گه‌نده‌ڵكار ره‌فعی ده‌كا و خیانه‌تكار كه‌پسه‌ لێده‌دات

گه‌نده‌ڵكار ره‌فعی ده‌كا و خیانه‌تكار كه‌پسه‌ لێده‌دات
زۆر جاران گوێبیستی ئه‌وه‌ ده‌بین فڵان یاریزانه‌ی یاری (شه‌به‌كه)‌ كه‌پسه‌لێده‌‌رێكی سه‌ركه‌وتووه‌‌ و كه‌پسه‌كانی ناگه‌ڕێنه‌وه،‌ به‌ڵام كه‌س باسی ئه‌و یاریزانه‌ ناكات كه‌ تۆپه‌كه‌ی بۆ به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هونه‌ری سه‌ركه‌وتنی كه‌پسه‌لێده‌ر زیاتر بۆ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ تۆپه‌كه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌، خاڵی لاوازی پارتیش له‌وه‌دایه‌ خۆی تۆپه‌كه‌ بۆ ناحه‌ز و نه‌یارانی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ پێیانده‌ڵێ: ئه‌وه‌ تۆپ و ئه‌وه‌ یاریگا و فه‌موو كه‌پسه‌ی خۆت لێبده‌، ئه‌وانیش سه‌رباری هه‌موو خیانه‌ته‌كانیان به‌ راست و به‌ چه‌پدا ده‌كه‌ونه‌ كه‌پسه‌ لێدان.
له‌ ئێستادا گه‌نده‌ڵه‌كانی ناو پارتی ده‌وری یاریزانی تۆپ به‌رزكره‌وه‌ ده‌بینن، به‌ڵام بۆ كێ؟! بۆ تیپی به‌رامبه‌ر و یاریزانه‌ دژه‌كان، ئه‌وه‌تا به‌ جۆریك ده‌رفه‌تیان بۆ دژ و نه‌یاره‌كانی پارتی ره‌خساندووه‌ كه‌ شه‌رم له‌ مێژووی پڕ خیانه‌تی خۆیان نه‌كه‌ن و بێن موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر پارتیدا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ نه‌بن خیانه‌تكارێكی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا چۆن ده‌توانێ گه‌مه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ حزبێكی وه‌ك پارتی بكات، ئاخر پارتی خاوه‌نی (70) ساڵ خه‌بات و قوربانیدانه‌ و له‌و ماوه‌یه‌شدا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی پڕ كردووه‌ له‌ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ری نیشتیمانی، نه‌وشیروان مسته‌فاش (50) ساڵه‌ ئاوڵووده‌ی خیانه‌ت و كوردكوژی و پێگانه‌په‌رستی بووه‌، كه‌چی گه‌نده‌ڵه‌كان وایان كردووه‌ خیانه‌تكار بتوانێ به‌ هێزی خیانه‌ت ملبه‌مله‌ له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریه‌كانی پارتی بكات، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌ڵێم: ئه‌و كه‌پسانه‌ی ناوه‌ ناوه‌ نه‌وشیروان میسته‌فا له‌ پارتیان ده‌دات هی ئه‌وه‌ نییه‌ یاریزانێكی باش بێت، هی ئه‌وه‌یه‌ گه‌نده‌كاره‌كانی ناو پارتی جوانی بۆ ره‌فع ده‌كه‌ن.
Top