ژینگەی قوتابخانە

ژینگەی قوتابخانە
ژان جاک رۆسۆ دەلێ" جوانی ڕاستەقینە لە سروشتدایە"
گومان لە وەدا نییە کە کۆڵەگەکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بریتین لە (مامۆستا و قوتابی و پرۆگرام) ، بەڵام کۆڵەگەی تری گرنگ ھەیە کەوا کاریگەری و خێرا و ڕاستەوخۆی لەسەر چۆنیەتی کۆی پرۆسەکە ھەیە کە نابێ پشت گوێ بخرێ ئەویش "ژینگەی قوتابخانەیە"
ھەروەکو لە وتەکەی سەرەوە یەک بەستنەوەی سێ کۆڵەگە لەگەڵ " ژینگەی قوتابخانە" کە ھەرگیز نابێ فەرامۆش بکرێ ئەو کاتە دەتوانین چوار چێوەی پرۆسەکە بکێشین کە بێگومان ژینگەی قوتابخانە رۆڵی کاریگەری و ئیجابی لەسەر پرۆسەکە ھەیە بە گشتی وەکو بنەمایەکی ھەرە پێویست بۆ کارلێک کردنی پەروەردەیی باش لە نێوان مامۆستا وقوتابی لە قوتابخانەدا .
کە قوتابی کاتێکی زۆر بەسەر دەبات لە ناو قوتابخانە و تاکە دەرئەنجام و میحوەری سەرەکی لە ناو پرۆسەکە دا (قوتابی) یە ، پێویستە کەشێکی لەبار وئاسودە بۆ قوتابی بڕەخسێندرێ و فەراھەم بکرێ تا قوتابی لە ناو قوتابخانەکەیدا بتوانێ بە شێنەیی ھەناسە بدات و بجولێ و بخوێنێ و گفت و گۆ بکات نەڕەنجێ و ڕانەکات ، قوتابخانەکەی خۆش بوێت و ھۆگر و متوی قوتابخانە بێت و بە موڵکی خۆی بزانێت ھەموو قوتابخانەکەی بە کون و کە لە بەرەکانیەوە خۆشی بوێت و بپارێزێت .
شتێک لەودا نیە کە ژینگە کاریگەری باش و خراپی لەسەر لەسەر کەسایەتی قوتابی ھەیە ،
کە ژینگەی قوتابخانە ھەردەم رۆڵی کاریگەری لەسەر کارتێکردنی لە کەسایەتی قوتابی و دەرئەنجامی خوێندنەکەی تا ژینگەی قوتابخانە لە بار بێت و گونجاو بێت و قوتابی تێدا ئاسوودە دەبێت و خۆشی دەوێ و دەیپارێزێ و زیاتر ھۆگر و پەیوەستی قوتابخانەکەی دەبێت و دەرئەنجامی خوێندن زیاتر دەبێت و زیاتر حەز لە قوتابخانە دەکات، وە بە پێچەوانەوەشەوە ڕاستە ئەگەر ھاتوو ژینگەی قوتابخانە کە لە بار نەبێت و قوتابی ئاسوودە نەبێت لە قوتابخانە ئەوا ڕقی لە قوتابخانە دەبێتەوە و ھۆگری نابێت ڕادەکات و بەجێ ھێشتن و نەھاتنی بۆ قوتابخانە زیاد دەکات ودەرئەنجامی خوێندنی باش نابێت.
بۆیە گرنگیدان بە ژینگەی قوتابخانە ھەنگاوێکی زێدە پێویستە و یەکجار بایەخدارە بۆ بەھێزبوونی و ھۆگربوونی قوتابی بە قوتابخانەکەی و خۆش ویستنی ھەموو پێکھاتنەکانی قوتابخانەکەی لە ئەنجامی درووست بوونی کەشێکی لە بار و ھەست بە ئارامی و دڵنیایی و ئاسایشی دەروونی و کۆمەڵایەتی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی قوتابخانە زیادکردنی چاڵاکییەکانی و بەشداری کردنی تێیاندا خۆ بەخاوەن زانین لە قوتابخانەدا.
