ئەوانەی دوخی سیاسی باشوری کوردستانیان بەم ڕوژە گەیاند
September 3, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوەی کە شایانی گوتنە ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیێک ناسەقامگیری سیاسی لە قوناغی ئەمڕودا لە بەرژەوەندی دوزی ڕەوای کورد دانیە لە کاتێکدا کە هندێ کەسایەتی و لایەنی سیاسی ئەوە باش دەزانن کەچی نەک هەر ناسەقامگیری سیاسی بە هەند وەرناگرن بەڵکو هندێ باڵ و کەسایەتی سیاسی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان ڕەوشی سیاسی و ئەمنی باشوری کوردستان بەرەو چارەنوسێکی نادیار ببەن وڕوژ دوای ڕوژ خەرێکی پیلانگێڕی بونە و خەریکی پیلانگێڕین لە دژی ئەزمونی باشوری کوردستان لە گەڵ بەغداو تاران و دیمەشق ولە هەر کوێ دەرفەتێکیان بوڕەخسابێت درێغیان نەکردووە و نایکەن . ئامانجی سەرەکی ئەم باڵ و کەسانە لێدانی پڕوژەی سەربەخویی کوردستانە کە نایانەوێت لە سەر دەستی بەڕێز سەروکی کوردستان ئەم ئامانجە پیروزەی کورد بێتە دی ئەمە لە لایێک و لەلایێکی تریشەوە لێدانی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان نەک هەر لە سەر دەستی بارزانی بێتە دی ئەوانە دژایەتی دەکەن بەڵکوئەمە بیانویێکە دەیهیننەوە ،پڕوژەکە لە سەر دەستی کێ بێت ئەم باڵ و کەسانە دژی دەوەستنەوە چونکە ئەمە ئەجیندایێکی سیاسی ئەو دەوڵەتانەیە کە ئاماژەم پێدان و جێبە جێکارانی ئەجینداکەش زور بەڕونی دیارن کێن ولە خەڵکی کوردستان بە گشتی شاراوە نین.
پێگەی کورد بە تایبەت باشوری کوردستان تادێت بە هێز تردەبێت و هەوڵە دیبلوماسیەکانی سەروک بارزانی و سەرکەوتنە یەک لە دوایەکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەمو ئەو دوژمنە سیاسیانەی دڵگران و نیگەڕان کردووە لە سەر ئاستی ناوخویی هەرێمایەتی دا داخ لە دڵانێک کە هەمو ئامرازێکیان گرتە بەر و دەگرنە بەر بو ڕێگری کردن لە تێپەڕاندنی ئەم قوناغە بەرەو سەربەخویی و وئەوەی ئەمڕو دەوڵەتە نەیارەکانی کورد پێییان نەکراوە وپێییان ناکرێت بە دەست و پەنجەکانی خویان نەخشە وپیلانی خویان لەنێو گوڕەپانی سیاسی باشوری کوردستان دا جێبەجێ دەکەن
باشوری کوردستان لە بەرەو پێشڤەچونێکی خێڕا دابوو لە هەمو ڕویێکەوە بەڵام چەند کەسێکی نابەرپرسی نێو حزبێکی سیاسی باشوری کوردستان پێشنیاریان بو مالیکی کرد کە قوتی خەڵک و بودجەی باشوری کوردستان ڕابگرن بو ئەوەی پارتی و بارزانی نەمێنێ وهەر ئەم بڕیارە پڕ مەترسیدرارە لە سەر خەڵکی سڤیل باشوری کوردستان چەندین ساڵە جێبەجێ دەکرێت وژیان و گوزەرانی خەڵکیان تێکدا و کاریگەریەکی زور خڕابی کردە سەر خەڵک لە هەمو ڕویێکەوە بەڵام ئامانجەکەیان کە بو لەناوبردنی ئەزمونی باشوری کوردستان بوو نەک نەهاتە دی بەڵکو بو خەڵک ڕون بویەوە کە کێن ئەوانەی قوتی خەڵک و بودجەیان بڕیوە و مەبەستیان چیبووە و چیە و و لایەنەکان کامانەن لەسەر ئاستی ناوخوو ناوچەکەدا کە ئەم پیلانەیان گێڕاوە ،ئەمەو بێجگە لە م هەوڵەیان لەم دوایانەدا دیسان هەوڵێکی تریان دا دژی باشوری کوردستان لە گەڵ بەغدا ئەویش پێشنیاری ڕاگرتنی نەوتی کەرکوک بو لە ڕێگەی حکومەتی باشوری کوردستانەوە بو دەرەوە و تاکو بەتانکەر نەوتی کەرکوک بو ێیران هەناردە بکەن کە لە لایێک ئامانجیان ئەوە بو بیخەنە خزمەت بەرژەوەندی تەسکی خویان وەک باڵی دەستڕویشتووی نێو یەکیەتی نیشتیمانی و سەروەت و سامانی زورتریان پێ ببڕێت و لە لایێکی دیکەشەوە بو زیاتر تێکدانی باری ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی سڤیلی کوردستان کە مەبەست دیسان زیاتر گوشار دروست کردن بووە بو سەر حکومەتی کوردستان.
ڕێزدار بارزانی لە لایێک هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە سەنگەری شەڕەق دایە و لە لایێکی تریش خەریکی لێدانی دەرگای وڵاتانی دونیایە بو پاڵپشتی کردنیان لە کورد هەم لە شەڕی دژی تیروریستان و هەم بو سەرخستنی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان کەچی لەو لاشەوە ئەو باڵو کەسانە ببینن خەرێکی چین و چون سەنگەریان لە کوردو کوردستان گرتووە بو بەرژەوەندی هندێ دەوڵەتی ناوچەکە.
لە کوتایی دا شایانی گوتنە کە دوژمنانی کورد پێییان خوش یان ناخوش چیدیکە ناتوانن پڕوسەی سەربەخویی کوردستان ڕابگرن و ئەو سەردەمە بە سەرچوو بتوانن وەک جاران بە ئارەزوی خویان ستەم دەرحەق بە دوزی ڕەوای کورد بکەن و کاروانی سەربەخویی بەڕێوەیە
چونکە هەم گوڕانکاریە هەنوکیەکان ئەوە پێشان دەدەن وهەم زورینەی هەرە زوری خەڵکی کوردستان پاڵپشتی پڕوژە پیروزکەی بارزانی دەکەن و باشترین بەڵگەش ئەو ڕاپرسیە بوو کە لەم ماوەیەدا لەلایەن زانکوی ئەمرێکی بەڕێوە چوو بویە ێیتر کاتی ئەوە هاتووە بەرەی سەربەخویی خوازان باشتر خویان ڕێک بخەن و بە هێز بکەن تاکو ئامانجی نەتەوەکەمان کە سەربەخویی کوردستانە بێتە دی بە کوێرایی چاوی ناحەزان و دوژمنانی گەلە ستەملێکراوەکەمان.