ئەمجارەیان كیش مەلكی یەكیەتی وولامێك بۆ نوسینەكەی سلیمان عەبدوللا
September 2, 2016
وتار و بیروڕا
باسی لەوە كردووە كە ئەو خەراپ هەڵبژاردنەی پارتی لە بەغا بە خەراپ تر تۆلەی لێكرایەوە و گویا لە تۆڵەی سەرۆكی پێشووی پارڵمان گۆران و یەكیەتی ،تۆڵەی لە سەندنەوەی متمانە لە هوشیار زێباری لێدەكاتەوە سەرەرای ئەوەی كە ئەوە قیاس مع الفارق و دوو شتی جیاوازن كە لە گەڵ یەك بەراوەرد ناكرێن چوون لە كاتی سەندنەوەی متمانە لە هوشیارزێباری تەنیا پارتی وەكوو حیزب زەرەر مەند نابیت و زێباری تەنیا وەزیری دارایی لە بەغدا وەزیری پارتی نییە كە لە پێناو بەرژەوەندییەكانی پارتی بجولێتەوە بەڵكوو لەو كاتەدا سەرەرای وەزیری عێراق ،لە پێناو بەرژەوندییەكانی هەموو گەلی كوردستان دەبیت و ئەوەش كە خۆمان لە ماملانیی بەغا و لە چوارچیوەی ململانیی حیزبایەتی تەسك كۆ بكەینەوە ئەومان دێتە پێش كە هەیە .
ئەوەی كە ئێمە نەمان گووت بە زمانی خۆتان دان بەوە دەنێن كە :" هاتنی نوری مالیكی‌و جه‌وله مه‌كۆكییه حزبیه‌كانی نێوان سلێمانی‌و به‌غداو پرسی بانگهێشتكردن‌و ئه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌به‌شه حكومه‌تی پارتی له‌به‌غدا، پێده‌چێت كۆپی‌و په‌یستی هه‌مان خراپ‌و هه‌مان سیناریۆ‌و هه‌مان كشمه‌لی ك بێت، له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه، له‌دژی پارتی‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ی میتۆدی هه‌ڵبژاردنی هه‌مان ئه‌و خراپ‌و سیناریۆیه بێت، كه‌پارتی له‌هه‌ولێر ڕچه‌شكێنی بوو، كاتێك یه‌كلایه‌نه، كشمه‌لیكی له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و وه‌زیره‌كانی گۆڕان كرد".
بەڵام زیاتر لەوەش چاوەروانی زیاترتان لێ نەدەكرا هەموو ئەو ململانی وتارانەی هەندێك بە ناو قەلەم بەدەست و بە ناو چاودێری یەكیەتی ،یەكیەتی بەو قۆناغە گەیاند.