هەڕەشەو مەترسیەکان تەنها دەرەکی نین بەڵکو.....

هەڕەشەو مەترسیەکان تەنها دەرەکی نین بەڵکو.....
بێگومان هەڕەشە و مەترسیەکانی سەر دوزی نەتەوەیی کورد تەنها ئەوەنیە کە ێێمە لە شەڕداین بە درێژایی 1200 کم چوارگوشە ئەمەیان لایەنێکی ئەو هەڕەشانەیە کە لە سەر گەل و وڵاتەکەمان هەیە ،هەڕەشەی تر هەڕەشەی ناوخوییە تەواوکەری هەڕەشەکانی دەرەوەیە کە ئەگەر زیاتر نەبێت کەمتر نیە لە و مەترسیەی کە لەسەر باشوری کوردستان دا بە دی دەکرێت بویە پێویستە خوێندنەوەیێکی باش بو نەخشەو پیلانی دوژمنانمان بکەین کە لە هەمو ڕویێکەوە و بە هەمو جورێک هەڕەشە لە دوزی نەتەوەییمان دەکەن ،دەوڵەتە داگیرکارەکان هاوشانی ڕێکخراوە تیروریستیەکان بێجگە لە ڕوی پەلاماردانی سەربازیەوە لە ڕوی مەعنەوی و سیاسیشەوە لە هەوڵ دان دوخی سیاسی باشوری کوردستان بە قازانجی خویان یەکلایی بکەنەوە و زەمینەیێکی لە باریش بویان ڕەخساوە لە چوارچێوەی ئەو ئازادیە مەدەنی و سیاسیە ی کە لە ئارادایە وئەمەش بوتە هوی ئەوەی کە لە ئاییندەدا و قوناغ بو قوناغ هزری نەتەوەیی و نیشتیمانی لە کوردستان بەرەو لاوازی ببەن وئەجیندای سیاسی خویان بەسەر دوزی نەتەو،ایەتیمان دا بسەپێنن کە نزیکەی سەد ساڵە و بگرە زیاتریش نەتەوەکەمان قوڕبانی بو داوە و قوڕبانی بودەدات.

بیری توند ئاژوو جا چ لە لایەن هندێ حزب و کەسەکانەوە کە خویان بە سکولار لە قەڵەم دەدەن وچ لە لایەن ئەو حزب و کەسانەی کە بەناوی ێیسلامی سیاسی لە باشوری کوردستان دا لە ژێر سایەی ئەو ئەزمونە دیموکراسیەی کە لە کوردستاندا بوونی هەیە ئەم زەمینە لە بارەیان قوستوتەوە بو لێدانی ئەزمونی باشوری کوردستان و لە ێنو ئەم کەشە سیاسیە ،دیموکراسیەدا هەوڵی گەشە کردن و و بە هێز کردنی خویان دەدەن وکار بوئەوە دەکەن نەوەیێک ئامادە بکەن بو دەیان ساڵی تر بەشێوەیێکی لەسەرەخوو و بە پێچەوانەشەوە.

سەنگەرەکانی شەڕی دژی داعش جەندە پیروزن کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بەرگری لە کوردو کوردستان دەکەن ،سەنگەری نێو خوییش بو لاوازکردنی بیری توند ئاژوو لە ناوخودا پێویستە بە هێز بکرێن و لایەنی مەعنەوی و مەعریفی زور بە بایەخەوە خوێندنەوەی بو بکرێت لە چوارچێوەی کولتوری دیموکراسی دا ولە سەر بنەمای پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان بو بەرەو پێشڤە بردنی دوزی نەتەوایەتی و نیشتیمانیمان ونابێ بە هیچ شێوەیێک دەرفەت بدرێت بەهزری توندڕویی لە باشوری کوردستاندا چونکە کەشە کردنی بیرێکی سیاسی لەم چەشنە نەک هەر خزمەت بە دوزە ڕەواکەمان ناکات بەڵکو دەبێتە مایەی لە باربردنی هەمو ئەو ئومێدو ئاواتانەی کە گەلەکە مان ساڵەهای ساڵە خەباتی بو دەکات و خوێنی بو دەڕێژێت.

بویە پێویستە هەمو ئەو لایەنانەی کە بڕوای تەواویان بە دوزی نەتەوایەتی کوردیان هەیە و بە تایبەت لایەنی دەستەڵاتدار ئەم مەترسیە گەورەیە لە بەر جاو بگرن ودەست بە ڕیفورمێکی ڕاستەقینە بکەن لە سیستەمی پەروردەی کومەڵایەتی و سیاسی و و حکومی وە سیستەمی پەروەردە لە نێو حکومەت دا بە شێوەیێک گوڕانکاری تێدا ئەنجام بدرێت بخرێتە خزمەت ئەو ئەجیندایەی کە تەعبیر لە بە هێز کردنی پێگەی سیاسی ئەزمونی باشوری کوردستان بکات نەک پێچەوانەکەی.،هەروەها زور گرنگە ڕاگەیاندن بینراو ، بیسراو،نوسراو ،ئەلکترونی، دامەزڕاوەکانی کومەڵگای مەدەنی.سەندیکاکان ، حزبە سیاسیەکان ،زانایانی ئایینی ،هەمویان لەو چوار چێوەیەدا چاڵاکیەکانی خویان ئەنجام بدەن بە شێوەیێکی دامەزراووەیی واتە سیستماتیک تاکو بتوانرێت لە یەک کاتدا لە هەردو سەنگەرەکەدا گەل و وڵاتمان لە هەمو ڕویێکەوە بپارێزین .

بارزانی نەمر لە ساڵی 1946 ز یەوە نەوەیێکی پێگەیاند لە سەر بنەمای بیری نەتەوایەتی لە جوارچێوەی کولتوری دیموکراسیدا ێیستا ناحەزانی کوردو کوردستان لە هەوڵی ئەوەدان نەوەیێک پێگەیێنن لە سەر بنچینەی دژایەتی کردنی ئەو نەوەیەی کە ئاماژەمان پێدا بویە ئەمڕو بە هەند وەرگرتنی هۆشیاری نەتەوەیی
زەرورەتێکە و باێەخدان بەم لایەنە گرنگە لە بەرژەوەدی دوزە ڕەواکەماندایە چونکە دوزی کورد بەر لە هەمو شتێک دوزێکی نەتەوەیی دیموکراسی خوازە نەک شتێکی تر..

لە کوتایی دا دەگەینە ئەم ئەنجامە کە دوژمنان بە جورەها چەک پەلامارمان دەدەن وهەمو ئامرازێکیان چ مادی وچ مەعنەوی بێت بە کاریان هێناوە وبە کار دەهێنن وئامانجیان لە نێو بردنی ئەم ئەزمونەیە کە لە باشوری کوردستاندا بوونی هەیە بویە ئەرکی سەرشانی هەمو ئەوانەیە چ لە نێو دەستەڵات دایان لە دەرەوەی دەستەڵات دا بە شێوەیێکی گشتی هەمو ڕەهەندەکان لە بەرچاو بگرن تاکو دوزی نەتەوایەتیمان نەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم مەترسی و هەڕەشانەو زاڵ بین بەسەر هەمو ئە و نەخشە و پیلانانەی کە دوژمنانمان لە دژی ێێمە دەیانەوێ پیادە بکەن.
Top