سەرۆك بارزانی بە پشتیوانی گەلی كوردستان، بەرەو بەدیهێنانی ئامانجە گەوەركە
September 14, 2016
وتار و بیروڕا
ێگەی كورد لە هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و دیبلۆماسی لەدوایی راپەڕین قۆناغ بە قۆناغ بەرەوپێش هەنگاویی ستراتیژی و گرنگی ناوە ، لەلایەن وڵاتانی دەرەوە و سەردانی وڵاتانی بیانی و عەرەبی و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان، كردنەوە و بوونی چەندەها بارەگا و سەفارەت و كونسوڵگەری وڵاتان، جا ئەم خەباتی دوایی راپەڕین هەمان خەبات پێش راپەڕینیە بەشێوەیەكی مەدەنیانە و سەردەمیانە لە پێناو ئەوەی دروشمی (یان كوردستان یاخود نەمان بەرامبەر دوژمنانی كورد بوو ئەمە بە واقعی سەڵمێندراوە و دروشم نیە و راستیە، ئەم پڕۆژە و ئەم راستیەش لە حیكمەت و سیاسەتزانی و ئاقڵمەندی سەرۆكی نەتەوەی كورد "مسعود بارزانی" هاتە بەر و بەرهەمی خەباتی پێش راپەڕین و دوای راپەڕینە، سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك سەرۆك مامەڵەی لەگەڵ دەركرێت كە دەڵێم سەرۆك واتە وەك سەرۆكی میللەتی كورد لەم بەشەی كوردستان و عێراق،بەڵكو وەك سەرۆكی كوردستان، كوردستان یەك پارچە، كوردستانی گەورە، وەك رەمزی كورد بۆ چارەسەری كێشە و گیروگرفتەكانی كورد لەم سەردەمە لە پارچەكانی تری كورستان، ئەمەش وەك رۆژی رووناك دیارە لەو هەوڵە دڵسۆزی و دیبلۆماسیانەی دەیدات لەسەر ئاستی كوردستان و نێودەوڵەتی، پێشوازی لێكردن لەلایەن سەرۆك كۆماری وڵاتان و جێگری سەرۆك كۆماری وڵاتان، داوەت نامەی فەرمی لەلایەن دەوڵەتی دراوسێی هەرێم بۆ كێشەكانی ناوچەكە بە گشتی و كورد بە تایبەتی، ئەمەش سیاسەتزانی سەرۆك بارزانی پەلكێشیان دەكات، كەواتە ئێمەی كورد وەك میللەت لەم قۆناغەی ئێستا لە سەدەی بیست و یەك دا، هەم سەرۆكێكمان هەیە بۆ میللەتەكەمان هەم سەرۆكێكمان هەیە بۆ دەوڵەتی كوردی، دەوڵەتی كوردی وەك خەون نیە بەڵكو راستیە و دیفاكتۆیە و قسمەت و مافی خۆمانە، لە رابردوو خوێنمان داوە و لە ئێستاش عەقل و رۆحی كوردانەی دەوێ، جۆرێتی لە خەباتی دەوێ، سەرۆك بارزانی لەپێش هەموومان لەپێشەوە نەخشەرێگای دەوڵەتی كوردستانە ئاڵا هەڵگری دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە...
ێژوویی دژایەتی رێبازی كوردایەتی و پارتی و بارزانی ، شتێكی نوێی نییە ، هەروەها مێژووییی هاودەستی و بێگانە پەرستی و لێدانی پێگەی كورد و ناپاكییان شتێكی نوێی نییە ، چۆن لە رابردوو ، ئەمانە خێانەت و دووبەرەكی و ناوچەگەرێتی و لە پشتەوە خەنجەریان لە دۆزی كورد دا تا بە ئەمرۆ پشتاو پشت بۆیان ماوەتەوە تا ئەو میراتە ناشیرین و قێزەونە گەیشتۆتە " هێرۆ برایم و نەوشیروان مستەفا"، ئەوەتا بە هۆی ئاشكرا بوونی خیانەتكارییەكانیان ، چۆن سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئاشكرا ، نهێنییەكەیان ئاشكرا دەكات ، بە هۆی پیلانگێری و هاندانی حكومەتەكەی مالێكی لە ماوەی 2 ساڵی رابردوو چۆن بودجە و بودجەی خەڵكی كوردستانیان برٍی بە خەیاڵی خاویان خەڵكی كوردستان دژی پارتی و بارزانی و رێبازی كوردایەتی هان بدەن و كاریگەری و ئەنجامەكەشی تا بەئەمرۆ دیار بەرچاوە ، ئەو دوو كەسە و چەند داردەستێكی تر لە جیاتی پشتیوانی دۆزی كورد و یەكریزی نێو ماڵی كورد لە پێناو بەرژوەندییە شەخسیی و تایبەتییەكانیان دەستی ناحەزانی كورد ماچ دەكەن و دژی خەباتی دەیان ساڵە و پرسی ئێستامان كە بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە دەوستنەوە ، جێگەی ریسوایی وشەرمەزارییە " هێرۆ و نەوشیروان "، لە ژێر ناوی كوردایەتی خەڵك و لایەنگرانی خۆیان گەوجاند ، بەڵام ریسوا بوون و سەر شۆرییان تا دێت زیاتر ئاشكرا دەبێت ، كاروانی سەربەخۆیی كوردستان كە سەرۆك بارزانی سەر قافڵەكەیەتی لە گەیشتن بە ئامانج نزیكبۆتەوە .