بارزانی لە كۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەیدا لە پارلمانی توركیا بە شێوەیەكی روون پەیامێكی راگەیاند، گۆرانكاری زۆر گەورە بەرێوەن،ئەوە لە كاتەك دایە كە سەد ساڵ بە سەر رێككەوتننامە سایكس و بیكۆ تێپەر دەكات، ئەو رێككەوتنە سەرەرای ئەوەی كە هیچ دەرهاویشتەیەكی ئەرێنی بۆ وولاتە دابەشكراوەكان نەبوو بە پێچەوانەی ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی ناكۆكی زیاتر لە رۆژ هەڵاتی ناوەراست لە وانەش هەر چوار پارچەی كوردستان بە تایبەتی كە لە رووی كارەساتی مرۆڤی و كوردستان و كوردەكان پشكی شێریان بەر كەوت بۆ نمونە كۆمەڵ كوژییەكانی باشووری كوردستان .ئەوە وەكوو ژێر خان و بناغەی تەواوی ئەو گۆرانكاریانە ، لە لایەكی ترەوە سەر نەكەوتنی كودتای عەسكەری بە سەر حكومەتی شەرعی توركیا و دروستكردنی هاوپیمانیەتی ئەو ووڵاتە لە گەڵ روسییا بە تایبەتی كە روسیا بە پێی پەیمانی وەرشۆ راستەوخۆ لە بەرانبەر پەیمانی ئاتلانتیكی باكور(ناتۆ) دایە ، ئەوەش لە گەڵ پرەنسیبەكانی هاوپەیمانییەتی ناتۆ ناگونجێت لە لایەكی ترەوە دروستبوونی جەمسەری روسیاو توركیا لە لایەك و ئەمریكاو سعودیەو هەندێك وولاتی عەرەبی كەنداو لە لایەكی ترەوە هەموو ئەو رووداوانە ناوچەكەیان بارگاویتر كردووە ، ئەوانە و زۆر هۆكاری تر گرینگی سەردانەكەی بارزانی بۆ توركیا وولاتانی دەوروبەر زیاتر كردووە بە تایبەتی كە كوردستان بە نوێنەرایەتی تەواوی وولاتانی جیهان شەری گەورەترین و پێشكەوتوترین گروپی تیرۆریستی لە جیهان دەكات و سەرەرای هەموو ئەوانش سەرۆك بارزانی وەكوو فەرماندەی هێزە چەكدارەكان وەكوو پێشمەرگەیەك راستەوخۆ سەرپەرەستی ئەو شەرە دەكات ، هەر وها رۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەرێوە بردنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و كاریگەری لە سەر هەردوو لایەنی ناكۆك وای لە حكومەتی توركیا كرد كە ئۆجەلان وەكوو كارەكتەرێك بەشداری لە و پرۆسەیەدا پێ بكات ، بەڵام ئەگەر سیاسەتە چەوتەكانی قەندیل ئەویش لە ژێر كاریگەری ووڵاتانی ئەقلیمی نەبوایە پرۆسەی ئاشتی بە شێوەیەكی شایستە تر ئامانجی خۆی دە پێكا.بەڵام بانگهێشت كردنی سەرۆك بارزانی ئەو جارەش وەكوو جارەكانی پێشووتر بۆ مەبەستی سەر لە نوێ دەست پێكردنەوەی ئەم پرۆسەیە .
رۆڵی سەرۆك بارزانی و قورسایی سەرۆك لە بریاردان لە رابردوو لە ئێستادا، وایكرد، لە وولاتێك كە هەتاكوو ئەم دوایەش بە هەموو شێوەیەك تەنانەت ووشەی كورد تاوانێكی گەورە بوو، بەڵام دەبینین لە كاتی پێشوازی كردن لە سەرۆك بارزانی بە ئاڵای كوردستان و وەكوو سەرۆكێكی وڵات و دەوڵەت مامەڵ لە گەڵ كوردستاندا دەكرێت.ئەوەش نیشاندەری ئەو راستییەیە كە ئەگەر سەرۆك بارزانی بەشداریئەو هاوكێشە سیاسییانە نەبیت ناتوانن بریار لە سەر ناوچەكەو گۆرانكارییەكان بدەن.
هەر بۆیەش كاتی ئەوە هاتووە لایەنەكان رێز لە یەكتر بگرن و ریزەكانیان پتەوتر بكەن ئەگەر كێشەكانیش چارەسەر ناكرێن دەكرێت لەو كاتە هەستیارەدا دوابخرێن