گەر خەونمان سەربەخۆییی بوبیت ،ئێستا كاتییەتی.
September 9, 2016
وتار و بیروڕا
وولاتانی زڵ هێزی جیهان بۆ ئەوەی كە گرینگرترین جەمسەری هێزیان بەربكەویت لەركابەری دان ئەویش بۆ ئەوەی لەو ركابەرییانە زۆرترین بەركەوتیان هەبیت ، ئەو گۆرانكارییانە بە تایبەت لە نەخشاندنی سنوورەكان لە سوریا و لە عێراق رۆژ بەرۆژ خێراتر بەرێوە دەچن ئەویش لەبەر ئەوەی ئەو دوو وولاتە بە هۆی ناسەقامگیری لە رووی ئاسایش و باری ئابووری و مافی مرۆف تەنانەت لە رووی تائیفیشەوە دابەش بووە.
كورد هەموو كات بە هۆی بەرگری كردن لە خۆی و بە دی هێنانی مافەكانی لە سەدەی رابردوو ئەكتەرێكی بەهێز لە ناو ئەو كایە سیاسییانە بووە ، و لە كاتی ئێستاش لەشەری گەورەترین گروپی تیرۆریستی لە جیهان سەلماندی كە دەتوانیت بە تەنیا جەمسەرێك بیت و چیتر پێویستی بەوە نەبیت كە هاوپەیمانییەتی لە گەل هێزێك یان وولاتێك بكات هەر بۆیەش باشتر وایە دەرفەتەكان لە دەست نەدەین و سەربەخۆیی گەلەكەمان قوربانی ململانییی تەسكی حیزبی نەكەین و لە سەر ئەو بیرۆكەیە بەرەو یەك ئامانج هەنگاو بنێین ئەویش خەونی دێرینەی كورد، سەربەخۆییە.