سیاسەتی نەوتی هەرێم، هەنگاونانە بەرەو سەربەخۆیی
September 5, 2016
وتار و بیروڕا
كۆمپانیای "ئیكسن مۆبیل"ی ئەمەریكی ڕازی بكەن بۆ ئەوەی كاری بەرهەم هێنان بكەن سەەرای ئەوەی كە لەو كاتە حكومەتی ناوەندی بە هەموو شێوەیەك دژایەتی ئەو پرۆسەیەی كرد بەرپرسانی عێراق تەواوی هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی كۆمپانیای "ئیكسن مۆبیل"ی ئەمەریكی ڕازی بكەن كاركردن لە هەرێمی كوردستان رابگرن و لە كێڵگەی نەوتی "وێست قورنە"ی ژمارە 1ی باشووری وڵات دەست بە كاری وەبەرهێنانی خۆی بكاتەوە.
بەڵام ئەوەی كە دڵخۆشكەر بوو بەرپرسانی ئیكسۆن مۆبیل پابەند بوونی خۆیان لە بەردەوام بوون بە پرۆتۆكۆلەكانیان .
هاتنی كۆمپانیای "ئیكسن مۆبیل" بۆ هەرێمی كوردستان كاریگەریی گەورەی لە سەر پێشكەوتنی كەرتی نەوتی هەرێم هەبوو، چونكە ئەو هەنگاوە وای كرد، چەندین كۆمپانیای گەورەی بواری لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم ڕێككەوتن بۆ مەبەستی دەرهێنانی نەوت واژۆ بكەن، لەوانەش كۆمپانیاكانی "تۆتاڵ"ـی فەرەنسا و "گازپرۆم نەفت"ی ڕووسیا و "چێڤرن"ی ئەمەریكا.
ئەوەی كە لە كاتی ئێستادا زۆر گرینگە ئەو دان پێدانانەی وولاتانی بەرهەم هێنەری نەوتە كە بویتە هۆكاری ئەوەی كە بە شێوەیەكی بەر فراوان روو لە كوردستان بكەن بۆ ئەوەی كە نەوتەكەی بەرهەم بهێنن، لەهەمان كاتدا ئەو سەردەمەش كۆتاییی هات كە حكومەتی ناوەندی لەرێگای خۆیەوە نەوتەكە هەناردە بكات بەڵكوو لە رێگای بەندەری جەیهان هەناردەبكات.
لە ئەنجامی دانووستاندنەكانی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رێككەوتن لە سەرئەوەی رۆژانە 150 هەزار بەرمیلی نەوتی كێڵگەكانی بابە گوڕگوڕ و خەبازە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هێڵە نەوتییەكەیەوە بنێردرێتە بەندەری جەیهانی توركیا، لەوێش 75 هەزار بەرمیل لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و 75 هەزار بەرمیلەكەی دیكەش لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بفرۆشرێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستانیش مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی كەركووك و دەزگا ئەمنییەكان و پێشمەرگەكانی كەركووك دەدات. 7 هەزار و 606 فەرمانبەر و كارمەندی كەركووك مووچە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرن، جگە لەوانەش حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پارەی پترۆ دۆلار دەداتە كەركووك، كە 10 ملیۆن دۆلارە دەبیت.
ئەوەی كە جێگای سەرسورمانە، ئەو ناپاكییەیە كە دەرحەق بە خەڵكی كوردستان كراوە. ئەویش ئەوداوایەیە كە لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە بە نامەیەكی تایبەتەوە ئاراستەی حەیدەر عەبادی كرا بوو بۆ ئەوەی نەوتی كەركووك لەرێگای تانكەرەكانەوە هەناردەی ئێران بكرێت لەهەمان كاتدا ئەم پرۆسەیەرادەستی باڵە دەست رۆیشتووەكەی یەكیەتیەوەبكرێت. سەرەرای ئەوەی كە تێچووی ئەو پرۆسەیە زۆرترە و دەبیتە هۆكاری هەرزان فرۆشی نەوتەكە،لەهەمان كاتدا رەوانەكردنی هەزاران تانەكەری نەوت هۆكارێك بۆ تێكچوونی رێگاو بانەكانی كوردستاندەبیت و ئەوەش لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی دارایی ناتوانرێت بودجەیەكی تایبەتیان بۆ تەرخان بكرێت.
ئەو پرۆسەیە سەرەرای ئەوەی كە لە لایەن حەیدەر عبادییەوە رەد كرایەوە، لەهەمان كاتدا هێرۆ ئیبراهیم داوای وەستاندنی هەناردە كردنی نەوتی كركوكی كردووە ئەوەش نێزیكەی پێنج میلیارد دۆلار زیانی بە ئابوری كوردستان گەیاندووە وهۆكارێك بۆ بێبەش كردنی خەڵكی كوردستان بە تایبەتی فەرمانبەران و پێشمەرگە بووە..
لە هەموو ئەوانەی كە لە سەرەوە باسی لێوە كرا بە جۆرێك دان پێدانانی نوتی كەركووك بوو كە راستەوخۆ حكومەتی هەرێم مامەلەی لە سەر ئەو نەوتە لە گەڵ حكومەتی ناوەندی كرد ئەوەش بە یەكەك لە نیشانە هەرە گرینگەكانی هەنگاونان بەرەو سەر بەخۆییی كوردستانە..