منیش هەر دەمووت:دەوڵەتمەدار حاڵم بە حاڵت نەبی

منیش هەر دەمووت:دەوڵەتمەدار حاڵم بە حاڵت نەبی
من لە بیر مە ئەگەر ئێوەش لە بیرتانە ئەوانەی كە وەكوو هەموو جارێك دەزگا چەواشەكارییەكانیان خست بوو خزمەت حیزبە دۆراوەكانیان، رۆژەك دەیان ووت: شەفافییەت لە نەوت نییە،ئەوەی تر دەی ووت نەوتەكە لەو مانگە ئەوندە رۆیشتووە ،ئەوەی تر بە حاسیبە شكاوەكەیەوە بە پێدانی ژمارە و داتای وەهمی بە شێوەیەك خەڵك یان چەواشە دەكرد كە من بە هەموو بیر وباوەرمەوە گومانم دەكرد، منیش هەر دەمووت:دەوڵەتمەدار حاڵم بە حاڵت نەبی
ئەوەی تریان بە ناوی مافی مرۆڤ فرمێسكی تیمساحی دەرێشت و بۆ فەرمانبەران لە پشت شاشەی تەلەفزیۆنە بە ناو سەربەخۆیەكان دەگریا، ئەمەیان ناڵێم، هەر مەپرسە لە باڵی دەست رۆیشتووی یەكیەتی لە شاشە سەوزەكەیەوە پرۆگرامی ئابووری پێدەفرۆشتین و دەولەتمەداری فێری سیاسەت و دەولەت بەرێوە بردن دەكرد ،منیش هەر دەم ووت دەولەتمەدار حاڵم بە حاڵت نەبێ‌,
ئەوەی تر شیرینی نەوتی وەر دەگرت و لە سلیمانی هات و هاواری لە تەك ئۆپۆزۆسیون لی َ هەڵەستا،
ئەوەی تریان بە هێنانی فەرمانبەر بۆ سەر شەقام بای لە شەفاف نەبوونی پرۆسەی نەوت و وزەدەكرد،ئەوەی تریشیان لە هەموووی خەرابتر هانی گەنجە خێر لە خۆ نەدیوەكانی دەدا بۆ ئەوەی كە هجوومی سەر بنكەو بارەگاكانی پارتی بكەن منیش هەمیشە دەمگووت دەولەتمەدار حاڵم بە حاڵت نەبی، بەڵام لە كۆتادا چۆن دەڵین تاكوو هەتا هەتایی مانگ لە پشت هەورەكان نامینیت ,ئیتر هۆكاری هەموو ئەو چەواشەكارییانە دەركەوت ئیتر پێویست بە پرسیار ناكات بەڵام كوان حاسیبە شكاوەكە بۆ ئەوەی نیشان بدات ئابوری هەرێم لەو سیاسەتە چەوت و خەنجەر لە پشت لێدانە چەند منی هاولاتی ، منی فەرمانبەر زەرەر مەند بوومە،هۆی مافی مرۆڤ هەموو رۆژێك لە پشت شاشەكەت فرمێسكت بۆ من هەڵە رێشت ئیتر ئەو جارە كاتی هات بێدەنگی بشكێنەو ئەمجارەش چۆن هەموو جار خەنجەرەكەت لە جەستەی برینداری حكومەت دەدا ئەو جارە یان رووی خۆت بكە بۆ لای دادە.
Top