چەواشەكاری ، ناتوانێت شاناز وسەروەرییەكان بشارێتەوە

چەواشەكاری ، ناتوانێت شاناز وسەروەرییەكان بشارێتەوە
هەڵبەستینی تۆمەتی بێ‌ بنەما و چەواشەكاری ناحەزانی كورد وپارتی وبارزانی لەكات وساتێكدایە كە بەشاهیدی هەموو دلسۆزانی نیشتیمان و ناوچەكە وجیهان ، سەرۆك بارزانی،چ وەك پێشمەرگە و چ وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ماوەی 24 ساڵی رابردوو ، هەموو تواناكانی شەخسی و دیپلۆماسی بەگەرخستووە تا كورد لە ژێر دەستی و بێ‌ دەوڵەتی رزگار بكات . نموونەی بەرچاویش بوونی دەیان كۆنسوڵخانە و گەورە كۆمپانیایی ئابووری جیهانییە كە ئەوانە پێش شەڕی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكە بە هۆی سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی كورد وشەخسی سەرۆك بارزانی و بوونی سەقامگیری و پێكەوە ژیان ، پەیوەندییەكی پتەویان لەگەڵ كورد گرێداو بینیشمان لەكاتی مەترسییەكان چۆن لە سەر گەلی كورد هاتنە جواب ..

ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هاوكێشە سیاسییەكاندا بەسەر دوو شتدا دابەش بووە كە لە ناوخۆ بە چ شێوەیەك هەنگاوی ناوە و، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش چ هەنگاوێكی ناوە، لەسەر ئاستی ناوخۆ بووەتە هاندەرێكی باش كە هەرێمی كوردستان رۆژ بە رۆژ زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت .پێگەی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی لەلایەن وڵاتانی ناوچەكە و جیهانەوە لە ئاستی وڵاتانی سەربەخۆ و خاوەن دەسەڵاتی بەهێزەوە سەیر دەكرێت و حیسابی بۆ دەكرێت. ئەمە لە كاتێكدایە كە پێناسەی وڵاتی سەربەخۆ لەم سەردەمەدا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووەو زۆر وڵاتی سەربەخۆ هەن كە لە راستیدا تا رادەیەك لە ژێر كاریگەریی وڵاتانی ترو فاكتەرە دەرەكیەكانن كە لە پێناسەی سیاسیی سەربەخۆییەكی ئەوتۆیان نەماوە، لەوانە دەتوانین ئاماژە بە هێندێك وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەین كە بڕیارە چارەنووسسازەكانیان لە پایتەختی وڵاتانی ترەوە دەردەچن. ئەمە لە كاتێكدایە كە لە بەرامبەردا چەند شوێن و هەرێمێك هەن كە هەرچەندە وڵاتی سەربەخۆ نین، بەڵام لە رووی بڕیاری سیاسی و ئابووری و باڵانسی هێزەوەو لە رووی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانەوە سەربەخۆن و كاریگەری بەهێزیان نە تەنیا لە ناوەوەی وڵات بگرە لە ناوچەی دەوروبەریان بەرچاوەو فاكتەری دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری و گۆڕانكارین. هەرێمی كوردستان وەك فاكتەری ئاسایش لە ناوچەكە رۆڵی كاریگەر و بەرچاوی هەیەو رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت. هەموو ئەوانەو سەرۆكایەتی ژیر و حەكیمانەی هەرێمی كوردستان وایكردووە كە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بە شێوازێكی گشتی بە سیاسەتی خۆیاندا بچنەوەو لە هەوڵی ئەوەدابن كە پێوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان پتەو بكەن.

هەرێمی كوردستان پێگەیەكی كاریگەری هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سەرۆك مسعود بارزانی بە درێژایی خەباتی پێشمەرگایەتی زۆر دەستكەوتی بۆ كورد بە دەست هێناوە، ئەو پڕۆتۆكۆڵەی لە نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستاندا ئیمزا كرا، یەكێكی دیكەیە لەو دەستكەوتانە، بۆیە دەبێت گەلی كورد شانازی بەوەوە بكات كە لەو قۆناغەدا كەسێكی وەك (بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستانە.. پێگەی سەرۆك بارزانی و قارەمانیەتیی هێزی پێشمەرگە، وای كرد كە كوردستان وەك ئەندامێكی كارای هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی هەژمار بكرێت و، بەردەوام سەركەوتن لە دوای سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا بەدەست بهێنین.

پێداگری بەردەوامی سەرۆك مسعود بارزانی ، لە سەر مافەرٍەواكانی گەلی كوردستان و نەتەوەی كورد بە گشتی نەك لە سەر ئاستی ئێراق و كوردستان و ناوچەكە و جیهان ، ناحەزانی كورد و بە تایبەت هەندێك لایەنی سیاسی بە ناو كوردستانی بە شێوەیەكی زۆر نارٍەوا دژایەتی بكەن و هەوڵی سرٍینەوە و دروستكردنی لەمپەر و لێدانی پێگەی بەهێزی بكەنەوە ، چونكە نەیارانی كورد باش دەزانن كە تەنیا پارتی و بارزانی داكۆكیكاری راستەقینەی مافەرٍەواكانی كوردن . ئەگەر هەندێ لایەنی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێیان وابێ‌ كەوا پارتی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬سنووری‮ ‬كوردستان پەراوێز بخرێت سوودی‮ ‬ئەوانی‮ ‬تێدایە،‮ ‬ئەوا بەهەڵە تێگەیشتوون،‮ ‬وا دیارە تا ئێستا لە سیاسەت نەگەیشتوون،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬هیچ لایەنێك و هێزێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬یاخود عێراقی‮ ‬یا ئیقلیمی‮ ‬ناتوانێت پەراوێزی‮ ‬بخات،‮ ‬پارتی‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬وای‮ ‬نییە لە ناوچەكە كەوا بەئاسانی‮ ‬بێتە لەرزین و پەراوێزخستنی‮ ‬ساتێك حزبێك ئەوا‮ ‬70 ساڵە رەگ و ریشەی‮ ‬لە ناو جەماوەرێكی‮ ‬زۆر و پانتایەكی‮ ‬فراوان چەسپاوەو بەردەوام بوون لە خەباتی‮ ‬نەپساوی‮ ‬بۆ گەیاندنی‮ ‬كوردستانیان بە ماف و ئاواتە نەتەوەییەكانیان،‮ ‬كە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قوتابخانە و رێبازە پیرۆزەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و هەوڵە نەتەوەییە چەسپاوەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و خەباتی‮ ‬زیاتری‮ ‬لە نیو سەدە و سەركردایەتیكردنی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سازش نەكردن لەسەر مافە رەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬و سووربوونی‮ ‬سەركرادیەتی‮ ‬پارتی‮ ‬لە جێبەجێكردنی‮ ‬ئەرگە مێژوویەكەی‮ ‬و گەیاندنی‮ ‬میللەت بۆ كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬و گیانبەخشی‮ ‬و فیداكاری‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان‮. ‬
Top