ئەگەر بـــــــەكر عـــــەلی لە سنووری پارتی تیرۆر بكرایە......

ئەگەر  بـــــــەكر عـــــەلی  لە سنووری پارتی تیرۆر بكرایە......
هەر كات حیزبەكان ویستویانە خەڵكانەك بۆ بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی خۆیان بەكار هێناوە و كاتێكیش كە ئامانجەكەی خۆیان پێكاوە، هەموو شتەك شامی شەریفەو هیچ روی نەداوە.
حیزبەكان دەكەونە خۆیان و بە دەیان ووتار و خۆپێشاندان و گردبونەوە باس لە نەبوونی ئازادی بە تایبەتی ئازادی رادەر برین و رۆژنامەنووسی دەكەن بە تایبەتی ئەگەر هاتوو گۆژراوەكە لە سنووری لایەنی بەرانبەر بیت چیرۆكەكە تراژێدی تر دەبیت.
لەو كاتە دا لایەنەكی سیاسی بە دیاریكراوی هەرچی بە ناو قەلەمی ئازاد و رۆژنامەی سێبەر و میدیای بە ناو سەربەخۆ هەیە، لە خزموت ئەو پیلانەیان بەكاری دەهێنن و زۆر جاریش لە ژێر كاریگەری وولاتانی ئیقلیمی هەولی ئاڵۆزی وناشرین كردنی دەستەلاتی كوردی دەدرێت ،بەڵام كاتێك كە ئەو كردەوە ناپاكە بە دەستی خۆیانەوە ئەنجام دەدرێت دونیاشامی شەریفە و تیرۆریستەكە لە بەردەستی یاسا رادەكات یان كەسێكی تر لە بری تۆمەتباری سەەكی دەستگیر دەكرێت وبە جۆرێك لە جۆرەكان دۆسییەكە بەلارێدا دە برێت. مەبەستمان ئێستا شەهیدێكی تری قەلەمە،ئەوەی كە هەموو ساڵ یادێك لە تیرۆر كردنی سۆرانی مامەحەمەو،سەردەشت عوسمانو كاوە گەرمیانی دەكرێت دەبا باسێكیش لە بەكر عەلی بكرێتئەو قەلەمەی كە دڵی گەندەلەكانی ئەو كاتی دەلەرزاند.
ئەمرۆ 22 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تیرۆركردنی هۆزانڤان (بەكر عەلی)، و هیچ بۆنەیەكیش بۆ ئەم كارەساتە لە سلێمانی بەڕێوەناچێت. لەكاتێكدا 22 ساڵ بەسەر تیرۆركردنی ئەم شاعیرە ناسراوەی سلێمانی تێدەپەڕێت، كە بەهۆی خۆپیشاندان دژ بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی بۆ تێكدانی خانووی زیادەڕەو، لە كردەوەیەكی تەمومژاویدا تیرۆر دەكرێت، ناوبرا ئەندامی یەكیەتی بێكارانی كوردستان بوو.
چیرۆكی روداوەكەی ئەو رۆژەی بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی، كە ئەوكات سالار عەزیز هەڵسوڕاوی باڵای ئێستای بزووتنەوەی گۆڕان پارێزگار بوو، لە زاری یەكێك لە شایەتحالەكان بۆ مالپەڕی وشە بەمشێوەیە دەگێرێتەوە:
ڕۆژی یەكی ئەیلوولی 1994، پارێزگاری سلێمانی بڕیار لە جێبەجێكردنی ڕووخاندنی خانووە بێ تاپۆكانی “حامیە”ـی سلێمانی دەدات كە خێزانە ئاوارەكانی كەركووك تیایدا نیشتەجێ‌ بوون. بەكر عەلی، نوێنەری دانیشتووانی هەژاری حامییە، لەگەڵ خەڵكەكە بە خۆپیشاندان دێنە بەردەم پارێزگای سلێمانی، ئەوكاتە سالار عەزیز هەڵسووڕاوی باڵای ئێستەی بزووتنەوەی گۆڕان پارێزگاری سلێمانی بوو، بەڵام پاسەوانەكانی پارێزگا ناهێڵن خۆپیشاندەران بچنە پێشەوە و دەیانخەنە بەری باخی گشتیی سلێمانی، لەوكاتەشدا ئاژاوە دروست دەبێت و پاسەوانەكان تەقە دەكەن و خۆپیشاندەران ڕا دەكەن
بەكر عەلی كە برایەكیشی لەگەڵ دەبێت، دەڵێت ئەو دەستنیشان كراوە و بە براكەی دەڵێت ئاگای لێ بێت، لەكاتێكدا ئەو شاعیرە دەیەوێت خۆی ڕزگار بكات، فیشەكێك بە پشتییەوە دەنێن و بریندار دەبێت، لەو كاتەشدا كە خۆپیشاندەران دەیانەوێت بەكر عەلی ڕزگار بكەن، یەكێك لە ئەفسەرەكانی پاسەوانان دەگاتە سەری و گولەیەك دەنێت بە دەمییەوە، ئەو چەكدارە بەرپرسی پاسەوانەكانی پارێزگار دەبێت كە دواتر لە شەڕی ناوخۆدا دەكوژرێت. دوای كوشتنیشی ڕێگری لە بنەماڵەكەی دەكەن تا تەرمەكەی بنێژن.
كوژرانی بەكر عەلی ئەوسا و ئێستەش ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی كە تۆمەتەكان زیاتر ئاراستەی پارێزگاری ئەوكاتی سلێمانی دەكرێن، بەڵام ئێستە لە پاڵ هێزێكی سیاسیدایە و لەوبارەیەشەوە هیچ لێپێچینەوەیەكی لەگەڵ نەكراوە و ئەو كەیسە داخراوە بەڵام ئەوەی كە لە كۆتاییی دا دەبیت بوترێت ئەوەیە كە ئەگەر هاتوو ئەو شاعیرە غەدر لێكراوە لە سنووری پارتی تیرۆر بكردایە،هەموو میدیاكانی بە ناو سەر بەخۆ و رۆشەنبیر و سیاسەتمەدار و چاڵاكڤانە كانلە بەرگی دیموكراسی دا، ئازادییان پێ‌ دەفرۆشتین..
Top