پەكەكە لە سەر بنچینەی سەربەخۆیی دامەزرا ، بەڵام ....
August 29, 2016
وتار و بیروڕا
هەر چەندە كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو توانرا بە سیاسەتی ئاشتی خوازانەی سەرۆك بارزانی بە شێوەیەك لە شێوەكان جۆرێك لە ئاشتی و سەقامگیری بۆ كوردستان بەدی بهێنرێت و بە پشتگیری سەرۆك بارزانی ئۆجەلان داخلی پرۆسەیەك كرا كە ئەگەر سیاسەتە هەڵەكانی قەندیل نەبوایە ئاراستەیەكی باشی وەر گرتبوو بەڵام پەكەكە بە رێنوینی هاوبەشەكەی خۆی سەقامگیری باكوری لە بەرژەوەندی خۆی نەزانی هەر بۆیەش كەوتە دژایەتی كردنی ئەو پرۆسەیە. بەڵام ئەوەی كە لە مێژوودا سەڵمێندراوە هەر كات كە دەولەتێكی ئیقلیمی دەستی لە پشت هەر بزوتنەوەیەك دا بیت بۆ لە بار بردنی هاوسەنگی و تێكدانی ئاسایش ە پێكەوە ژیانی بزوتنەوە ئازادیخوازەكان بووە و نمونەی ئاشكرای ئەو بابەتەش نۆشیروان مستەفایە كە سەرەرای هەندێك لە ئەو گرژییانەی كە لە سنووری سلێمانی لە لایەن دۆست ولایەنگران و ئەندامانی گۆران، دروست كران بوون بە هۆكاری سرینەوەی خۆی لە پرۆسەی سیاسی كوردستان هەربۆیەش تا زوویە دەبیت پەكەكەو پێكهاتەكانی بە سیاسەتە چەوتە كانی خۆیان دا بچنەوە و تەنیا هەڵگری دروشمێكی نەتەوەییی بن بە بێی ئەوەی كە ئەجندای دەرەكییان لە پشت بیت.وهەوڵی سرینەوەی هیچ كەسێك و لایەنێك نەدەن چوون لە كۆتادا هەر ئەو هێزانەن كە بە دادی یەكتر دەگەن نەوەك وولاتە ئەقلیمییەكان.