لە هزر وبیری" سەرۆك بارزانی"، یەك كوردستان هەیە

لە هزر وبیری
سەرۆك بارزانی، چ لە رووی دیپلۆماسی ،سیاسی ، ئیقلیمی و نێودەوڵەتی گشت هەوڵەكانی چرٍ كردۆتەوە تا پشتیوانی بەدەست بێنێت بۆ ئەوەی گەلی كورد لێ‌ بێ‌ دەوڵەتی و ژێر دەستی رزگاری بێت ، دەمێنێتەوە نێو خۆیی كوردستان ، كە پێوستی بە هیمەتی كوردانە و مەردانەی دڵسۆزان هەیە . بۆ سەربەخۆیی كوردستان دۆخەكەی ئێستا لە رووی نێودەوڵەتییەوە لەبارترین كات و گونجاوترین فرسەتمان لە بەردەستایە تاكە خاڵێك كە گرنگ بێت پتەو كردنی بەرەی ناوخۆیی كوردستان و یەك ریزی گەلی كورد و یەك هەڵوێستی پارت و لایەن و چین و توێژە جیاوازەكانی ناو كۆمەڵگەی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی ئەم مافە. لەبەر ئەوەی پرسی سەربەخۆیی كوردستان پرسێكە پەیوەستە بە هەموو گەلی كوردستان لە هەرێمی كوردستان بە دەر لە ئینتمای نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبی و بیروباوەڕی سیاسی و دەسكەوتێكە بۆ سەرجەم گەلی كوردستان. بۆیە، پێویستی بە هەوڵی سەرجەم لایەنە سیاسی و پێكهاتە و چین وتوێژەكانە، پێویستە كۆدەنگی هەبێت لەم بارەیەوە . بۆیە دەبێت هەمووان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست برایانە پشتیوانی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بین بۆ بەدیهێنانی و بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی كوردستان ..

