سیاسەتی نەوت لە ئۆتۆنۆمی بۆ سەربەخۆییی
September 5, 2016
وتار و بیروڕا
یەكەك لە خاڵە هەرە گرینگەكانی هەرێمی كوردستانە كە هاندەری بوژانەوەی پیشەسازی نەوت بووە و هاندەری كۆمپانیا زەبەلاحەكان بووە بۆ ئەوە سەرمایەی خۆیان لە بواری نەوت ،دەرهێنان و هەناردە كردن و بە بازار كردنی بە كار بهێنن.ئەوەش گەورەترین ئەو جیاوازییەیە كە هەرێمی كوردستان لە گەڵ بەشەكانی تری عێراق هەیەتی.
دوا بەدوای ئەو سیاسەتە سەركەوتووەی كە هەرێمی كوردستان لە بواری نەوتدا پەیرەوی كردووە جۆرێك ئۆتۆنۆمی لە بواری نەوت و وزەدا دەستەبەر كراوە و ئەگەر لە داهاتووش كۆمپانیا زەبەلاحەكان لە كوردستان بكشێنەوە ئەو ژێرخانە دروست بووە و بەر دەوام دەبیت هەر چەندە كە واژۆۆ كردنی گەورەترین گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لە بواری دەرهێنان و هەناردەكردن بە تایبەتی لە گەڵ توركیا گەورەترین سەركەوتنی بۆ هەرێمی كوردستان دەستەبەر كردووە سەرەرای ئەو سیاسەتەی كە حكومەتی هەرێم لە گەڵ عێراق هەیەتی ئەوەش گوزارشت لە سەربەخۆییی لە بواری نەوت ووزەدا دەكات.
هەرچەندە كە گەورەترین كۆمپانیاكان لە كاتی ئێستادا خەریكی وەبەرهێنانن ئەوەش وایكردووە كە كۆمپانیاكانی تریش بە پشت بەستن بە هەمان متمانە داواكاری كار كردن لە بواری نەوت و وزە بن.
ئەوەی كە زۆر گرینگە ئەوە بوو كە پێشتر نەوتی هەرێم لە رێگای بۆرییە نەوتییەكانی حكومەتی مەركەزی رەوانەی دەرەوە دەكرا و هەموو جارێكیش لە رێگای دابین نەكردنی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی وەبەر هێنانی نەوت كێشە بۆ حكومەتی هەرێم دروست دەكرا ئەوەش وای لە حكومەتی هەرێم كرد بۆ ئەوەی كە دەریچەیەكی تر بۆ ئەو مەبەستە بدۆزیتەوە ئەویش هەناردە كردنی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جیهان بوو ئەوەش وای لە حكومەتی هەرێم كرد بۆ ئەوەی كە بە ئیرادەیەكی تر پشت بە خۆی ببەستیت و چیتر چاوەروانی حكومەتی مەركەزی نەكات ئەوەش یەكەكی تر لە هەنگاوەكانی بەرەو پێشەو چوونی وەبەرهێنان لە بواری ووزە بوو.سەرەرای ئەوەش هاوردە كردنی نەوتی پاڵاوتوو ئەگەر كە بە شێوەیەكی كەمتریش بیت خۆی لە خۆیدا هەنگاوێكی ترە بەرەو ئامانجی گەورە تر لەو بوارە دا.
لەو بارەوەش پسپۆڕێك دەلێت:"كوردستان لە بواری نەوت و غازەوە گەیشتووەتە قۆناغێك كە چیدیكە ناگەڕێتەوە. چیدیكە حكوومەتی هەرێم پشتیوانی لە سیاسەتی مەركەزیی بواری نەوت و غاز ناكات".
ئەوەی كە زۆر گرینگە و پێویستە لە سەری بوەستین ئەو گرێبەستانەن كە لە گەڵ حكومەتی توركیا واژوو كراون سەرەرای ئەوەی كە ئەو گرێبەستانە بۆ هەناردە كردنی نەوتی كوردستانن زۆر بواری تریش لە خۆووە دەگریت لەوانەش بە بازار كردن و كار كردن بۆ دۆزینەوەی كێلگەی نەوتی و دەرهێنان ئەوەش وای كردووە كە چیتر بۆ مەبەستی هاوردە كردنی نەوت حكومەتی توركیا پشت بە روسیا و ئێران نەبەستیت بە تایبەتی كە لە ماوەی رابردوو بە هۆی خستنە خوارەوەی باڵا فرەكی روسییا لە لایەن توركیاوە كێشە لە نێوانیان پەیدا بوو كە تاوەكوو ئێستاش پەیوەندییەكانیان وەكوو پێویست ئاساییەی نەبونەتەوە.
لەو دوایەش راگرتنی نەوتی كەركووك لە لایەن لایەنێكی دیاركراوی مەیدانی سیاسی كوردستان، سەرەرای ئەەوەی كە نەیتوانی لەو قینەكۆنەیان بە راگرتنی نەوت بەردەوام بیت و توانرا لە رێگای حكومەتی مەركەزی بۆ مەبەستی هەناردە كردنی نەوتی كەركووك دانوساندن بكرێت. ئەوەش مانایەكی زۆر گرینگی هەیە و لە میدیاكان وشرۆڤەكارانی سیاسی دان پێدانانە بە واقعی ئەمرۆی كوردستان بە گشتی و كوردستانی بوونی شاری كەركوك بە تایبەتی هەموو ئەوانەش بایەخی سەركردەكانی كوردستان لە بارەی داهاتووی گەلەكەیان دەسەلمێنیت ئەوەش ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەیە، كە سیاسەتی نەوت بەرەو سەر بەخۆیی هەنگاو دەنیت.