شوڕشی ئەیلول پەیامی نەتەوەیێکی ستەملێکراو بو جیهان
September 11, 2016
وتار و بیروڕا
شایانی باسە تایبتمەندیەکانی شوڕشی مەزنی ئەیلول ئەوەندە زوڕن ئەمانەی سەرەوە تەنها دڵوپێکن لە و دەریایەی شانازی و سەروەریەکانی ئەم شوڕشە مەزنە.
لە کاتێکدا شوڕشی ئەیلول هەڵگیرسا کە ڕژێمی قاسم لە هەمو ئەو بەڵێنانەی کە بە سەرکردایەتی سیاسی کورستانیدابو لێی پاشگەز ببووە چونکە سەرەتا ڕژێمی قاسم هەنگاوی باشی نا و هەڵوێستەکانی ئەرێنی بوون بەڵام دواتر ئەویش کەوتە ژێر کاریگەری بیری ناسیونالیزمی عەرەبی و پەشیمان بویەوە لە بەڵێنەکانی خوی وئەمەو سەرەڕای هەوڵەکانی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لە گەڵ ڕژێمی عبدالکریم قڵسم بو چارەسەری کێشەکان بەڵام بێ سود بوو ئەوەبو پەلاماری کوردستانیان دا و بارزانی نەمریش بڕیاری بەرپاکردنی شوڕشی مەزنی ئەیلولی دا وبو ماوەی نزیکەی چواردە ساڵ بەردەوام بوو .
زور جار لەوانەیە پرسیارێک ئاراستە بکرێت وبڵێن چون شوڕشی مەزنی ئەیلول لە قوناغێکی وەها دژواردا واتە لە گەرمەی شەڕی سارد دا توانی بوئەو ماوەیە دورودرێژە بەردەوام بێت لە خەبات و تێکوشاندا ؟بو وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەی ڕاستی بێت شوڕشی ئەیلول زەمینە سازی بو کرابو پێش وەختە چونکە ڕژیمە سیاسیەکانی عیڕاق هیچیان جێگەی متمانە پێکردن نەبون و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ئەزمونێکی باشی هەبو و لە مەرامی دوژمنانی کوردو کوردستان باش گەیشتبوو بەڵام دیسانیش هەوڵی بەردەوامی دەدا تاکو لە ڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە کێشەکان کوتایی پێ بهێنێت نەک بە ڕێگای شەڕ .
کولتوری سیاسی ڕژیمە سیاسیەکانی عیڕاق چ.پاشایەتی وچ کوماری لە بەرامبەر ماف و داخوازیەکانی گەلی کوردستان دا یەک کولتور بوو ئەویش ئەوەبوو هەمویان بێ جیاوازی نەک هەر ماف و داخوازیەکانی گەلی کوردستانیان ڕەت دەکردەوە بەڵکو بە ئاگرو ئاسن لە هەمو لایێکەوە زور دڕندانە پەلاماری دوزی ڕەوای کورستانیان دەدا وبە هیچ شێوەیێک لە زمانی دیالوگ و لە یەکتێگەیشتن حاڵی نەدەبون چونکە ئەوان خویان لە پێگەیێکی بە هێزی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخویی دا دە بینیەوە و دوخی سیاسی نێودەوڵەتی بە گشتی یارمەتیدەر بوو بو ئەو ڕژیمە سیاسیە دیکتاتوریانەی عیڕاق ولە پەنای ئەو کەشە لە بارە سیاسیە ی ئەو سەردەمەدا هەڕەشەیان لە گەلی کوردستان دەکرد بەڵام سەرباری هەمو ئەمانە یەک دەنگی و یەکڕیزی گەلی کوردستان لە خانەقین تا زاخوو و هەروەها دڵسوزی تاکی کوردستانی بو دوزە ڕەواکەی لە ژێر سایەی بارزانی نەمردا شوڕشی مەزنی ئه یلول نەک هەر توانی بەردەوام بێت بو نزیکەی چواردەساڵ بەڵکو شکەستی بە پیلان و نەخشەی دوژمنان هینا و وچوکی بە دوژمن دانا لە ساڵی 1970ز ولە ڕێکەوتننامەی 11/ئازار دا دان بە هەمو مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان نرا وچونە نێو دوکومێنتە نێو دەوڵەتیەکان و بوون بە بناغەیێکی پتەو بو ئەمڕو داهاتوی نەتەوەکەمان.
ئامانجی بارزانی نەمر لە بنەڕەتدا سەربەخوبوونی کوردستان بوو بەڵام قوناغ بە قوناغ تا کو ئەو کاتەی دەرفەتێکی لەبارو گونجاو بو گەلی کوردستان دێتە پێشەوە چونکە ئەم ڕێبەرە مەزنە زور بە باشی بارودوخی سیاسەتی نێودەڵەتی حوێندبویەوە و بویە جەنابی بارزانیش سیاسەتی فن الممکنات ی پەیڕەو کرد و بەدوای ئەوەی کە مومکینە ئەمڕو بە دەست بێت بۆ گەلەکەمان دەگەڕا نەک ئەوەی کە مەحاڵە هەربویەش یێکەم جار دیموکراسی بو عیڕاق و ئوتونومی بو کوردستانی هەڵبژارد و دواتر فیدڕاڵی.
لە کوتایی دا شایانی گوتنە کە سەروک مەسعود بارزانی بەردەوامیدەری ئەو ئستڕاتیژیەتەو ڕێبازە پیروزەیە کە هەتاکو ێیستا توانیویەتی ئم ئەرکە نیشتیمانیە و نەتەوەییە مەزنە زور ماندونەناسانە لە ئەستو بگرێت و هەنگاو بە هەنگاو هاوکات لە گەڵ گوڕانکاری و پێشهاتە سیاسیە کاندا بەرەو پێشەوە ببات وهاوشانی کوردپەروەران و دڵسوزان و پێشمەرگە گیان فیداکانی کوردستان لە سەر ئاستی کوردستان و جیهان بەرە و پێشەوە ببات و دوزی کورد نزیک بکاتەوە لە ئامانجی کوتایی وە ئەم ئەرکە ئەرکێکی هەر کوردو کوردستانیەکی دڵسوزو نیشتیمان پەروەرە بو تێپەڕاندنی ئەم قوناغە سەختەو پێویستە هەمومان هاوکارو یارمەتی دەر بین لە گەڵ پڕوژە پیروزەکەی بارزانی بو گەیشتن بە کەناری ئارام کە ئەویش سەربەخو بوونی کوردستانە.
پیروز بێت یادی پەنجا و پێنج ساڵەی شوڕشی مەزنی ئەیلول لە سەروک بارزانی و گشت پێشمەرگە کانی شوڕشی ئەیلول و هەمو هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە ڕوبەڕو بونەوە دان لە دژێ شەڕی تیرووریستان و دیکتاتورەکانی ناوچەکە کە بەردەوامیدەری ئەو شوڕشە مەزنەن کە ناسنامە و کەڕامەتی گەلی کوردستانی پاراست و هەروەها پیروز بێت لە هەر کوردو کوردستانیەکی دڵسوز لە هەر کوێییەک بن.