شۆرەشی ئەیلول، شۆرەشی دایك بوو

شۆرەشی ئەیلول، شۆرەشی دایك بوو
ئەو شۆرەشە بە شێوەیەك دەستی پێكرد كە وەكوو شۆرەشێكی سەرتاسەری و نەتەوەییی بوو، ئەوەی كە زۆر گرینگ بوو شەرەفی ئەو شۆرەشە بوو كە بەر پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەر كردایەتی بارزانی باوك كەوت،ئەوە ئەو شۆرەشەیە كە هەتا هەتایە كورد شانازی بە دەسكەوتە ئەخلاقی و نەتەوەییەكانییەوە دەكات.
شۆرەشی ئەیلول ، نەتەنیا شۆرەشێك دژی نائومێدی بوو لەهەمان كاتدا، شۆرەشێك دژی دیكتاتۆرییەت بوو، ئەوەی كە زۆر گرینگ بوو شۆرەشێك دژی هەموو ئەو داب و نەریتە نەخوازراوە بوو كە لە ئەو سەردەمەدا لە ناو كۆمەڵگەی كوردەواریدا هەبوون ئەو شۆرەشەی كە هەرتاكێكی كوردی دروست كرد بۆ ئەوەی لە دونیایەك نائومێدی كە هەموو دەرگایەك بە سەر گەڵی كورد داخرا بوو،متمانەیان بە خۆیانەوە هەبیت.
لەو شۆرەشەدا، گەنجان لە ئایدئۆلۆژیایەك پەروەردە كران كە لە بەرامبەر خەڵكی تر هەست بە كەمایەتی نەكەن و بیسەلمێنن كە ئەوانیش هەن ئەوەش یەكەك لە گرینگترین دەستكەوتەكانی شۆرەشی كورد بوو.
شۆرەشی ئەیلول، شۆرەشی دایك بوو، بۆ تەواوی ئەو شۆرەشانەی كە لەدوای شۆرەشی ئەیلول دروست بوون شۆرەشێك كە لە نائومێدترین كاتەكان لەو سەردەم ئومێدی بۆ خەڵك گەراندەوە ،پاكی و سەداقەت و مەردایەتی ئەو دەستە واژانە بوون كە بەكردار لە تاك بە تاكی ئەكتەرەكانی ئەو شۆرەشە بە بچووك و گەورەدا بە دی دەكرا، بە درێژای شۆرەشی ئەیلول، كارێك نایاساییی بەدور لە هەموو دیسپلینێكی سەربازی و عەسكەری ئەنجام نەدرا، كەسێك نە لە دەرەوە و ناوەوە بە دور لە پرەنسیپەكانی ئەخلاقی و پرۆتۆكۆلەكانی نێودەولەتی تیرۆر نەكرا، لە هەمووی گرینگتر،بەحیكمەتی بارزانیی و هاوڕێیانی رێگە بە شەڕی دوو نەتەوەی كورد و عەرەبنەدرا، كە ئەمەش سەركەوتنێكی زۆر گەورە بوو.
حیكمەتی سەركردایەتی شۆڕش لە دروشمەكەیدا بە دەردەكەوێ، كە دەڵێ:"دیموكراتی بۆ عێراق و ئەو سەردەمە ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان". زۆر راستە، لە عێراق یا لە هەر وڵاتێك ئەگەر رژێمێكی دیموكراتی نەبێ، هیچ گرفتێكی ئەو وڵاتە چارەسەر ناكرێ.
ئەمڕۆش عێراق پێویستی بەو دیموكراتیە هەیە، چونكە ئەو دیموكراتیەی كە پێویستە، بەداخەوە هێشتا نەچەسپاوە، ئەو سەردەمە دروشمی مەركەزی شۆڕشی ئەیلوول ئەوە بوو، دیموكراتی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، بەڵام دوای قوربانیدانێكی زۆر، چەند قوربانی ئێمە گەورەتر بوو، ئەوەندە داواكاری كورد زیاتر بوو، كە مافێكی سرووشتی ئێمەیە، بەڵام چۆن دەكرێت دوای ئەنفال و كیمیاباران و وێرانكردنی هەرچی دێهاتی كوردستانە، هێشتا ئەمڕۆش كەسانێك هەبن پێیان وابێ، دەبێ كورد ئازاد نەبێ، دەبێ كورد خاوەنی بڕیاری خۆی نەبێ، بەڵام لەو یادە پیرۆزەدا بەداخەوە كە كەسانەك هەن كە هێشتا دەخوازن بە كۆیلەتی بمێننەوە.
Top