سیاسەتی هەڵە و تاكرٍەیی "پەیەدە"، لە رۆژئاڤای كوردستان

سیاسەتی هەڵە و تاكرٍەیی
سیاسەتە هەڵە و تاكرٍوەییەكانی " پەیەدە"، لە هەمبەر بەرێوەبردنی رۆژئاڤای كوردستان و متمانەكردن بە رژێمی بەعسی بەشار ئەسەد و هاودەستی كردنییان رێگەیان خۆشكرد سوپای توركیا بێتە نێو رٍوژئاڤا تا ماوەیەكی تر رٍادەستی رژێمی ئەسەد دەكاتەوە .

ئەو رووداوانەی كە ئێستا لە روژئاوای كوردستان دەگوزەرێت ، پەیوەندی بە گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندی " سووریا ،ئێران، رووسیا و توركیایەوە " هەیە ، لە لایەكی ترەوە ، پەیوەندی "پەیەدە" بە رژێمی بەشار ئەسەد ، لە ماوەی رابردوو و رێگریكردن لە هاتنی لایەنە كوردە دیموكراتەكان و سیاسەتی تاكرٍەویی بۆ ئەوە بوو تا پەیوەندی خیانەتكارانەی " پەیەدە وسووریا" ئاشكرا نەبێت .

ئێستا "پەیەدە"، گشت ئەو ناوچانە بە بەهانەی هاتنی سوپای توركیا چۆڵ دەكات و لە ئایندەیەكی نزیكدا بە دڵنییاییەوە گشت ئەو ناوچانە رادەستی رژێمی سوریا دەكرێتەوە ، لەو نێوەندا ئەوەی كە زەرر دەكات گەلی كوردمانە لە رۆژئاوا ، بەڵام بە دڵنییاییەوە كورد ئەمرۆ هوشیارە و لە سیاسە خیانەتكارەكانی "پەیەدە و پەكەكە" دەرحەق بە گەلی كوردستان بە باشی تێگەیشتووە ..

هاودەستی كردن لەگەڵ دوژمنانی كورد ، بەمەبەستی بێ‌ هێزكردنی پێگەی كورد بە تایبەت لە باشووری كوردستان و شەخسی سەرۆك بارزانی .سووكایەتیكردن بە ئاڵایی پیرۆزی كوردستان و بێ‌ نرخ و بێ‌ بایەخ نیشاندانی شۆرٍشەكانی كرود و هەوڵی تێكدان و لە باردنی دەستكەوتەكانی ئێستامان . هەوڵدان بۆ دروستكردنی درز و ناكۆكیی نێوان لایەنە سیاسیەكان و دروستكردنی كەشێكی ناساقامگیر لە رێگەی پروپاگەندەی میدیایی چەواشەكار و بێ‌ بنەما .. پەكەكە و پەیەدە " نەك هیچ ستراتیژی یان بۆ بەرژوەندی كورد و كوردستان نییە ، بەڵكو لە هەماكاتدا زیانیان بە دۆزی رٍەوایی كورد گەیاندووە ..

لە ماوەی رابردوو بینیمان كە چۆن بە ئەنقەس یا لە رووی نەزانییەوە بوونەتە ئامرازێك بۆ جێبەجیكردنی ئەجێندای وڵاتانی داگیركەر، لە باكوور لەبری دیالۆگ و گفتوگۆ زمانی چەكیان بەكار هێنا، ئەوەیش لەشكركێشیی توركیای بۆ سەر شارەكانی باكوور و وێرانكردن و دەربەدەركردنی هاووڵاتیانی لێ كەوتەوە لە ڕۆژئاوا و، بوونەتە بەشێك لە بازنەی چەكداریی هێزەكانی (ئەسەد) و لەبری بەرەی ئازادیخوازان، پاڵپشتی و هەماهەنگی سوپای (ئەسەد) و ئێرانن لەو ناوچەیەدا؛ ئەمەیش گەورەترین هەڵەی ستراتیژییە؛ ناشێ پەیەدە وا بزانێ (ئەسەد) و ئێران و ڕووسیا و توركیا بەرژەوەندییەكەیان لەم ناوچەیە دەكەنە قوربانی ئەوان! ئەمە سەرەڕای دژایەتیكردن و ڕاوەدوونان و گرتنی ئەندام و لایەنگرانی (ئەنەكەسە) و بە ئاشكرا سووكایەتیكردن بە ئاڵای كوردستان و دژایەتیكردنی ڕەوتی سەربەخۆخوازانی كوردستان و دەوڵەتی كوردستان؛ ئەم جۆرە سیاسەتكردنە لە بەرژەوەندیی دووژمنانی گەلەكەماندایە.

"بە هۆی داردەستبوونی پەكەكە و پەیەدە، بە نەیارانی كورد و وەك داشی دامە بەكاریان دێنن دژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ‌و (سەرۆك بارزانی)؛ ‌پەكەكە لە ساڵی 1992 دژی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان جەنگا، كە پەرلەمانی كوردستان دامەزرا بە بڕوای ئەوان ئەمە دەبێتە هۆی یەكنەگرتنەوەی هەرچوار پارچەی كوردستان.

ئەوەی تا ئێستا لێی بینراوە و سەلماندوویەتی بەهیچ شێوەیەك خزمەتی خەڵكە لێقەوماو و بەشمەینەتەكەی ئەو پارچەیەی كوردستان نەبووە. ئاخر خەڵكی رۆژئاوای كوردستان پاش سەدەیەك حاشالێكران لە ناسنامە و كەسایەتیی كوردانەیان ئێستا پێویستیان بە هێزێكە تۆزی ئەو مەینەتی و ئازارانەی رابردوویان لێ بتەكێنێ كە لەسێبەری رژیمە دژەكوردەكەی بەعسەوە لەسەریان نیشتووە، بەڵام پەیەدە هەموو سیاسەت و كردەوەیەكی مخابن لە پێناو پتەوترڕاگرتنی دەسەڵاتی بەعسی سووریادایە، بۆیە هیچ جۆرە داخوازییەكی ڕوونیان لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی كورددا نییە. شەڕی ناوخۆی سووریا، دەرفەتێكی باشی بۆ كوردی ئەو پارچەیە رەخساند تا بە مافە سەرەتاییەكانی خۆی بگات، بەڵام لەوێش پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) رێگەی دەستەڵاتی دیكتاتۆری گرتەبەر. ئەو حزبە كە وەك بەشێك لە پەكەكە دەناسرێ، رێگەی بە حزبەكانی تر نەدا بەشداری لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی سێ كانتۆنەكەی رۆژئاوای كوردستاندا بكەن.
Top