بۆیە پێویستە لەسەرھەمووماندا وە بەرێوەبەری قوتابخانەو دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان بەردەوام و رۆژانە قوتابخانەکەمان و لەگەڵ لەگەڵ قوتابیەکاندا پاک بکەینەوە و خاوێن ڕابگرێ .
گرنگی تەواو بە باخچە و بوژانەوە و چاندنەوەی سەر لە نویێ باخچە و گوڵ و دەرەخت بدەین ، لە قوتابخاندا بیانپارێزین و ئاو بدرێن و بە سەوزایی بھێلدرێنەوە ، خزمەت بە باخچە بکرێ و لەلایەن دەستەی کارگێڕی یان لێژنەیەک لە قوتابخانە پێکبھێنرێت بۆ پاڕاستنی باخچە و گوڵ ودرەختەکانی وە پێویستە لەلایەن پەروەردە و یەکەی سەرپەرشتیاری بەداداچوون بۆ باخچەکان بکرێ، لەبڕگەیەک لە پارەی فر ۆشگا قوتابخانەکان بڕێک پارە بۆ پەرە پێدانی باخچەی قوتابخانەکان تەرخان بکرێ ، باخەوانی تایبەت ھەبێت ئەگەر نەبوو و ئەوا چەند قوتابخانەیەک بەیەکەوە ببەسترێتەوە لە رێگای لێژنەیەکی باخەوانی سەرپەرشتی بکرێن ،ئەگەر ھەر نەکرا ئەوا لە رێگای پارێزگا ھەماھەنگی تەواو لە نێوان پەروەردە و شارەوانی و ئەندازەی پارەکەکان و نەمامگەکان بکرێ بۆ جوان ڕاگرتنی باخچەی قوتابخانەکان گەشە پێدانیان ، چونکە رۆڵەی ئەو میللەتە لە قوتابخانەکانەوە دەستپێدەکات گرنگە ژینگەیەکی لە بارو گونجاو ھەبێ لە قوتابخانەکان .
گرنگی تەواو بە بینایەی قوتابخانەکان بدرێ سەرجەم پێداویستیەکانی ئاو و ئاوەرۆ فەراھەم کرابێت کارەساتە لە قوتابخانەیەک (w-c)بۆ قوتابیان نەبێت یان ئاوی نەبێت چ کاریگەری خراپ لەسەر باری دەروونی قوتابی درووست دەکات ، بێگومان ئاو و ئاوەرۆ و (w-c)یەکان پێویستە لە قوتابخانە زۆر پاک بن و بەداوداچوونی بەردەوام لەلایەن بەرێوەبەری قوتابخانە و دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیاری کارگێڕی و پەروەردەکەوە بۆ بکرێ کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی تەندروستی بە قوتابیانەوە ھەیە .
گرنگیدان بە ھۆڵی وەرزشیی و و ھۆڵی تر بۆ ئەنجامدانی چاڵاکی جۆراوجۆر ھەبوونی گۆڕەپان بۆ جوولەی قوتابی گەڕانی قوتابی و وەرزشیی نەک قوتابی لە شوێنی تەسک خۆی مەلاس بدات کە بێگومان گەر قوتابی لە قوتابخانە جولە نەکات و وەرزش نەکات کاریگەری باشی نابێت لەسەر دەروونی قوتابی .
ھەروەھا گرنگە ژوورەکان ، پۆڵەکان ھەردەم ڕووناک بن وپاک و خاوێن بن و دەرگاو پەنجەرەکان جوان بن و دیوارەکان نەخشێندرابن و پەنجەرەکانی پەردەیان ھەبێت واتە پۆڵەکانی خوێندنی قوتابی ژوورێکی خاوێن و جوان بن ھەوا جێگۆرکێ بکات و ھەوڵ بدرێ قوتابی زۆر نەبن لە پۆڵەکان.
