بۆ چی هەمیشە " پارتی وبارزانی" ،ئامانجی ناحەزانی نەتەوەی كوردە؟!

بۆ چی هەمیشە
گەر چاوێك بە مێژوو خەباتی رزگاریخوازی كوردستان بخشێنینەوە ، دەبیین پارتی و سەرۆك بارزانی زۆرترین ئامانجی ناحەزانی بووە، لە مەیدانی سیاسەتیش دا بە هۆی بەرپرسیاریەتی و هەستی نەتەوایەتی هیچ كات لە پێناو بەهێزكردنی خۆی نەویستووە لە پشتەوە خەنجەر لە پشتی یەكێكی تر بكات و یا خود بە شێوەیەك مامەڵە بكات لایەنگری لە باڵ و لایەنێكی تر بكات لە پێناو خۆی بە پێچەوانەی حزب و لایەنەكانی تر كە هەموو كات لە پشتەوە خیانەتیانكردووە و هاودەستی ناحەزانی كورد بوونە بۆ لێدانی پێگەی پارتی و بارزانی .ئەگەر بەراوردێك لە هەڵوێستی‮ ‬ئەو لایانەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬لەگەڵ هەڵوێستی‮ ‬پارتی دیموكراتی كوردستان ‮ ‬بكەین،‮ ‬ئەومان بۆ دەردەكەوێت كە پارتی‮ ‬ئەمڕۆش دوو بارە سەركردایەتی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬دوژمنان و داكۆكی‮ ‬لە مافەكان دەكات،‮ ‬چ لەسەر ناوەخۆ‮ ‬یا دەركی،‮ ‬هەر ئەوە پارتی‮ ‬یە بژێوی‮ ‬هاوڵاتیان دابین دەكات،‮ ‬لە ساتێك لایەنی‮ ‬تر هۆكاری‮ ‬برینی‮ ‬ئەو بژێوە بوون،‮ ‬هەر‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬لە بەرەگانی‮ ‬چەنگە دژ بە تیرۆر و دوژماننی‮ ‬میللەتەكەمان لە بەرگری‮ ‬دان‮.

‬رۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و هەڵوێست و بۆ چوونی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتیە لە‮ ‬تەبایی‮ ‬و پێكەوە ژیانی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمڕۆ وای‮ ‬لە جیهان‮ ‬كرد هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬كورد بكات‮.‬ئەمڕۆ‮ ‬یەكریزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬نێوان كورد و كوردستانیان تاكە زامنە كە بەرەو ئامانج و سەركەوتنمان دەبات،‮ ‬و ڵاتەكەمان ئاوەدان دەكاتەوە،‮ ‬هەر بۆیەش پارتی‮ ‬لەو روانگە هەڵسو كەوت و رەفتار دەكات كە ئەمەش لە هەست كردنی‮ ‬پارتی‮ ‬یە بە بەرپرسیارەتی‮ ‬مێژوو،‮ ‬و وەفاداری‮ ‬بۆ خوێنی‮ ‬ئەو شەهیدە سەربەرزانەی‮ ‬ئەمڕۆیان هێنا ئاراوە‮.

ئەوەی مووچە و بودجەی كوردستانی بڕی ماڵی هەر ئاڵۆز و پر پشێویی بێت .ئەوانەی پێیان وا بوو كە بە برٍینی بەشە بوودجە و مووچە و هاودەستی كردن لەگەڵ دوژمنانی كورد ، دەتوانن خەڵكی كوردستان لە دژی پارتی و سەرۆك بارزانی كە هەڵقوڵاویی ناخی جەماوەری كوردستانن ، هان بدەین و بێنە سەر شەقامەكان و دواتر خۆیان و ئاغاكانیان جارێكی تر فرمانرٍەوایی و زۆرداریی بە سەر خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان بكەن ، خەیاڵییان زۆر خاو بوو ، هەموو ریسەكانیان بۆوە و بە خوریی ئەوانەی كە دارێژەری ئەو پیلانگێرییانە بوون ، هەمان ئەو كەسانەن كە یەكێتییان لەت و پەتكردن و نێو ماڵی خۆیان ئاڵۆز و ئاڵوزتر كرد و لە لایی ناحەزانی كورد هیچ بەها و بایەخێكیان بۆ خۆیان نەهێشتەوە .. بۆیە ئەوانەی كە خیانەتیان لە پارتی و بارزانی و خەڵكی كوردستان كرد تا دێت ریسواتر و رووی رەشیان زیاتر دەردەكەویێت .

