سەردانەكانی ئەوجارەی سەرۆك وئەركی لایەنەكان

سەردانەكانی ئەوجارەی سەرۆك وئەركی لایەنەكان
بەشداری هێزی پێشمەرگە لە شەری گەورەترین هێزی تیرۆریستی لە جیهان ،و ئەو گورزە كوشندەییەی كە لە كوردستان لەپەیكەری داعش درا، پەیامێكی ئاشكرایە بۆ تەواوی وولاتانی جیهان بۆ ئەوەی كە پێیان بلێن ،هەڵگری پەیامێكین ئەویش تەنیا سەربەخۆییە. ئەو خەونەوی كە سەرۆك بارزانی و هەر تاكێكی كورد لەو كات و ساتەدا بۆ داهاتووی خۆی هەیە،
سەپەرەستی و بەشداری كردنی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی لە بەرەكانی شەر سەرەرای ئەوەی كە ئەو پەیامەی زیاتر لە هەموو جارێك بەرجەستەتر كرد بەڵكوو ئەو ئاسۆیەیەی بۆ گەڵی كورد رونتر كرد و هەڵگری ئەو پەیامە بۆ جیهان بوو كە سەرەرای ئەوەی كە كورد توانای خۆبەرێوە بردنی هەیە لەهەمان كاتدا بۆ بەدەست هێنانی مافی راستەقینەی خۆی ئەویش سەر بەخۆییە گیانی خۆی بەخت دەكات تەنانەت سەركردەكەی لە پێناو ئەو مافەدا پێشرەوەی كاروانی گیان بەخت كردنە و ئەوەی كە لەدونیادا نمونەی نەبووە ،پێشمەرگەوقارەمانەتییەكەیەتی كە توانیویەتی ئۆستوورەی داعش بشكێنێ‌.
سەرۆك بارزانی ئەوجارە زیاتر لە جاران هەولە دیپڵۆماسییەكانی چرتر كردوتەوە بۆ ئەوەی ئەو مەلەفە بەهێزەی كە بە دەستییەتی بە ئامانجی خۆی بگەیەنیت بە تایبەتی كە جیهان بەرەو بارودۆخ و كەشێكی زۆر هەستیاردا تێپەر دەكات لە لایەك شەری تیرۆر دابەش بوونی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە سەر چەند جەمسەری بەهێز و شەری نەوت و دتەپینی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان هەستیاری بابەتەكەی دوو ئەوندە كردووە چوون هەموو گرژییەكانی جیهان بە گشتی و رۆژ هەڵاتی ناوەراست لە پێناو بە دەەست هێنانی قازانجی زۆرترە و هەموو پیلانەكانیش چ لە رووی سیاسی و ئابوری و عەسكەری بەرەو ئەو ئاراستیە دەرۆن بە زانیننی ئەو هاوكێشەیە بۆ مان دەردەكەویت كە ئەو مەلەفەی كە ئێستاسەرۆك بارزانی هەڵگریەتی چەندە هەستیار و گرینگ و لە هەمان كاتدا چەند ئەستە.
بەڵام ئەوەی كە ئەو ئاسۆیە رونتر دەكات ،متمانەی نێودەولەتی بە كورد،شكاندنی هەیبەتی داعش،پێكەوە ژیانی هەموو نەتەوەكان،بواری نەوت و پێكهاتەكانی و ئەو دەرفەتەی لەو بوارە بۆوولاتان دەرەخسیت و هێمنی و ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان هەموو ئەو هۆكارانەن كە كوردوەكوو ئالتر ناتیفێكی بەهێزلە ناوچەكە بناسرێت.
ئەركی لایەنە كوردییەكان لەو كاتە هەستیارە دا زیاتر لە هەموو كاتێك بەدیار دەكەویت چوون دەبیت لە هەموو كات زیاتر یەكبن و یەكگر بن و هەمو هەولەكانیان بۆ یەكخستنەوەی نێو ماڵی كورد بیت ئەگەر لە كاتی ئێستا هەولەكان بۆ سەر بەخۆییی بن بە پێچەوانەی ئەوەش هەوڵی وولاتە ئەقلیمییەكان دژی ئەو پرۆسەیە دەبن.
إنهاء الدردشة
Top