چ عەجەبا! تاران و نوری ماڵكی هاتنە سەر خەت

چ عەجەبا! تاران و نوری ماڵكی هاتنە سەر خەت
ناكۆكی ناكۆكییە ,بۆ كورد لە ناو هەر حیزبەك لە كوردستانییەكان بیت، ناراستەوخۆ یان راستەوخۆ كاریگەری لە سەردۆزی كورد و ئەو هاوكێشە سیاسییەی كە كورد پێیدا تێپەر دەكات ، دەبیت. بەپێچەوانەی ئەو هەڵسوكەوتانەی كەچەند لایەنیك، لە بری كەش و هەوای سیاسی لە كوردستان ،تۆڵە لە لایەنێكیتر لە پاڵمانی عێراق بكەنەوە ،سەرەرای هەموو ئەوانەش دەست پێش خەری پارتی بە گرینگ دەزانم كە لە یەكەم ساتەكانی بڵاو بونەوەی بریاری بالێكی یەكیەتی نیشتمانی كە بە ناوەندی بریار ناوزەد كرا بە ئەرینی دەزانم و ئەوەش هەنگاوێكی باشە،
بەڵام ئەوەی كە جێگەی سەر سورمانە ،كۆماری ئیسلامی لە لایەك و مالكی لە لایەكی تر بۆ مەبەستی چارەسەری كێشەكانی ناوخۆی یەكیەتی راستەوخۆ هاتنە سەر خەت و هەولی چارەسەر كردنی كێشەكان دەدەن. سەەرای ئەوەی كە لە رووی ئەخلاقییەوە هەر كارێكی لەو جۆرە بە ئەرێنی دادەنرێت بەڵام چ عەجەبا كۆماری ئیسلامی و مالكی هەولی یارمەتی دانی ئەو ناكۆكییە دەدەن
ئەوەی پرسیارە ئەوەیە ئاخۆ ئەگەر حیزبێكی تر تووشی ئەو لێك ترازانە ببوو هەمان هەڵوێستیان دەبوو ؟ چوون ئەوەی مێژوی دەست تێوەردانی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان بزانیت بۆی روون دەبیتەوە كە ئەوە یەكەم جارە كە كۆماری ئیسلامی هەوڵی لەو جۆرە دەدات چون هەموو جارێك، هەوڵی كەرت بوون و دروست كردنی دوبەرەركی و كەشێكی نائارامی رەخساندووە ئەویش بۆ ئەوەی كورد بە خۆیەوە سەر قاڵ بیت وكاتی ئەوەی نەبیت بریار لە سەر چارەی خۆنوسینی خۆی بدات بەهەمان شێوە ئەوە لە بارەی نوری مالكی و دەولەتی یاسا دروستە و پێویست بە روون كردنەوەی هەڵوێستەكانی لە بەرامبەر بوودجە و مووچەی فەرمانبەران وشایستەداراییەكانی هەرێم و هێنانی سوپای دجلە بۆ دژایەتی كورد و مادەی 140ی دەستوور....هتد ناكات .
بەڵام ئەوەی بۆ ئێران و هاوپەیمانەكەی گرینگە لاواز بوونی بەرەی دژی سەربەخۆییە ،كە كار بۆ سەر نەگرتنی پرسر ریفراندۆم وسەر بەخۆیی لە كاتی ئێستادا دەكەن، بە تایبەتی كە لە یەكەك لە بریارە نۆخاڵییە كانی بەرەی ناوەندی بریاری یەكیەتی دا ئەو خالە هاتووە ئەوەش كاریگەری لە سەر باڵە دەسترۆیشتووەكەی یەكیەتی لە گەڵ ئێران و مالكی دەكات وهەموو ریسەكانیان لێدەكات بە خوری.
Top