عەلی لاریجانی سەرۆكی مەجلیسی ئێران دەڵێ: " بە توندی دژی دابەشكردنی عێراق دەوەستینەوە"

عەلی لاریجانی سەرۆكی مەجلیسی ئێران دەڵێ:
عەلی لاریجانی سەرۆكی مەجلیسی ئێران دەڵێ: " بە توندی دژی دابەشكردنی عێراق دەوەستینەوە". قسەكەی ئەو مانایە دەدات كە دژی چارەسەركردنی كێشەكانی عێراقین. نامانەوێ شەڕ و كاولكاری لەم وڵاتە كۆتایی بێت. دەیەوێ بڵێت بۆ ئەوەی عێراقییەكان چاویان بە ئاشتی نەكەوێ توندی دەنوێنین و هەموو كارێك دەكەین.
ڕووی ئەو پیاوە بە پلەی یەكەم لە گەلی كوردستانە. دەیەوێ بڵێ لەدژی ئیرادەی گەلی كوردستان دەوستینەوە و بە دڵنیاییەوە لەوەدا دڵی بە بەناو حزبە زەلیل و خۆبەبچووكزانە كوردییەكانیش خۆشە.
بەڵام ئایا دەكرێ لەدژی ئیرادەی گەلێك بوەستن؟؟ بە مەنتقی هێز و زمانی جەهل و جاشپەروەری دەكرێ ئیرادەی ڕەوای گەلێك بۆ سەربەخۆیی و ئاشتی تێكبشكێنن؟

بەدڵنیاییەوە ناتوانن چونكە گەلی كوردستان بڕیاری خۆی داوە ژیانی بندەستی مەرگە و مردنیش لەپێناو سەربەستیدا ژیانە.
زكرى موسا
Top