دەبێ لە قوتابخانە ناوە ناوە لە بۆنەکاندا یان جودا لەوانەش بەرنامەی چاڵاکییەکانی وەرزشیی و ھونەری بە ھەموو بڕگەکانیەوە ئەنجام بدرێت تا قوتابی بتوانێ توانا و بەھرەکانی خۆی دەربخات و تاقیان بکاتەوە کە بە پێ ی پلانی قوتابخانە وەکو چاڵاکیەکانی دەرەوەی پۆڵ ئەنجام بدرێت کە بێگومان جۆش و خرۆشی زیاتر دەدات بە قوتابی و ھەناسەدانێکی پێیوستە بۆ قوتابیان و کەمێک لە بابەتەکانیش دووردەکەونەوە حەز و خولیاکانی خۆیان تاقی دەکەنەوە.
بایەخی تەواو بە ھۆیەکانی فێرکردن بدرێ کە بێگومان زیاتر قوتابیان ڕادەکێشێتە ناو بابەتەکان زووتر تێ دەگات .
گرنگی بەلایەنی تەندروستی قوتابی پێویستە کە ناوە ناوە پزیشکێکی پسپۆر سەردانی قوتابخانەکان بکات و کۆڕو سیمینار بۆ قوتابیان ئەنجام بدات لەسەر چۆنیەتی خۆپاڕاستن لە نەخۆشیەکان .
بایەخدان بە لایەنی دەروونی قوتابیان ودابین کردنی توێژەری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەکان و نزیکی تەواوی لە قوتابیان و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی فراوان و بچووک لەگەڵ قوتابیان شی کردنەوەی باری دەروونی و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندی نێوان مامۆستا و قوتابی و خێزان و تاکەکانی کۆمەڵگا وبەداوداچوونی بۆ بابەتە ھەستیارەکانی وەکو (گۆشەگیری و خەمۆکی وتەنیایی و زۆری تر)ڕاھێنانی قوتابیان لەسەر خۆشەویستی یان بۆ خودی خۆیان و قوتابخانە و مامۆستاکان و خێزان.
جودا لە وانەش بایەخدان بە پەیوەندییەکانی کارگێڕی و مامۆستایان لەگەڵ قوتابیان و چۆنیەتی ھەڵسوکەوت و ڕەفتارکردنیان کەوا رەفتارێکی خێزانی بێت وەکو باوک و بڕا و دایک و خوشک بێت لەگەڵ قوتابیەکانیان بێگومان کەشێکی لە بار و ئارام دەرخسێنێ کەوا قوتابی دڵنیا دەبێت کەوا دەوروبەری کەسانی دڵسۆز و خۆشەویست و پاشە رۆژی پاشە رۆژی قوتابیەکانیش لا گرنگە کە بێگومان ئەمانەش زیاتر وا لە قوتابی دەکەن کەوا قوتابخانەکەیان خۆشبووێت ، دەچێتە خانەی ژینگەی لە بار و جوان بۆ قوتابخانە دوورکەوتنەوە لە ھەڕەشە و توند و تیژی و بێزاری کە بێگومان سیما و ناوەرۆکی قوتابخانەکە ناشیرین دەبێت بەھا جوانەکانی ون دەکات ، وە نابێ رۆڵی کۆمەڵگا بە تایبەتی دایکان و باوکان لە یاد بکرێن لە ڕەخساندنی کەشی لە بار بۆ قوتابیان لە قوتابخانە وپاڕاستنی پەرە پێدانی ژینگەی قوتابخانە لە رێگای بەھەماھەنگی تەواو لەگەڵ دەستەی کارگێڕی قوتابخانە .
وە پێویستە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە وە بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەکان بابەتی ژینگەی قوتابخانە بخرێتە نێو پرۆگرامەکان لەلایەن قوتابیەکانەوە بخوێندرێ و تا زیاتر ئاشنا وەکو بابەتێکی سەرەکی کە پێویستە لە ژیانی رۆژانە لە ھەر تاکێکی کۆمەڵگا دا.
گرنگیدان بە ژینگەی قوتابخانە ئەرکێکی پەروەردەییە چارەسەرێکی تەندروستە تا قوتابی ھەست بە دڵنیایی و ئارامی بکات و قوتابخانەکەی بە ماڵی خۆی بزانێ و خۆی بە خاوەنی قوتابخانەکە بزانێ.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەری

Top