نیوده‌وڵه‌تیش ده‌بینین

نیوده‌وڵه‌تیش ده‌بینین
له‌م وڵاته‌ هه‌موو شتێك بۆته‌ نیوه‌، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی سیسته‌می نیومووچه‌ی داهێنا، نه‌وشیروان مسته‌فا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی درووست كرد و گوتی هه‌مووی ده‌یگۆڕم، پێی نه‌گۆڕاو ئێستا وازی له‌ یه‌كێتی هیناوه‌ و ده‌ڵێ: پارتی ده‌گۆڕم، به‌وه‌ش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرده‌ نیوگۆڕان، له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا باڵێك ناوه‌ندی بڕیاری راگه‌یاند، ئێستا باڵی ناوه‌ندی بڕیار و باڵی هێرۆخان هه‌ردوو لایان خۆیان به‌ خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانن، كه‌واته‌ ئه‌ویش بۆته‌ نیویه‌كێتی، ئیسلامیه‌كانیش تا ئه‌و شوێنه‌ به‌ ئیسلامه‌وه‌ پابه‌ندن كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیان بێت، له‌ هه‌ر شوێنێك ئیسلام له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانیان نه‌گونجا ئه‌و به‌شه‌ی ته‌رك ده‌كه‌ن، واتا ئه‌وانیش بوونه‌ نیوئیسلام، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان وه‌ك ئێستا له‌ یه‌كتری لووته‌لا بن، رۆژێك دێ پارتیش له‌ دوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك حكومه‌ت رابگه‌یه‌نێ و كورد بكاته‌ خاوه‌نی نیوده‌وڵه‌ت، ئه‌و كاتیش پێده‌چێ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێنه‌ دوو ئوستان.
Top