گەڵ بریار لە چارەنووسی خۆی دەدات نەوەك حیزبەكان

گەڵ بریار لە چارەنووسی خۆی دەدات نەوەك حیزبەكان
هەر وەك سەرۆك بارزانی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی لە توركیا باسی لێوە كرد گۆرانكاری زۆر گەورە لە ئارادایە وئەوەی كە سەرۆك بارزانی جەختی لێوە كردووە و تاوەكو ئێستاش نۆزقالێك لە سیاسەتەكانی سەرۆك بارزانی بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی گۆرانكاری بەسەردا نەهاتووە داخوازی جەماوەری كوردستان بۆ گەیشتن بە سەر بەخۆییە ئەویش بە ئەنجامدانی ربفراندۆم و گەیشتن بە چارەسەرییەكی ئاشتیانە لە رێگای ووتوێژ لە گەڵ حكومەتی بەغا چارەسەر دەبیت
بەڵام پێدەچیت وەكوو هەموو جارێك تابوری پێنجەم دەوری نەرێنی خۆی ببینیت،تا پێدەچیت دەرهاویشتەنەرینییەكانی هەرسێ سەردانەكەی یەكیەتی بۆ بەغا و هاتنی ماڵكی بۆ سلێمانی و رۆیشتنی وەفدەكەی یەكیەتی بۆتاران ، زیاتر لە هەموو كاتێك ئاشكرا دەبن. ئەوە جاری یەكەم نییە كە لە زاری بەرپرسانی بەغا باس لە هاورا نەبوونی هەندێك لە حیزبەكانی كوردی لە گەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆییی دەكرێت، هەروەكوئەندامێكی دەوڵەتی یاسا باس لە هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ڕیفراندۆم دەكات و ڕای دەگەیەنێت: "حزبە كوردییەكان لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا نین".پێشتریش".
شیرن رەزا ، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە پێگەی كەربەلا نیوزی راگەیاندبوو"بنەمای رێكەوتنی ئێمە و یەكێتی لەسەر لابردنی بارزانیە لە پۆستەكەی و راگرتنی دابەش كردنی عێراق و رێگریە لە دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان لە هەرێمی كوردستانە".
ئاماژەی بۆئەوەشكردوە"رێكەوتنەكە لە 25 مادە پێكهاتووە، بەڵام بنەمای ئەساسی رێكەوتنەكە رێگریە لە دروست بوونی دەوڵەتی كوردی و پارچەكردنی عێراقە كە بەلابردنی بارزانی لە پۆستەكەی دێتە دی.
پێشتر نووری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، لە میانی لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی ئێران و لە پاش سەردانەكەی بۆ سلێمانی، ڕای گەیاندبوو: ”یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاراستەی سەربەخۆیی كوردستان ناڕۆن"
. بەڵام ئەوەی كە شاراوە نییە ،هەموو كەسێك خاوەنی ئیرادەی خۆیەتی كە بریار لە سەر چارە نووسی خۆی بدات نە حیزبە شكست خواردووەكانی كوردی نە تابووری پێنجەم ونە دەولەتی یاساناتوانیت بریار لە سەر چارەنوسی گەڵ بدات ، بەڵكو تاكە كەسێك كە ،چارەنووسی خۆی دیار بكات گەلی كوردستانە..
Top