ئایا جارەكی تر ئیران دەبیتە نەجات دەری یەكیەتی نیشتمانی؟

ئایا جارەكی تر ئیران دەبیتە نەجات دەری  یەكیەتی نیشتمانی؟
دوا بە دوای نەخۆش كەوتنی جەلال تالەبانی ،سكرتێری گشتی یەكیەتی نیشتمان كوردستانی عێراق،كێشەكانی ناوخۆیی ئەو حیزبە لە چەندین كاتی جیاواز ئەو حیزبەی بەرەو ئینشقاق بردووە تەنانەت بۆتە هۆی ئەوەی كە بەر یەك كەوتنی عەسكەری روو بدات ، بەڵام هەموو جار بە شێوەیەكی كاتی سەرپۆشێك لە سەر كێشەكۆنەكانی ئەو حیزبە دانراوە.دوای ئەوەی كە جەلال تالەبانی چوار ساڵ لەمەو بەر كاتێك كە سەرۆك كۆماری عێراق بوو و توشی جەڵتەی مێشك هات و بە هاوكاری دكتۆرەكانی ئەڵمانی لە مردن دەربازی بوو.لە كاتی نەخۆش بوونی ،
هێزی قودسی سوپای پاسداران ،بەر پرسی یارمەتی لە جێگیر بوونی یەكیەتی نیشتمانی و كەم كردنەوەی كێشەكانی ناو خۆییی ئەو حیزبە بوون، تا ئەندەازەیەكی زۆریش لە كاری خۆیاندا سەر كەوتوو بوون.بەڵام لە گەل تێپەر بوونی كات، بەدیار كەوت كە ئێران تەنیا سەرپۆشێكی كاتی لە سەر كێشەكانی یەكیەتی نیشتمانی داناوە چوونكە لە كۆتایی هەفتەی رابردوو دەورێكی نوێ‌ لە كێشەكانی ناوخۆییەكانی ئەو حیزبە بە بڵاو كردنەوەی بەیاننامەیەك لە لایەن هەردوو جێگرەكانی یەكیەتی نیشتمانی(دكتۆر بەرهەم صاڵح وكۆسرەت رەسول)سەریان هەڵداوە. بەرهەم صالح و كۆسرەت رەسول لە بارەی زۆرێك لە بابەتەكانی حیزبی دا جیاوازی راوو بۆچونیان هەیە و لە بەیاننامەیەكی بێ‌ وێنەدا خۆیان بە میرات گرانی یەكیەتی نیشتمانی ناوزەد كرد و لایەنی بەرامبەر یان كە بنەماڵی تاڵبانییە، بە گەندەلی،تاكرەوی و دیكتاتۆرییەت لە پارەو سامان و راگەیاندنی یەكیەتی نیشتمانی تاوانبار كرد و رایان گەیاند :بە هۆی سیاسەتی تاكرەوانەی هێرۆ ئیبراهیم لە بریاردانی ناو حیزب ، ناوەندێك یان بە ناوی ((ناوەندی بریار)) دروست كردووە.كۆسرەت رەسول و بەرهەم صالح باس لەوە دەكەن كە سەرەرای ئەوەی هەردوكیان جێگرەكانی یەكیەتی نیشتمانین نە ئەوان و نە هیچ یەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هیچ ئەركێكیان لە بریارەكانی ناو حیزب و بەرێوە بردنی دا نییە ولە مەیدانی بریاردان لە ناوحیزب بەكردار، لادراون و هێرۆ ئیبراهیم تاك لایەنانە بوتە بریاردەری ناو یەكیەتی نیشتمانی.
ئەوە یەكەم جار نییە كە جێگرەكانی یەكیەتی نیشتمانی بەیاننامە لە دژی هێرۆ ئیبراهیم دەردە كەن بەڵكوو سالی رابردووش لە بەیاننامەیەكدا بەخشینی خۆی لە پۆست جێگری تاڵەبانی راگەیاند و بەتورەییی لە عێراق دەركەوت بەڵام ئەو جارەش بە هاوكاری ئێران و نۆشیروان مستەفا بۆ ناو مەكتەبی ساسی یەكیەتی گەرایەوە.
ئەوەی كە بەیاننامەی ئەو جارە لە بەیاننامەكانی تر جیا دەكاتەوە ئەوەیە كە خۆیان بە خاوەن و میرات گری ئەو حیزبە دەزانن بە شێوەیەك كە جێگرانی تاڵەبانی ئەوجارە نە زیور بوونە ونە خۆیان دورخستۆتەوە بەڵكو بە راگەیاندنی بەیاننامەكەیان لە رۆژی دواتر لە مەكتەبی سیاسی حیزب ئامادە بوون و دەستیان بەدەوامی ئاساییی خۆیان كرد.
