لە دەست گەلی کوردایە ....پشتگیری بۆ سەربەخۆیی بەردەوامە ھەریەک لە وولاًتانی جیھان وەک ( ئیسرائیل – سعودیە –ھەنگاریا – نەمسا- کرواتیا – ڤاتیکان – مالتا – بولگاریا –جیک بۆتان – ئیلیانیا – پۆلنیا – بەلجیکیا – سوید - نەرویژ – دانیمارک - ھۆڵندا – فلندا - ) پشتگیرن بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئاشکرایە سەرۆک بارزانی بۆ پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان ئامادەیە لە دەرگایی ھەموو جیھان بدات و داوای سەربەخۆی گەلی کورد وەک مافی خۆیی ، ئەوەیی ماوەتەوە لەسەر گەلی کورد کۆدەنگ بین و پشتگیری خۆمان بۆ پشتیوانی سەرۆک بارزانی بسەلمێنین و سوپاس و ستایشی ھەنگاوەکانی بکەین کە بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان بەردەوام لە کۆشش دایەو ھەنگاوەکانی چڕتر کردۆتەو لە ڕویی پەیوەندییە سیاسی ئابوری دبلۆماسی , با ھەمووان ھێزێک بین بۆ پشتیوانی ھەرێمی کوردستان و سەلماندنی سەربەخۆیی وەک ووڵاتانی جیھان .
Top