سەربەخۆیی ئاواتی هەموو كوردە ، سەرۆك بارزانی ئاڵاهەڵگری ئەو ئامانجە گەروەیەیە
August 30, 2016
وتار و بیروڕا
سەربەخۆیی ئاواتی هەموو كوردە ، سەرۆك بارزانی ئاڵاهەڵگری ئەو ئامانجە گەروەیەیە.خەبات و تێكۆشانی سەرۆك مسعود بارزانیـی خەباتێكی گشتگیر و ستراتیژییە كە خواستی هەموو كەسێكە، ئەوەی خوێندنەوەیەكی هەبێت دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی كە سەرۆك بارزانی خەونی گەورەی هەیە، ئەویش سەربەخۆییی كوردستانە، ئەم خەونە بە درێژاییی مێژوو لە خەباتی "بارزانیی نەمر"یشدا ئامادەیی هەبووە، خەبات بۆ دابینكردنی خەونە گەورەكە، لە كاركردن بۆ گەشەپێدانی ئابوورییەكی سەربەخۆوە دێتە دیپێگەی سەرۆك مسعود بارزانی لە شەڕی داعشدا ورەیەكی زیاتری بە هێزەكانی پێشمەرگە دا، تا خۆڕاگرتر و بەهێزتر شەڕی خوێنڕێژترین تیرۆریستەكانی سەدە بكەن، لەلایەكی تریشەوە وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ جیهاندا، بە ڕوونی لە گەرمەی شەڕی داعشدا گەورەبەرپرسانی دەرەوەی وڵاتانمان بینی، لە هەرێم و خودی سەرۆكی هەرێمیشمان بینی لەناو كۆشكە سپی، وشەی هەولێریشمان لە زاری سەرۆكی ئەمەریكاوە بیست، ئەمانە هەموو هێمای سەركەوتنی سەرۆك بارزانی و كارێزمای ئەو سەركردەیەن .سەرۆك بارزانی لە جەنگی گەورەی دژ بەداعش توانیی ناوبانگێك درووست بكات بۆ كورد، شەڕ لە جیاتی چەندین وڵات بكات دیارە كە داعش مەترسی گەورەن بۆ سەر هەموو ئەورووپا، بەڵام كورد لە گەڵ ئەوەی زۆرترین مەترسی داعش و جەنگی لەسەرە، كوردستان ئارامترین شوێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ ئەمانە هەمووی بۆ هەوڵەكانی سەرۆك مەسعوود بارزانی دەگەڕێتەوە، پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتەكان و ئایینە جیاوازەكان لە كوردستاندا بووەتە نموونە بۆ گشت لایەكانی تر، هەر بۆیە هیچ لایەنێكی سیاسی لە كوردستان و وڵاتە ئیقلمیە دژە سەربەخۆییەكانیش ناتوانن جەنابی سەرۆك و كورد سارد بكەنەوە بۆ ئامانجە گەورەكەمان؛ سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردستان .
ئێستا هەندێك میدیا و لایەن باسی گەلە كۆمە و هاوپەیمانی " گۆران ویەكێتی " كە هەمان یەكیتیە ، و هەروەها " كۆمەڵ ویەكگرتووە"، كە هەمان كچە حزبە ئیسلامییەسیاسییەكانی جارانن ، گوایە بە یەك ئارٍاستە لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە ئێستادا و رابردوو هەڵگری پرۆژەی نەتەوەیی و سەربەخۆیی كوردستان بووە و بە دەیان جاران رووبەرووی پیلانگێری گەورە و بچووك بۆتەوە ، سەرقاڵی مەرٍامی لێدانی پێگەی پارتی و بارزانی ین گوایە بە خەیاڵی خۆیان بەڵكو لەو رێگەیەوە بتوانن ئارٍاستە و كاروانی سەربەخۆیی كوردستان رابگرن و ئاستەم دروست بكەن و دڵی ئاغاكانیان و دوژمنانی كورد و كوردستان خۆش بكەن .
ئەگەر بێت و لەو پێشهاتە سیاسیانەی ئەم ماوەیەدا ورد ببینەوە دەبینین ئامانجی سەرەكی دوژمن هەر پارتی و بارزانییە، هەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ لاوازكردنی پێگەی پارتی و بارزانی لە هەموو رووێكەوە و چەندین وڵاتی هەرێمی و عێراقی و هاوكارە ناوخۆییەكانیان لە باشوری كوردستان و دەوروبەردا خەریكی پیلانگیری بەردەوامن لەدژی پارتی و بارزانی و چەندین ئەجێندایان جێبەجێكردووە، ئێستاش وا خەریكی جێبەجێكردنی ئەجێندای سیاسی دیكەن لەگەڵ كۆیلەكانیاندا، بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە سەركەوتن بەدیبهێنن لەرووی سیاسی و راگەیاندن و ئابووری و ئەمنی و ..
ئەوان باش لەو رٍاستیە گەیشتوون بەڵام پەندیان لە مێژوو وەرنەگرتووە كە ، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك چیاییەكی بەرز و هەر لایەن و دوژمنێك بیهەوێت بەسەریدا هەڵكشێت ئەوا بەدڵنییاییەوە هەڵدەدێرێت . بۆیە پارتی و بارزانی لە مەیدانی كوردایەتی و كۆڵنەدان لە رابردوو و ئێستاش یەكەمی بێ رٍكابەرە ئەوەش بۆ باوەری تەواویی بە كورادیەتی و كۆڵنەدان دەگەرێتەوە ..