راگەیاندنەكانی یەكیەتی نیشتمانی كە لە ژێر چاودێری هاوسەری تالەبانی بوون نەوەك هەواڵی چاڵاكییەكانی ئەو حیزبە بەڵكوو بەیاننامەی ئەو دوو كەسەشیان بڵاو نەكردەوە و زیاتر لە دووساڵ دەبیت كە هەموو راگەیاندنەكانی یەكیەتی بایكۆتی هەواڵەكانی دكتۆر بەرهەم یان كردووە و چاڵاكی و چاوپێكەوتنەكانی بڵاو ناكرێنەوە.
بەڵام لایەنی بەرامبەری كۆسرەت رەسول و بەرهەم صالحیش كە لە كاتی ئێستادا ،تەواوی دەستەڵاتەكانی داراییی و راگەیاندنی یەكیەتی یان بەدەستەوەیە بێكار نەوەستان و لە رۆژی دواتر شەممە( لە سی سپتامبەر)كۆبونەوەی زۆرینەی مەكتەبی سیاسییان لە ماڵی جەلاڵ تاڵەبانی پێك هێنا و لە بەیاننامەیەك دا، بەیاننامەی ناوەندی بریاریان رەد كردەوە و پێك هیچنانی ناوەندی بریاریان دژی پێرۆ پرۆگرامی حیزب ناوزەد كرد و ئەو ناوەندەیان بی بایەخ لە قەلەم دا.
كێشە ناوخۆییەكان هەر زووئێرانی بۆ سلێمانی راكێشا ئەو جارەش وەكوو جارەكانی رابردوو ئێران بێ‌ هەڵوێست نەبوو كۆماری ئیسلامی خێرا شاندێكی لە هێزەكانی سوپای قودس رەوانەی سلێمانی كرد بۆ ئەوەی جارێكی تر دوو لایەن بەرەو ئارامی بگەرێننەوە وهەڵی دووبارە بە یەك گەیشتنەوە برەخسیت.
ماڵپەری خەندان ،كە بە دەزگای هەواڵی بەرهەم صالح دەناسرێت بە شێك لەچاوپێكەوتنی شاندی ئێرانی لە گەیەكیەتی بڵاو كردوتەوە كە ئێران پێشنیاری ئەوەی كردووە كە یەكیەتی نیشتمانی لە لایەن هەر دوولایەن بە شێوەی كۆنسە بە رێوە ببریت (هاوبەش)و هیچ لایەن لە ركەبەرەكان لەیەنەكەی ترلە بریاردان نەسرنەوە.
سەرچاوەیەك لە ژووری كوردستانی هێزی قودسی سوپای پاسداران بەماڵپەری فەرمی بەرهەم صاڵحی راگەیاندووە:"هەموو لایەنگرانی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە بە هیچ شێوەیەك جیابونەوە لە یەكیەتی روو نادات و یەكیەتی بە هەمان شێوەی بەهێزییەوە بۆ ناو گۆرەپانی سیاسی دەگەرێتەوە".
ماڵپەری خەندان بە دوو هەوالی جیاواز دانیشتنەكانی لە گەڵ شاندی ئێرانی بڵاو كردۆتەوە كە لە هەردوو هەواڵەكە باس لە بەرێوە بردنی یەكیەتی بە شێوەی هاوبەش دەكات و هەروها لە هەردوو هەوالەكە جەخت لە نەسرینەوەی هەردوو لایەنی ركابەر لە بریاردان لە ناو حیزب دەكات.
لە دیدوو بۆچوونی ئێران بەرهەم صاڵح سیاسەتمەداری نێزیك لە ئەمریكایە هەر بۆیەش هیچ كات ئێران پشتگیری لە ناوبراو نەكردووە بە شێوەیەك كە كاتی دانای جێگرەوەیەك بۆ جەلال تاڵەبانی لە نێوان هەردوو بەربژێر بۆ ئەو پۆستە ،پشتگیری لە فواد مەعسووم كرد.بەڵام وا پێدەچیت كە دوای سەردانەكی دكتۆر بەرهەم صاڵح بۆ كۆماری ئیسلامی و وزیاتر لە دە چاوپێكەوتن لە گەڵ گەورە بەرپرسانی عەسكەری و دەوڵەتی ئێران جۆرەك گۆرانكاری لە دید و بۆچونەكان بە نسبەت بەرهەم صالح روودابیت و جۆرەك لە پشتگیری پێوە دیارە.
ناكۆكی نێو خۆیەكانی یەكیەتی نیشتمانی درێژەی هەیە و شاندی سوپای پاسداران هێشتا هەر لە سلێمانین بەڵام تاوەكوو ئێستا نەیان توانیوە لایەنەكان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ كۆ بكەنەوە. لە كاتی ئێستا دا دیار نییە ئاخۆ ئەوجارەش ئێران دەبیتە نەجات بەخشی یەكیەتی لەو كێشەی كە تێی كەوتووە یاخود جارێكی تر جیابونەوە لەو حیزبە روو دەدات.
((ئەو بابەتە لە ماڵپەری" ایران گلۆبال "بلاو كراوەتەوە بە هۆی گرینگی بابەتەكە بۆ زمانی كوردی وەرگیراوە))
Top