عادل موراد زۆر بە حەماسەتەوە كەوتە خۆی

عادل موراد زۆر بە حەماسەتەوە كەوتە خۆی
زۆر بە حەماسەتەوە كەوتە خۆی وەك حەماسەتەكەی رۆژی هێرش كردن بۆ سەر كەمپی ئاوارەكانی رۆژ هەڵات لە كۆییە،
زۆر بە حەماسەتەوە كەوتە خۆی وەك ئەو رۆژەی كە خیانەتە مێژوویەكەی 66 ی خوڵقاند،
زۆر بە حەماسەتەوە كەوتە خۆی وەك ئەوە لە 86ـەوە پەیمانی دوبارە كردەوە،
زۆربە حەماسەتەوە كەوتەخۆی وەكوو ئەو جارەی كە قووت و موچەی فەرمانبەرانی بری،بە حەماسەتەوە كەوتەخۆی وەكوو ئەو جارەش كە نەوتی كەركوكیان راگرت بۆ ئەوەی بە تانكەر ئاودیوی ئێرانی بكەن
ئەمرۆش بە حەماسەتەوە كەوتە خۆی بۆ ئەوەی شكستەكەی خۆی لە نێوان لاپەرەكانی فەیسبووك بشاریتەوە و چەند ووشەیەكی لە نوسینەكانی شادمانی هاورییی بڵاو كردەوە ئەویش وەكوو وەبیر هێنانەوەیەك،
بە حەماسەتەوە كەوتە خۆی بۆ ئەوەی ئەو لێدوانانەی هاورییی خۆیان لە شەری ناو خۆ كە ئێستا لە گەڵیان نییە و پشتگیری سیاسەتەكانی ئیرانیسم یان ناكات،
بەڵام لە بری هەموو ئەوانە تەنیا بەشێك لە یادەوەرییەكانی محەمەدی حاجی مەحمود بە پێی ئەو ویدیۆیە لە بەرەی ئێوە بوو.
محەمەدی حاجی مەحموود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان، یەكێك لەسەركردە سیاسی و چەكدارەكانی بەرەی دژ بەپارتی بوو، لە شەڕەكانی دژ بەپارتیدا پارتەكەی بەچەكداری و سیاسی بەشداری هەبووە، ئەو لەبەرگی چوارەمی كتێبی (رۆژژمێری پێشمەرگەیەك) كە بریتییە لە نوسینەوەی بیرەوەرییەكانی خۆی، باسی هۆكارەكانی رووداوی ٣١ی ئاب دەكات و نوسیویەتی”“سەر لەبەیانی رۆژی 26/7/1996 برادەرانی خۆمان ئاگاداریان كردم، كە سەیارەیەكی زۆر بەبارەوە لەمەریوان و قەسری شیرین و لەپەروێزخانەوە بەرەو سەر سنووری باشماغ و پێنجوێن و سەرسنووری پەروێزخان و بۆ سەر سنووری حاجی عمران خانە وەستان و قەرارگای حەمزە و قەرارگای رەمەزان و سوپای پاسدارانیان لەگەڵ دایە، رۆژی هەینیان دانابوو بۆ هاتنەناو هەرێمی كوردستان، كە سەر سنوورەكان چۆڵە و خەڵكی كەمتر لێیە. سەعات 12ی هەمان رۆژ گوتیان لۆریەكی زۆر بە بار و لاندگرۆز بە چادر داپۆشراون، تۆپ و كاتیۆشا و دۆشكا و زۆری تری لەسەرەو لەدەربەندیخان بەرەو عەربەت و سلێمانی و سەید سادق گەیشتنە ناو شار و لەشەستیەكەوە بۆ معەسكەر سەلام”.
ئەو سەركردە بەشدارەی شەڕی دژ بەپارتی، هەر لە بیرەوەرییەكانیدا، نایشارێتەوە، كە زۆر نیگەران بووە، بەوەی رۆژی پێشتر لای مام جەلال بووە، بەڵام هیچی لا باس نەكردووەو نەیگوتووە، كە هێزی ئێرانی دێنن و ئێرانییەكانیش كە پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵی هەبووە هیچیان پێ نەوتووە.
محەمەدی حاجی مەحمود ئاشكرای دەكات، ئەو هێزانەی هاتبون بۆ لەناو بردنی پارتی و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، سەربە كام یەكە سەربازییانە بوون، وەك ئەو نوسیویەتی هێزەكە بریتی بووە لەسوپای پاسداران و قەرارگای حەمزەی سەیدی شوهەدا، قەرارگای رەمەزان بەقیادەی سەردار ئەحمەدی كازمی و لەلایەن یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە فەرەیدون عەبدولقادری ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ بەرپرسانی هێزەكەی ئێراندا بووە “لەسەعات 6ی سەرلەبەیانیەوە لەچیای هەیبەت سوڵتانەوە بەتۆپ و راجیمە لەبارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لەجادەی تەقتەق- كۆیە درا و هێزەكانی ئێران نوێنەری یەكێتیان لەگەڵ بوو لەسەر سنوورەوە سەیارەی یەكێتی لەپێشیانەوە بوو”. دوای ئەوەی ئەو هێزەی ئێران لەبارەگاكانی دیموكراتی داو دوو سێ هەزار كەسی لەژن و منداڵی دیموكرات “بەپێی پەتی و شپرزەییەوە بەرەو هەولێر و بەردەمی (UN) و حەوت حزبەكەو ئەو ناوە دەڕۆیشتن. پاسداریش چووەتە ناو شاری كۆیەو كۆنتڕۆڵی كردووەو سەیتەرەی داناوە”.
سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، دوای ئاشكراكردنی یەكەم جەولەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان ئێران و یەكێتی، كە پەلاماردانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بوو، جێبەجێكردنی بەشی دووەمی رێككەوتنەكەش ئاشكرا دەكات، كە بریتییە لە پەلاماردانی پارتی و هەوڵی لەناو بردنی.
هەر لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەی یەكێتی، ئێران، ئەوكاتی لەشەوی 16/17 ی ئابی 1996، كە پارتی لەئاهەنگی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی دامەزراندنی دەگێڕا، جێبەجێكردنی پیلانەكە بەهێرشكردنە سەر سەنگەرەكانی پارتی لەناوچەی چۆمان دەستی پێكردەوە، محەمەدی حاجی مەحمود لەبیروەرییەكانیدا نوسیویەتی “یەكێتی وای دەزانی دوو هەنگی لەدارێكدا دۆزیوەتەوە، لەگەڵ سوپای پاسداران و قەرارگای حەمزە و رەمەزاندا بەردەوام بوون، تۆپخانەی ئێران بەخەستی بۆردومانی هێزەكانی پارتی دەكرد، بەچاوساغی و رەسەدی یەكێتی لەحاجی عمران و چۆمان و دەوروبەری، بەدەیان پێشمەرگەی پارتی بوونە قوربانی شەڕی ناوخۆ، هێزی پارتی لەپەلوپۆ كەوتبوون”. هەروەها دەڵێ “لە20/8 هەر لەسلێمانی بووم هێزی یەكێتی بە هاوكاری تۆپخانەی سوپای پاسداران حاجی عمران و قەسرێ و خانەقا و چۆمان و گەڵاڵە و دارسەلام تا نزیكی گەرووی عومەر ئاغایان لەپارتی پاك كردەوە و پارتی شكا و خۆی دانی بە 100 كوژراو دانا، بەڵام كوشتاری زۆر هەبوو، پارتی نەیدەتوانی لەبەردەم هێزی یەكێتی و تۆپخانەی ئێراندا راوەستێ و بەرەنگاری بكات”.
وەك سكرتێری حزبی سۆسیالست لەبیرەوەرییەكانی تۆماری كردووە، یەكێتی ئەوكات، چاوەڕوانییەكی ناواقیعی هەبووە، كەپێی وابووە، سەرەڕای نزیككەوتنەوەی تەواوی لەئێران و هێنانی سوپای پاسداران، هێشتاش ئەمریكا پاسەوانیان دەكات و دەیانپارێزێت لەهەر هێرشێكی عێراق، ئەو نوسیویەتی كە پێش رۆژی 31ی ئاب، چەند جارێك بەكۆسرەت رەسوڵ و سەركردایەتی یەكێتی گوتووە،مەترسی هاتنی سوپای عێراق دەكرێ، بەڵام ئەوان گوتوویانە ئەمریكا رێگا نادات و ئێمەش 17 هەزار پێشمەرگەمان هەیە.“كاك كۆسرت گوتی تازە ئەمریكایەكانم دیوەو مام جەلالیش تەئكیدی كردووەتەوە ئەمریكا رێگا بەعێراق نادات و لێی دەدات، ئەوكات قازانجی خۆمانەو ئەگەر لێی بدات دەبابەكانی بەجێدەمێنێ”. محەمەدی حاجی مەحمود، زیاتریش ئاشكرا دەكات و دەنوسێت”28/8 لەهەولێر لەمەكتەب سیاسی بوین وەفدێكی ئێران هاتبون وتیان وەزعەكە چۆنە وا پارتی شكاون و زۆر شوێنیان بەجێ هێشتووەو عێراقیش خۆی ئامادە كردووە بۆ پەلاماری هەولێر، منیش پێم ووتن راستە بەڵام ئێوە رەئیتان چییە؟ وتیان ئەگەر عێراق بێت دێتە هەولێر بەڵام بەبێ ئاگاداری ئەمریكا نایەت، چونكە ئەمریكا ئاگاداری یەكێتی كردووە ئەو جێگایانەی ئەو دوو سێ رۆژە لە 17 تا 18 گیراوە چۆلی بكەن، یەكێتیش پێناچێت چۆلی بكات”. سكرتێری حزبی سۆسیالست وەك خۆی باسی دەكات، بەردەوام چاودێری پێشهاتەكانی كردووە، بۆیە دووبارە چووەتەوە لای كۆسرەت و لێی پرسیوە چ ئامادەكارییەكتان كردووە؟، ئەویش گوتوویەتی هێز ئامادەیە و ئەمریكا رێگە نادات هیچ بكات، “پاشان من رۆیشتمەوە كاك خورشیدم ناردەوە بۆ لای كاك كۆسرەت دەمویست تێ بگەم مقاوەمە تا كەی دەكرێت و تا كەی دەتوانرێت و پاشان بۆ كوێ دەكشێینەوە بڕیاری وا هەیە یان نە، بەڵام بروسكەی مام جەلال بۆیان و تەئكیدی خۆیان ئەوەندە یەكێتی دڵنیا كردبوو، كە هەلیكۆپتەری ئەمریكا بێت لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵیان بگرێت و بیانبات، ئەگەر كار گەیشتە ئەوەی عێراق بێتە ناو شار”.
