َعێراق دروستكراوەكە ، هەڵوەشاوەتەوە و كورد بەرەو سەربەخۆییە

َعێراق دروستكراوەكە ، هەڵوەشاوەتەوە و كورد بەرەو سەربەخۆییە
ئەو عێراقەی كە پێش زیاتر لە نەوت ساڵ لە لایەن زڵهێزانەوە بەیەكەوە لكێنرا ، بە كردەیی كۆتایی پێهاتووە و لەت و پەت بووە . گۆرٍان و یەكێتی ، گشت كارتەكانیان لە دژی سەربەخۆیی و گەلی كورد بەكارهێناوە ..لە ماوەی رابردوو دا ، گۆرٍان و یەكێتی"، گشت كارتە گوشارییەكانیان لە دژی گەلی كوردستان و بە تایبەت پرسی سەربەخۆیی بەكارهێناوە ، ئەوەی ئێستا بە دەستیانەوە ماوە ، حكومەتی فاشڵەكەی بەغدایە " خۆیانی پێی هەڵدەكێشن و شانازیی پێوە دەكەن ، كە ئەوەیش بە دڵنییاییەوە لە ماوەیەكی كورتی دیكەدا ، دەچێتەوە سەر رێچكەی خۆی و لەت و پەت دەبێت و شتێك بە ناوی عێراقی یەكگرتوو نامێنێت ..

گەلی كورد لەماوەی چەندین ساڵی رابردوو گشت رێگەكانی بۆ مانەوەی لەگەڵ دەوڵەتێكی دروستكراویی وەك عێراق كە لە هەمانكاتیشدا خاكی كوردستانی بە هۆی هەڵەی زڵهێزان بە سەر دابەشكراوە تاقی كردەوە ، بۆیە جگە لە ماڵوێرانی و زیانی هیچ سوودی نەبوو. ئێستا كە دەرفەتێك هاتۆتە ئارٍاوە و هەم هەولێر و هەمیش بەغدا متمانە لە نێویانیاندا نەماوە باشتر وایە بۆ هەتا هەتایە جیا بینەو ە و درٍاوسێی یەكتر بین . لە لایەكی دیكەوەوە سەربەخۆیی‮ ‬مافی‮ ‬راوای‮ ‬هەموو گەل و نەتەوەیەكە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش مافی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬كە ئارەزووی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكات و گشت پرسی‮ ‬ئەنجام بدات بۆ ئەوەی‮ ‬لە بەغدا جیابێتەوە چونكە هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلایەن بەغداوە ماوەی‮ ‬زیاتر لە دوو ساڵە مووچە و بوجە و پاداشتە داراییەكانی‮ ‬كەمافی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬لێی‮ ‬بڕدراوە واتە هەرێمی‮ ‬كوردستان هیچ پەیوەندییەكی‮ ‬دارایی‮ ‬لەگەڵ بەغدا نییە بۆیە لە ئێستادا گەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بەم هەڵوێستە دژ بەرانەی‮ ‬بەغدا رازی‮ ‬بێت ئەوە نیشانەی‮ ‬ئیفلاسبوونی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نیشان دەدات بۆیە هەرچی‮ ‬زووە پێویستە حیزب و سەركردەی‮ ‬لایەنە سیاسیەكان زەمینە سازییەكی‮ ‬لەبار برەخسێنن و سەرجەم كێشە ناوخۆییەكانیان چارەسەر بكەن چونكە سەربەخۆیی‮ ‬و گشت پرسی‮ ‬نایەتەدی‮ ‬گەر ئێمە كێشەی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬مان هەبێت وە جگە لەوەی‮ ‬گشت پرسی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬مافی‮ ‬رەوای‮ ‬هەموو میللەتێكە وە ململانێیەكی‮ ‬نەتەوەیشە چونكە كورد گەورەترین میللەتە لە جیهان كە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ نیە.‮

لە ماوەی سەردانی شاندی یەكێتی و گۆرٍان بۆ بەغدا و دواتر دانووستانەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی شیعە و ئێستا حكومەتی بە ناو یاسا ، بەرپرسانی یەكێتی و گۆرٍان هەر كامیان بە شێوازێكی زۆر سەیروسەمەرە وەك ئەوەی بڵێی شیعەكان و حكومەتی ئێستای عێراق و ووتەبێژ و پارێزەری تێدا نەمابێت ، ئەركەكانیان بە " گۆران و یەكێتی " سپارد بێت ، ئەوا لە لایەك داوای كۆبوونەوەی و دانووستانی حكومەتی هەرێم و حەیدەر عیبادی دەكەن بە ناوی ئەوانەوە و لە لایەكی ترەوە داوای عێراقێكی یەكگرتووە و مانەوە دەكەن لەو چوار چێوەیەدا ، كە بە دڵنییاییەوە ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە جێگەی شەرمەزارییە لایەنێك خۆی بە كورد بزانێت و پێشتر دروشمی مافی چارەی خۆنووسینی بەرزكرد بێتەوە ، لە لایەك بەم جۆرە خوڵیایی حكومەتێك بن كە سەرەپا پرە لە زوڵم و زۆرداری لە گەلی كوردستان .

ئەو حزب و لایەنانەی كە تا بە ئەمرۆ و بە یادی جاران خەون بە پاراستنی عێراقی یەكگرتوو دەبینن ، پێوستە لە خەون و خەیاڵە هوشیار ببنەوە ئەمرٍۆ ناوچەكە و نەخشە دروستكراوە بە زۆرلكێنراوەكە سرٍاوەتەوە و كۆتایی پێهاتووە و ئێستا كات كاتی ئازادی و سەربەخۆیی و شكۆیە ، بە تایبەت بۆ نەتەوەیەكی مەزلۆم و ماف خوراویی وەك گەلی كوردستان كە بە خوێن و خۆراگری و فیداكاری دەیان ساڵە خەبات و تێكۆشانی كردووە و گەرٍانەوە بۆ داوە و بەرگریكردن لە عێراقی دروستكراو خیانەتە لە خوێنی شەهیدان وپێشمەرگە ئیتر لە لایەن هەر كەس و لایەنێك بێت ..
Top