بناغە دانەری کولتوری دیموکراسی لە باشوری کوردستان

بناغە دانەری کولتوری دیموکراسی لە باشوری کوردستان
سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بو ئەوە بکەم کە لەدوای شەڕی دووەمی جیهانی لە ساڵی 1945ز وەرچەرخانێکی سیاسی تازە هاتە ئاراوە ئەویش بریتی بوو لە و گۆڕانکاریەی کە بەسەر سیستەمی جیهانی داهات واتە سیستەمی هاوپەیمانان بەسەروکایەتی کوڵونیالیزمی ئنگلیزی و فڕەنسی و هتد ئەوەبو بارزانی نەمریش هاوکات لە گەڵ پێشهاتە سیاسیەکانی ئەو سەردەمە بڕیاری دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد ،کوردستانی دا تاکو کورد لەو بێ ئومێدی ڕزگار بکات و هیوایێکی تازە ببەخشێتەوە تاکی کوردو کوردستانی وکورد وەک یەک نەتەوە وکوردستانیەکان هەمویان کو بکاتەوە لە چوارچێوەی قەوارەیێکی سیاسی دا کە ئەویش پارتی دیموکراتی کور،کوردستان بوو.. هەڵبژاردنی کولتوری دیموکراسی لە لایەن سومبولی ڕوحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر خوی لە خوی دا نیشانەی دڵسوزی و نیشتیما پەروەری بارزانی باوک بوو چونکە لە کوردستان دا فرە نەتەوە،ئایین،زمان،هتد بونیان هەیە تاکو بتوانرلت پرەنسیپی پێکەوە ژیانی سیاسی،ئولی،نەتەوەیی، لە کوردستاندا بپارێزێت و هەمو بە یێکەوە وەک کوردستانی بەرگری لە خاکی پیروزی کوردستان بکەن وناسنامەی نیشتیمانی خویان وەک کوردستانی بپارێزن.

بارزانی نەمر کە بە ڕێبەرێکی دادپەروەر و نیشتیمان پەروەر ناسراوە ،بە هوی ئەو دادپەروەریەو نیشتیمان پەروەریەی ئم ڕێبەرە مەزنە هەر لە خانقین تا زاخوو هەمو کوردستانیەک بێ جیاوازی و بە یەک دەگ و یەک هەڵوێست ئامادەبوون بەرگری لە نیشتیمانەکەیان بکەن وێینتیمای نیشتیمانیش گەیشتبوو لوتکە هەر بویە لەو سەردەمە سەخت و دژوارەدا کە دەتوانم بڵێم تاکە دوستی کورد و کوردستانیەکان کێوە سەرکەشەکان بوون شوڕشی مەزنی ئەیلول توانی بو ماوەی نزیکەی ۱٤ ساڵ بەردەوام بێت و لە ۱۹۷۰ز گەورەترین سەرکەوتن بو کورد وکوردستانیان تومار بکات ب هوی گوشاری پێشمەرگە قارمانەکانی ئەو سەردەمە.

ڕێکەوتنی ۱۱ئازار کە تیایدا لە مادەی ۳ دەستوری کاتی عیڕاقدا دان بە هەمو مافەکانی باشوری کوردستان نرا بە کەرکو ک و هەمو ئو ناوچانەی دەرەوەی ێیدارەی کوردستان وئەمەش بو بناغەیێکی پتەو کە هەتا ئەمڕوش سەرکردایەتی سیاسی باشوری کوردستان پەیڕەوی دەکات لە پێناو گەیشتن بە سەربەخویی.

زور کەس و لایەن هەن زور جار بە دروشمی بریقەداری بێ کردار موزایەدە لەسەر پارتی و بارزانی دەکەن و باسی پرەنسیپەکانی دیموکراسی دەکەن لەکاتێکدا ئەمانە نە بڕوایان بە دیموکراسیە بە پێچەوانەوە هەمو ڕەفتارە سیاسیەکانیان دژی ژیانی سیاسی و شارستانین و نمونەش زورن ئەگەر خومان لێ کوێر نەکەین،هەر بو نمونە زور جار گوێبیستی سەروەری یاسا و چی وچی هتد دەبین ،من پێییان دەڵێم کولتوری دیموکراسی دەبێ یێکەم جار باوەڕت پێی هەبێت و تاکو بتوانی موماڕەسەی بکەی بە شێوەیێکی ڕێک و پێک ،ئەوە باررانی نەمر بناغەی بو داناون وباجێکی زوریشی لەم پێناوەدا بو نمونە لە ساڵی ۱۹٦۷ز لە کاتی پێشکەش کردنی وتاڕێکدا بو جەماوەڕ دەفەرمێت(ێێمە هەمومان بە ملکەچ بونمان بو یاسا جوان دەبێن) ئەمە خوی ە خوی دا تەعیر کردنە بو بە بەهەند وەرگرتن و جێگیر کردنی کولتوری دیموکراسی و سەروەری یاسا چونکە سەروەری یاسا زامنی هینانە ئارای دادپەروەری کومەڵایەتی یە .
لەکوتاییدا شایانی گوتنە بارزانی باوک هەم شوڕشی چەکداری بەرپاکرد و هەم بناغەی پتەویشی دانا بو نەتەوەی کوردو کوردستانیان بە گشت بویە هەمیشە وەک ئەستێرەیکی گەش لە ئاسمانی کوردستان دە مننێتەوە لە دڵی هەر کوردو کوردستانیەکی دڵسوزو کورد پەروەردا.
Top