گۆرانكارییەكان ناوخۆ و ناوچەكە رێككەوتننامەی ستراتیژی نوێ دەخوازێت
September 7, 2016
وتار و بیروڕا
دوای رووخانی رژێمی بەعش لە 2003 ، حكومەتێكی شەراكەتی نیشتیمانی لە لایەن گشت لایەنەسیاسییەكانی هاتە ئارٍاوە و تێیدا دەستوورێك نووسرایەوە كە 80% سەدای خەڵكی عێراق دەنگیان لە سەردا بەو مەرجەی گشت برگە دەستوورییەكان تێیدا جێبەجێی بكرێت و مافی گشت هاووڵاتیانی و نەتەوە وئایین و ئایینزاكان تێیدا مسۆگەر بكرێت . بەڵام هەر ماوەیەك دوای دروستبوونی ئەو حكومەتە ، لە رێرەویی دیموكراتییانەی خۆی لایدا و كەوتە تاكرٍەویی و پەراوێزخستی سوننەو شیعە و ئەو كارانە تا هێرشی داعش بەردەوام بوو، دوای ئەوەی داعش رووبەریكی زۆر خاكی عێراقی و سوریای دابەشكرد ، ئیتر دەسەڵاتی ئەو وڵاتانە بە سەر ناوچەكانیان نەما . دواتریش بە هۆی گۆرانكارییەكان پەیمانی سایكس پیكۆ كە تێیدا كوردستان بە سەر چەند وڵاتێكی ناوچەكە دابەشكرابوو، كۆتایی پێهات ، ئەمەو كورد بە سیاسەتی ژیرانە سەرۆك بارزانی و فیداكاری پێشمەرگە توانی سنوور دەستكردەكان و ناوچەكوردستانییەكان بە خوێنی خۆی بگەرێنێتەوە ئەو ناوچانەی بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ، ئینكاری كوردستانی بوونی دەكرد .
بارودۆخی ناوچەكە و كوردستان دەخوازێت كە گەلی كورد و نەتەوەی كورد بەگشتی سوود لەو پێشهاتانە وەربگرێت و بریار لە سەر مافی چارەنووسی خۆی بدات ، لەو نێوەدا هەوڵەكانی سەركردایەتی سەرۆك بارزانی بۆ بەدیهێنانی ئەو مافە لەگەڵ وڵاتانی خاوەن بریارو ناوچەكە چرٍتر بۆوە لە هەمانكاتیشدا بارزانی داوای لە هێز ولایەنەسیاسییە كوردییەكان لە باشوور ورۆژئاوا كرد كە ریزەكانیان یەكبخەن بۆ بەرەو بەدەستهێنانی مافەرەواكان بەڵام بە هۆی كاریگەری وڵاتانی نەیاری كورد لە سەر هەندێك لایەنی كوردی ئەو پرسەیان لە رێگەی دروستكردنی كێشە و پروپاگەندەی بێ بنەما پاشگوێ خست و هەر روژێك بە بەهانەی بێ بنەما خۆیان دزییەوە و خۆیان سەرقاڵی كێشە دروستكراوەكان كرد .
لە لایەكی دیكەوە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پێوستیان بە رێككەوتنێكی ستراتیژی نوێ هەیە..لە ئەنجامی رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ، دەستكەوتی ستراتیژی و سەركەوتنی گەورە تا بە ئەمرۆمان بەدیهات و گەلی كورد توانی گشت ئاسەوارەكانی شەرٍو ناكۆكییەكان بەلاوە بنێت و كوردستان لە رووی سیاسی و ئابووری و ئاشتی كۆمەڵایەتی لە نێو خۆ و لە رووی دیپلۆماسی و سیاسی روویەكی جوان پیشانی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بدات ..
هاتنە ئارایی گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و نەمانی نەخشەی سایكس پێكو بە تایبەت لە سوریا و عێراق ، بارودۆخێكی گونجاو هاتۆتە ئاراوە تا كورد بتوانێت تێیدا داوای مافە زەوتكراوەكانی بكات و ببێتە خاوەن كیانێكی سەربەخۆیی خۆی .. بۆیە ئێستادا دەخوازێت گشت لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بە یەك دەنگ و هەڵوێست بە دەم بانگەوازیی و پەیامەكانی سەرۆك بارزانییەوە بچن بۆ داكۆكیكردن و پێداگری لە سەر بە دەسهێنانی ئەو مافەی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا تێدەكۆشین و خەباتی بۆ دەكەین ...
بۆیە ئێستا بە فەرمی نێو خۆیی یەكێتی كە تا دوێنی خاوەن یەك سەرچاوەی بریار بوو ، لەتبوون و باڵ باڵێنی پێوەدیارە و ناتوانرێت مامەڵی سیاسی وەك یەكێتی جاران كە جەلال تاڵەبانی مابوو بكرێت . یەكێتی لە ئێستادا خاوەنی سێ را وبۆچوونی جیایە " یەكەم ، باڵی نەوشیروان مستەفا ، هێرۆ برایم و باڵی ناوەندی بریار"، بۆیە ئەو گۆرانكارییانە دەخوازێت جارێ پرسی ئەو حزبە یەكلا بكرێتەوە و دواتر بە شێوازێكی نوێ رێككەوتننامەیەكی نوێ ستراتیژی واژۆ بكرێت لە نێوان ئەو حزب و باڵ و گشت لایەنە سیاسی كانی كوردستان بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی تا دوای گۆرانكارییەكانی ناوچەكە ..بۆیە دۆخی ئێستامان دەخوازێت بە خێرایی كۆبوونەوەیەكی بەفراوان لە نێوان گشت لایەنە سیاسییەكان كوردستان سازبكرێت و رێككەوتننامەیەكی ستراتیژی واژۆ بكرێت لە سەر ئەساسی " بەرەو بەدەستهێنانی سەربەخۆیی"، بۆ ئەوەی دەرفەتەكان لە دەست نەچن و كورد بێ بەش نەكرێت لە مافەرەواكان ...