حكومەتی كوردستان ، زۆر ژیرانە رووبەرووی تۆفانەكانی نێو زەریا بۆتەوە

حكومەتی كوردستان ، زۆر ژیرانە رووبەرووی تۆفانەكانی نێو زەریا بۆتەوە
بە دڵنییاییەوە دەڵێم ، هەر حكومەتێك لە دونیا ئەگەر هاتبایە و هاوشێوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بەم ئیمكانیەتە سنووردارە و قەیرانە داراییە ، شەرٍی داعش و پاراستنی 1050 كیلۆمەتر و دابینكردنی خۆراك و دەرمان و چەك بۆ زیاتر لە 200 هەزار پێشمەرگە ، ئیدارە كردنی نزیكەی 2 میلیۆن و ئاوارە ، دابەزینی نرخی نەوت ، نە ناردنی مووچە و بودجە لە لایەن حكومەتی بەغدا و ەك مافی گەلی كوردستان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە و دەیان كێشەی تر .. بە دڵنییاییەوە نەك بوونی نەدەما ، ئەو وڵاتەش بوونی نەدەما .

بەڵام لێهاتوویی و كاركردنی شەو و رۆژی و حیكمەتی سەرۆكی حكومەتی كوردستان " نێچیرڤان بارزانی"، بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ دۆخی ئێستای كوردستان ، بە پشتیوانی خەڵكی خۆراگر و شەهید پەروەری كوردستان سەرٍەرایی بوونی جەنگی تیرۆریستان ، دارایی و كێشە ناوخۆییەكان توانیویتی سەركەوتووانە رووبەرووی بۆتەوە .

بەدڵنییاییەوە ، حكومەتی عێراقیش گەیشتۆتە ئەو بروایەی كە ناتوانێت گەلی كوردستان بە چەكی ئابووری بە چۆك دا بنێت و لە مافەرٍەواكانی و پرسی سەربەخۆیی پاشگەز بكاتەوە ، بۆ ئەوان باش دەزانن كە دەبێت دراوسێیەكی باش بن ،چونكە كاروباریان لەگەڵ ئێمە دەبێت و ئەوەش دەخوازێت تا ئەو كاتەی كە گەلی كورد بریاری جیابوونەوە دەدات ، دەبێت مامەڵە هاوبەشی لەمەر پرسی ئابووری و سیاسی بمێنێتەوە ..

لە ماوەی 24 ساڵی رابردوو ، راستە بە شێوەیەكی فەرٍمی وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆیی دان پێننراوە، بەڵام رێگەش نەدراوە كە حكومەتی عێراق ، خۆی بە سەر گەلی كوردستان دا فەرز بكات . بۆیە لە هەموو گفتگۆ و دانووستانەكان تا بە ئەمرٍۆ بەغدا و هەولێر وەك دوو دەوڵەتی سەربەخۆ مامەڵەیان لەگەڵ یەكدا كردووەو كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا بۆ سیاسەت حەكمیانەی سەركردایەتی كورد و شەخسی سەرۆك بارزانی دەگەرێتەوە .بۆیه ئێمەی كورد لەسەر ئەمری واقیع لە ئەمڕۆی عێراقدا لە ڕووی جوگرافی و سیاسییشەوە سەربەخۆین، تەنانەت لە ڕووی ئاسایشەوە لە عێراق بەھیزترین، ئەگەر بیت و خۆمان لەناو ماڵی كوردی پەرتەوازە نەبین، ھەموو لایەنە سیاسییەكان یەكدەنگ بن و ژێرخانێكی ئابووریی بەهێز دابنێن بۆ كوردستان، دواجار هەنگاومان بەرەو سەربەخۆیی یەكجارەكی بێت.ھەندێك لە دوژمنانی كورد ئەو ناكۆكییەی هەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەكان بە دەرفەت دەزانن بۆ لەناوبردنی خەونی كورد جا بۆیە كاتی ئەوە ھاتووە وەك ڕاپەڕینەكەی ساڵی 1991 چۆن هەموو كورد بە یەكەوە بە یەك دەنگ لە دژی زڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین نیمچە سەربەخۆیی وەرگرت، پێویستە ئێستاش ھەر وەك ئەو سەردەمە كورد بەیەكەوە بە یەك دەنگ ھەڵوێستی ھەبێت و پشتگیری لە بوونی دەوڵەتی كورد بكات، بۆ ھەموو دنیا بسەلمێنێت كە دەوڵەت مافی ڕەوای كوردە و دروستبوونی دەوڵەتی كوردی خەونێكی لەمێژینەیە و ڕەگوڕیشەی مێژووییی ھەیە،اتی ئەوە ھاتووە كاری جیدی سیاسی بكرێت بۆ جێبەجێكردنی ڕیفراندۆم داواكاری پێشكەشی نەتەوە یەكگرتوەكان بكەن بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان. تەنها بەم ڕێگایە كورد دەتوانێ بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات بۆ ھەتاھەتا لە ڕووی ئابووری و سیاسیشەوە خۆی لە بەغدا ڕزگار بكات. ئەوكاتە دەتوانن وەك دوو دراوسێ درێژە بە دۆستایەتی و دراوسێیەتی خۆیان بدەن، بەڵام بەم شێوەیەی ئێستا لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدراڵ ھەرگیز ناتوانن درێژە بە كاری پێكەوەیی بدەن.

بە هۆی سیاسەتێكی ژیرانە و گونجاوەوە توانرا سەرنجی دەیان وڵاتی زڵ هێزی جیهان و ناوچەكە بەڵای هەرێمی كورستان رابكێشێت تا لەو رێگەیەوە بتوانێت چ لە روی ئابووری و چ لە رووی سیاسییەوە هەرێمی كورستان بەرەو پێشەوە ببات. یەكێك لە بنەماكانی سەركەوتنی هەر وڵاتێك سەركەوتنی ئابووری ئەو وڵاتە یە، كە راستیدا ئەمە مێتۆد و بەرنامەی كاری نێچێرڤان بارزانییە كە كە لەگەڵ هەمووئەو تەنگ و چەڵەمانەی كە بۆیی هاتۆتە پێش ساڵانێكی زۆرە و هەوڵ وتێكۆشانی بۆ دەكات. لەگەڵ هەموو ئەو كێشە وگرفتانەی كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو رووبەرووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی بۆ جیهان بیسەلمێنێت كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق جیاوازە و لەو رووی سەقامگیری سیاسی و ئارامی و ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەكیەكانی وەكو ئاو و كارەباو دابینكردنی سوتەمەنی هەنگاوی باشی بڕیوە، بەرادەیەك توانرا لەپاشكەوتەیی حكومەتی ناوەندی دەربازمان بێت.
Top