سەرۆك بارزانی، بۆ نەتەوەی كورد پێوستی مێژووییە

سەرۆك بارزانی، بۆ نەتەوەی كورد پێوستی مێژووییە
گەلی كورد بەدرێژایی مێژوو، چەندین كەسایەتی و سەركردەی لێ هەڵكەوتووە كە هەر كامیان لە كات و سەردەمی خۆیدا خزمەتی بە دۆزی كورد كردووە، بۆ ئێستامان سەرۆك بارزانی وەك كەسایەتیەكی هەڵكەوتوو و تێكۆشەر و رزگاریخواز و بەدێهینەری مافەرەواكانی كورد پێوستییەكی مێژووییە بۆیە لە ماوەی تێكۆشانی و خەباتی دا چەندین دەستكەوتی بۆ كورد بە شێوەیەكی گشتی بە دەستهێناوە ، كە دەكرێت ئاماژە بە چەند خاڵێك بكەین:

: یەكەم ، ئۆتۆنۆمی ، فیدراڵی و ئێستاش بەرەو بە دێهێنانی مافی سەربەخۆیی بەدەست دێنێت

. دوووەم : بانگهێشتی ئەمەریكای رٍەتكردەوە ،تا ئەو كاتەی " پارتی و یەكێتی " لە لیستی تێرۆر دەرهێنا .

سێیەم : هێنانی دەیان كۆمپانیایی گەورەی بازرگانی و بواری نەوت بۆ هەرێمی كوردستان .

چوارەم : رێگریكردن لە داگیركردنی خاكی كوردستان و بە فێرۆ چوونی مافەرٍەواكانی لە باكوور و رۆژئاوا و باشوور و رۆژهەڵات و راگرتنی بڵانسی سیاسی ئیقلیمی

.. پێنجەم : زۆربەی هەرە زۆری خاكی پیرۆزی كوردستان ئەوەی لە ماوەی 90 ساڵی رابردوو گشت رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدا نكۆلییان لێدەكرد

.. شەشەم : پێداگری و داكۆكیكردن لە گشت مافە نەتەوەیی و ئاینیی و كەلتووری كەمینە و نەتەوەەكان لە نێو هەرێمی كوردستان و رٍەخساندنی كەشوهەوایەكی پێكەوە ژیان و سەقامگیری

.. حەوتەم : پەیوەندی بە هێزی دیپلۆماسی لە نێوان وڵاتانی ئیقلیمی و ئەوروپا وئەمەریكا و كردنەوەی دەیان كۆنسوڵخانە لە هەرێمی كوردستان ، ئەمەش وایكرد كە دۆز و ناوبانگی كورد وە نەتەوەیەك خاوەن ماف زیاتر باس و گۆ بكرێت

.. هەشتەم : وەك پێشمەرگەو سەرۆكی دڵسۆز بۆ خاك و نیشتیمان ، لەگەڵ هەڤاڵانی تری پێشمەرگە لە سەرنگەرەكانی بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان بە دەیان رۆژ و شەو مایەوە بۆ ئەوەی كوردستان پارێزراو بێت

. نۆیەم : بە هۆی گیانفییدایی پێشمەرگە ، سیاسەتی حەكمیانەی سەرۆك مسعود بارزانی، ئێستا پێشمەرگە ،وەك بەهێزترین هێزی زەمینی بۆ رووبەرووی درٍندەترین تێرۆریستان هەژمار دەكرێت ، ئەمەش وایكردووە تا دێت ، لە رووی دابینكردنی چەك و تەقەمەنی و راهێنانی سەربازی سەردەمیانە ، گرنگی زۆریان پێبدرێت..

دەیەم ، رێگەگرتن لە كەوتنی كۆبانی لە رۆژ‌واوی كوردستان ، رێككەوتننامەی ئاشتی كورد و تورك لە 2012 تا 2015 لە باكووری كوردستان و بوون بە خاوەن زیاتر لە 80 كورسی پەرلەمان ..

بەڵام پرسیار ئەوەیە ، نەوشیروان مستەفا و هاوكارانی چییان كردووە بۆ گەلی كوردستان، شەرٍمەزارییە ، تەنیا شەوێك لە نێو سەنگەر نەبوونە ، تەنیا لە ژوورە تاریكەكان و لە وڵاتانی ئەوروپایی نەخشە و پیلان بۆ تێكدانی دەستكەوتەكان و لە باربردنی دۆزی كوردیان دارٍێشتووە .
Top