سەرۆك بارزانی، چیاییەكی خۆراگر لە هەمبەر ناحەزان و داگیركەران
September 16, 2016
وتار و بیروڕا
ئێستا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو دا ، دەركەوت كە كێ دۆست و كێ ناجەزی مافە رٍِەواكانی گەلی كوردستانە ، كێ دڵسۆزە و كێ سەربەخۆیی خوازە و كێ ژێر دەستی و كۆیڵەبوونی دەوێت .لە ماوەی رابردوو دا ، ناحەزانی كورد بە پاڵشتی قورسی و دژوار میدیایی و تابووری پێنجەمییان و هەروەها لە رێگەی دانانی فشاری ئابووری قورس و سیاسی گشت هەوڵە نامرۆڤانە و دوژمنكارییەكانیان خستە گەرٍ بۆ ئەوەی ئێرادەی پۆڵایین و چیایی بەرزی كوردایەتی بێ هێز و لاواز بكەن ، ئەم نەیارانە وایاندەزانی بە ئاسانی دەتوانن چۆك بە گەلی كوردستان دابنێن ، وایاندەزانی ، بە برٍینی مووچە و قەیرانی ئابووری و هەواڵی چەواشەكاری و گەوجاندن دەتوانن رووبەرووی ئیرادەی نەتەوەیەك ببننەوە كە بەدرێژایی مێژوویی ناخۆشی و پیلانگێری لەوە گەورەتری تێشكاندوو و دەرباز كردووە ، بۆیە ئێستاش كە بەرەو قۆناغێكی چارەنووسساز هەنگاو دەنین و دوژمنانی كورد فشارەكانیان چرٍتر كردۆتەوە ، ئەوا بە یەكریزی و یەكدەنگیمان و خۆراگری لە بن نەهاتوومان سەرفرازانە و سەركەوتووانە بەرە بە دیهێنانی خەون و ئاواتی شەهیدان و ئامانجە گەورەكە هەنگاو دەنین و بەدڵنییاییەوە سەركەوتن و بۆ ئیرادەی گەل و سەروكَ مسعود بارزانییە .
ئەوەی ئێستا هەندێك كەس ولایەن كردویانە بە بنێشتە تاڵەی سەر زاری خۆیان و میدیاكانیان لە مەرٍ پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی و گرێدانی بە كەسایەتی سەرۆك مسعود بارزانی ، جگە لە چەواشەكاری و بەلارێدابردنی ئەو پرۆژە چارەنووسساز و ئامانجەگەورەیەی كە بەرێزیان هەوڵ و تێكۆشانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ دەكات ، هیچی تر نییە ، چونكە ناحەزانی كورد چ لە ناوخۆ و دەرەوە ، باش كەسایەتی سەرۆك بارزانی دەناسن ، ئەوان دەزانن كە كاریگەری بەرێزیان بە پۆست و كورسییەوە نییە بەڵكو كارێزمایی و پێداگری بەرێزیانە لە هەمبەر پرسە نەتەوەییەكان .سەرۆك بارزانی بە كردەوە سەلماندی كەوا هەر پێشمەرگەكەی جارانە و سەرۆكایەتی لای جەنابیان پێشمەرگایەتییە و پێشمەرگایەتیش سەرۆكایەتییه، ئەمەش وادەكات كەوا بڵێین سەرۆك بارزانی واتە پێشمەرگەی نەتەوە و سیمبۆڵی بەرخودانی نەتەوەیی. سەرەڕای وەدەستهێنانی پشتیوانی نیودەوڵەتی بۆ پاراستنی كوردستان لە هێرشی تیرۆریستان، خۆیشی لە جیاتی كۆشكی سەرۆكایەتی سەنگەری پێشمەرگایەتی هەڵبژارد و، چووە بەرەكانی شەڕەوە، مانەوەی سەرۆك بارزانی بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەرەكانی شەڕ لە زوممارو شنگاڵ و رەبیعەو ئامادەبوون و سەردانە بەردەوامەكانی بۆ بەرەكانی شەڕ لە كەركوك و مەخموورو گوێڕو خازرو خانەقین و شوێنەكانی دیكە و ناردنی هاوكاری سەربازی و مرۆیی و هێزی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ بەرگریكردن لە كۆبانێ، لە كاتی خۆیدا بارزانی نەمر بۆ پاراستنی كۆماری دیموكراتی كوردستان چووە مەهاباد، بۆ دەتوانین بڵێین كە سەرۆك بارزانی ،چ وەك كەسایەتی و پێشمەرگە ئامانجی سەرەكی بەدیهێنانی مافەرەواكانی كوردە و بە هیچ پۆست و پایەیەكەوە گرێنەدراوە ...