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ، بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی و بە پشتیوانی رٍاستەو خۆیی نەوشیروان مستەفا و بە هاودەستی نووری مالیكی سەرۆك وەززیرانی شكستخواردوو ، كارێكی قرژ و پیلانگێرییەكی نامرۆڤانە و نائەخڵاقانە دەرحەق بە گەلی كوردستان و دواتر ئامانجی سەرەكی پارتی و بارزانی لە هەرێمی كوردستان و لەم دواییەش بە نیازبوون لە بەغدا دوای رێككەوتننانە ی " گۆران و یەكێتی "،یا "پیلانی نەوشیروان"، بەنیاز بوون لە بەغداش پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەرنامەیكی دارێژراو پەراوێز بخەن و لە هەمانكاتیشدا نەوت و داهاتی كەركووك بە تەنكەر لە جیاتی بۆری كوردستان بە تانكەر بگوازنەوە ، بەڵام بە سەردانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بۆ بەغدا ، هەموو پیلانگێرییەكانی " نەوشیروان و مالیكی , هێرۆ برایم " پوچەڵكرایەوە و دواتر گشت ئەو سەرەرۆیانەی " هێرۆ و نەشیروان"، بووە هۆی دروستبوونی درز لە نێو یەكێتی .. بەم شێوەیە نەوشیروان یەكێتی نەهێشت و لەت لەتی كرد و پیلانگێری دژی پارتی و بارزانی نیش پۆچەڵ بۆوە .دروستكردنی هاوپەیمانییەتی و كۆكردنەوەی حزب و لایەنە سیاسییەكان چ لە هەرێمی كوردستان و لە بەغداش ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكرا بوون ، بۆ دروستكردنی ئیتلافێك بە مەبەستی لاوازكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ..

بەرجەستەبوونی بارزانیی نەمر لە مێژووی دۆزی ڕەوای كورددا وەك سونبولی خەباتێكی مەزن و لەوە زیاتریش ئەوەی كەسایەتیی ئەم زاتەی كرد بە سونبلێكی نەتەوەیی، هۆكارەكەی نەك بە تەنیا بۆ شۆڕش و بزووتنەوەی رزگاریخوازی دەگەڕێتەوە، بەڵكو بۆ واتاكانی كەرامەت و بەرگریكردن لە ماف و ئازادییەكان و لە كەسایەتیی تاك و كۆی كورد بە هەموو جومگەو تەوەرەكانیی دەگەڕێتەوە، وێڕای لەئەستۆگرتنی دەرخستنی ئاسۆ پرشنگدارەكانی خاڵە بەهێزەكانی پێوەندی نێوان گەلانی ناوچەكەش.مێژوو ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ‌ كەوا ئەو بنەماڵە سەربەرزە زیاتر لەسەد و سی ساڵە لە خەبات و تێكۆشان و بەرخودانن لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان و رێبەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی ئەو میللەتەیان كردووە واتە لە كۆتاكانی سەدەی 19 و بەتەواوی سەدەی 20 ، وا 15 ساڵیشە لەسەدەی بیست و یەك كەواتە سی ساڵ زیاتر لەپێش موعاهەدەی سایكس بیكۆ هەر لە زەمانی شێخ عبدالسلام بارزانی گەورە و شێخ ئەحمەدی بارزان و مەلا مستەفای نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە زیندوو تا ئێستاش سەرۆكی هێژامان جەنابی كاك مەسعود بارزانی تەنیا یەك چركەش نە دوور كەوتوونەتەوە نە لەو رێبازە پیرۆزە لایان داوە نەدرێغی یان كردووە لە قوربانیدان و تێكۆشان.ئەم میراتی رٍِەتكردنەوەی ژێر دەستی و تێكۆشان تا گەیشتن بە لووتكەی سەربەخۆیی لە نێو ناخ و هەستی سەرۆك بارزانی و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیاندایە و شانازیی بۆ هەر تاكێكی كورد لەو رێبازە پیرۆزە كە میراتگری گشت شۆرشەكانی رابردوومان بەردەوام بێت لە خەبات.
Top