حەلەبچە ناسنامەی ھەموو کوردێکە ( سایکۆلۆژیای سیاسەتی کوردی)

حەلەبچە ناسنامەی ھەموو کوردێکە ( سایکۆلۆژیای سیاسەتی کوردی)
پێنج ھزار شەھیدی بێتاوانی کورد ئێستا ڕۆحیان لە ئاسمانی حەلەبچە دەگریێن. ئەوان بە ستەمگەرییەکی بێ وێنە لەسەر دەستی ئەرەبە شۆڤینییەکانی بەعسی ڕووخاو و سەدامی گۆڕبەگۆڕ و عەلی کێمیاوی تۆپیو شەھیدکران. ھەر مرۆڤێک بە بێ گۆناح و تاوان دەکۆژرێت ئەوە حالیەتی. بەڵام ئەوە بۆ کێ دەڵێی؟؟! حەلەبچە، ناسنامەی کوردستانیان، جارێکی تر بوو بە قۆربانیی ڕق و کینەی چەند نەکوردپەروەرێک، کە نەک تەنھا لە مێژوو وانەیان وەرنەگرتووە، بەڵکۆ پێنج ھزار و تەنانەت دوو سەد ھزار شەھیدی دوێنێ و دەھان ھزار شەھید و برینداری دوو ساڵی ڕابردووشیان لە بیرنەماوە. باشە ئەوە ئێوە چەند ڕقتان لە پارتی و بارزانییە، ھەموو ئەو شتانەتان لە بیر خۆتان بردووە؟ ئێوە چین و لە چی دروست کراون؟؟ ئێوە دەبێ لە لایەن گەورەترین پسپۆرانی ئاناتۆمی و سایکۆلۆژییەوە پشکنینتان بۆ بکرێتن تا ئەو ڕاستییە لای ھەموومان ئاشکرا ببێ، کە لە پێکھاتەی سایکۆلۆژیای ئێوە دا ھەست و سۆز جێگیر نەکراون.
دوو ڕۆژە گیانی بەرزەفڕی شەھیدانمان لە ئاسمانی حەلەبچەی شەھید لە بڕی دیتن و ھاتنی دەستە خوشکێکی سەدامی گۆڕبە گۆڕ و عەلی کێمیاوی تۆپیو و ئەبووبەکری بەغدادی لەو پەڕی ناراِحەتیدان. ئەوان ھاوارھاوار دەکەن:" دەستان بشکێتن ئەوانەی دەستی نوری مالیکی و حەنان فەتلاوی دەگرن و ب حەلەبچەدا تێدەپەڕێنن".ئەوە من ناڵێم. ئەوە توێژینەوەکانی زانستی و لۆژیک وا دەڵێن. جیاوازی ئەوان و ئەوانە لەوەدایە کە یەکەمەکانیان دەستھەڵاتیان ھەبوو و دەرفەتیان بۆ ڕەخسا و تاوانیان ئەنجامدا و ئەمانەیان ھێشتان چەکی کێمیاویان دەست نەکەوتووە و خوڵی مەشق و ڕاھینانی میلیشیاکانیان تەواو نەبووە تا وەک داعشیان ئەو تاقانەی لە دەستی عەلۆ کێمیاوی قۆرتاڵ بوونەتەوە سەر ببڕێ. باشە تو خۆا ئەو حەنانە فتلاوییە ھیچ خێری ئێمەی لە دڵدا ھەیە؟ئێمەی کوردستانیان نەک نیگەرانی ھاتنی ئەو تۆخمە مرۆڤانەین بۆ دەڤەری پیرۆز و ناسنامەی کوردستانیان، بەڵکۆ قبووڵیشی ناکەین. ئێوە گاڵتە بە ناسنامەی ئێمە دەکەن. ئێمەش دەڵێین:" دەستەکانتان بشکێ".
*پسپۆری پێداگۆگی و سایکۆلۆژیا/ زانـــینگـــەی زاخۆ

Top