لەبیرەوەرییەكانی ئەو سەركردەدا ساتی داخلبوونی هێزەكانی عێراق بەهەولێر تۆماركراوە، محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت، كە هێزەكانی عێراق و پارتی لەهەموو لایەك پێشڕەوییان دەكرد، “كاك خورشیدم ناردەوە لای كاك كۆسرەت گەڕایەوەو وتی كاك كۆسرەت لەوێ نەبوو، تەنها كاك سەعدی ئەحمەد پیرەو چەند پێشمەرگەی لەگەڵدا ماوە، كاك سەعدی كلاشینكۆفێكی پێبوو. كاك سەعدی لەگەڵیان چووە بۆ سەربانەكان گوتی وا دامەزراوین…وتم كار گەیشتە ئەوەی كاك سەعدی لەسەربان بێت و دامەزرابێت كلاشینكۆفی پیبێت بۆ سوپای عێراقی با چاوەڕێ نەبین، ئیتر ئەزانم چی بكەم خۆم بڕیار ئەدەم لەچارەنوسی خۆمان”. دوای ئەوە چیتر سكرتێری حزبی سۆسیالیست بڕوا بەوە ناكات، كە ئەمریكا لەسەر یەكێتی بەجواب بێت، بۆیە خۆی بۆ رۆیشتن ئامادە دەكات.
محەمەدی حاجی مەحمود ئەوەش ئاشكرا دەكات كە”یەكێتی وای دەزانی كە رێككەوتنی عێراق و پارتی بۆ هەموو كوردستانە، بەڵام راستییەكەی تەنها بۆ هەولێر بوو، بەڵام پارتی غرور بوو، یەكێتیش رووخا بوو”. دەشڵیت “ئەمریكا چرای سەوزی بەعێراق دا بۆ هەولێر و بۆ تەمێكردنی یەكێتی كە زۆر لەگەڵ ئێران نەڕوات”. زیاتر دەڵێ “یەكێتی لەغروری و گوێنەگرتن و حیسابی نادەقیق لەسەر ئەمریكا و توركیا و ئەوانە وای دەزانی هەموو شتی كردووە، لەسەر خەیاڵ ئەژیا. هێنانی پاسداران غەڵەتی یەكێتی بوو، یەكێتی سەری لەسیاسەتی ناوچەكە دەرنەدەكرد.. هەر ئەمەش یەكێتی توشی ئەو كارەساتە كرد”.
سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكرات. ئەوەش دەخاتەڕوو كە ئێران “دوای شكستی یەكێتیش هەر لەسەر خەت بووە”، دەشڵیت دوای ئەوەی كە لەگەڵ پارتی كۆدەبێتەوە، بەرپرسانی ئێرانی لەسنە لەگەڵی دادەنیشن و ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن، كە بۆچی محەمەدی حاجی مەحمود، لەگەڵ پارتی دانیشتووە، من بەراستی زۆرم پێ ناخۆش بوو وتم كاكە ئێمە خۆمان بڕیاری خۆمان ئەدەین، وا ئێستاش دەگەڕێمەوە كوردستان نە دژی پارتی دەبم نە دژی یەكێتی”. دوای ئەوە قەرارگای رەمەزان داوایان لێدەكەن بگەنە نەغەدە بۆ كۆبوونەوەو بەرپرسانی سنەش پێی دەڵێن “هەر چۆنێك بووە مام جەلال ببینە”.
كە لەنەغەدە بەرپرسانی ئێرانی دەبینێ، پێی دەڵێن “هاوكاریكردنی مام جەلال، هاوكاریكردنی كۆماری ئیسلامی ئێرانە” ئەوەش دەڵێت كە “یەكێتی لەدوای راپەڕینی ئاداری 1991ەوە، لەسیاسەتی ئیقلیمی سەری دەرنەدەكرد، چونكە بەدەستی وڵاتانی ئیقلیمیەوە گیرۆدە ببوو.
Top