سەدەیەكە خاكمان بە سەر وەڵاتان دا بەشكرا، دواتر شۆرش وبەرخۆدانمان كرد لەو پێناوشدا بە سەدا هەزار كەسمان گیانی خۆیان بۆ گەرٍانەوەی خاك و نیشتیمان بەخت كرد . ئێستاش دەرفەتێك هاتۆتە ئارٍاوە تا خاكی داگیركراویی باب وباپیرانمان بگەرێنینەوە .ئێمە گەلێكی خاوەن ئیرادەین ، شەهیدن ، خاك و زمان و مێژووییەكی 2716 ساڵەین ، گەر خۆمان دەوڵەتی سەربەخۆیی وەك مافێكی رٍەوا بەدەست نەهێنین كەس خێرمان پێناكات و پێیمان نا بەخشێت . بۆیە كات بە فێرۆدان و خۆ دزینەوە خیانەتە لە كورد و كوردستان .. دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بە ئیرادەیەكی بەهێزی سیاسی و بە ئەمری واقع دروست دەبێت نەك بە پشتگیریی ڕاستەوخۆ و ئاشكرای وڵاتان؛ ئابووریی وڵات و خۆشگووزەرانی و بنیادنانی سەقامگیرییەكی هەتاهەتایی بەدڵنیایەوە قوربانی دەوێت؛ لێ خۆ‌ ناشكرێت به ‌بیانووی گەندەڵی و ناسەقامگیریی ناوماڵی كوردی و كێشە ناوخۆییەكانی حزبە سیاسییەكان سەربەخۆیی و ڕاگەیاندنی دەوڵەت بكرێتە قوربانی؛ دیارە ئەمانە بابەتی گرینگن و دەكرێت دوای سەربەخۆیی شەڕی هەموومان بێت و گەندەڵان دادگایی بكەین و، گرێی ناكۆی بكەینەوە و، مافی هەمووان بچەسپێنین
سەرۆك مسعود بارزانی هەمیشە جەخت لە سەر برایەتی و یەكبوونی كورد دەكاتەوە .كوردستان ئەگەر چی لەلایەن زڵهێزان و دوژمنانی كورد پارچەكراوە بەڵام لە ناخ و هزری بارزانی یەك پارچەیە ، كوردستانی گەورە، وەك رەمزی كورد بۆ چارەسەری كێشە و گیروگرفتەكانی كورد لەم سەردەمە لە پارچەكانی تری كورستان، ئەمەش وەك رۆژی رووناك دیارە لەو هەوڵە دڵسۆزی و دیبلۆماسیانەی دەیدات لەسەر ئاستی كوردستان و نێودەوڵەتی، پێشوازی لێكردن لەلایەن سەرۆك كۆماری وڵاتان و جێگری سەرۆك كۆماری وڵاتان، داوەت نامەی فەرمی لەلایەن دەوڵەتی دراوسێی هەرێم بۆ كێشەكانی ناوچەكە بە گشتی و كورد بە تایبەتی، ئەمەش سیاسەتزانی و لێزانەی سەرۆك (بارزانی) پەلكێشیان دەكات، كەواتە ئێمەی كورد وەك میللەت لەم قۆناغەی ئێستا لە سەدەی بیست و یەك دا، هەم سەرۆكێكمان هەیە بۆ میللەتەكەمان هەم سەرۆكێكمان هەیە بۆ دەوڵەتی كوردی، دەوڵەتی كوردی وەك خەون نیە بەڵكو راستیە و دیفاكتۆیە و قسمەت و مافی خۆمانە، لە رابردوو خوێنمان داوە و لە ئێستاش عەقل و رۆحی كوردانەی دەوێ، جۆرێتی لە خەباتی دەوێ، سەرۆك (مەسعود بارزانی) لەپێش هەموومان لەپێشەوە نەخشەرێگای دەوڵەتی كوردستانە ئاڵا هەڵگری دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە، بە شایەدی هەموو كوردان و وڵاتان، چ كورد چ بێگانە چ دوژمن چ دۆست، (سەۆرك بارزانی) گەیشتۆتە لوتكەی باوەڕهێنان و باوەڕپێكراو لەلایەن وڵاتە زلهێزەكانی دونیا وەك سەرۆكی دڵسۆزی میللەتی كورد.

،ئێستا كە سەرۆك و كاربەدەستانی وڵاتانی دونیا لە گەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك سەرۆكی وڵاتێكی سەربەخۆ مامەڵە دەكەن،ئێستا كە لە باری ئابووریەوە كوردستان بەرەو سەربەخۆیی دەچێ سەرۆك مسعود بارزانی، تەنیا سەرۆكی حیزبێك نییە، بەڵكە سەرۆكی نەتەوەییە و دەتوانم بڵێم لە دوای ئەو ساڵەوە سەرۆك بارزانی گوتاری نەتەوەیی هەبووە و لەو هێڵە لای نەداوە، بۆیە دەبێت سەرۆك بە چاوی حیزبێك سەیر نەكرێت و وەك سەرۆكی نەتەوەیی سەیر بكرێت".ئێستادا بارزانی دەتوانێ رۆڵی سەركردەی هەموو كورد ببینێت و كێشەی هەموو كوردەكان لە وڵاتانی دیكەیش چارە بكات.لە ڕووی دیپلۆماسییەوە ئەگەر تەماشای ئەو سەردانە بكەین، ئەو پێشوازییەی كە لە بارزانی كرا زۆر گەورە بوو، كە نەك وەكو سەرۆكی هەرێمێك، بەڵكو وەكو سەرۆككۆماری دەوڵەتێك پێشوازی لێ كرا، بۆیە ئەمە جێگەی دڵخۆشییە كە سەرۆك بارزانی دەتوانێ تەواوكەری خەبات و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە بێت بۆ دابینكردنی مافی كوردستان و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییشدا، سەرۆك بارزانی دەتوانێ بەرگری لە مافی گەلی كوردستان بكات لە هەر چوار پارچەی كوردستان.
Top