پێگەی كورد بەهێزە و هەنگاوەكان بەرەو برٍیاردان لە سەرسەربەخۆییە
August 27, 2016
وتار و بیروڕا
سەردانی بارزانی بۆ ناوچە و ، لەكاتێكی زۆر هەستیارو گرنگدا بوو، بەتایبەت بۆ پێگەی هەرێمی كوردستان لە ژینگەی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ناوچەكەدا، بۆیە بارزانی جارێكی تر سەلماندی خەموخۆری راستەقینەی گەلی كوردو نەتەوەی كوردە، لەبەر ئەوە هەمیشە لەهەوڵو تێكۆشانانە دایە بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێو نێودەوڵەتیدا، بۆ ئەوەی كورد بگاتە ئامانجەكانی بەردەوام كاری بۆ كردووە. سەردانی سەرۆك مسعود بارزانی دەستكەوتی زۆر گەورەی هەبوو و دەستگەوتی گەورەتریشی دەبێت، لەبەر ئەوەی یەكەم وێستگەی سەردانەكەی توركیا بوو، كە توركیا دەرگای هەرێمی كوردستانە بەڕووی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیو ئەوروپاو وڵاتێكی گرنگە لەناوچەكەداو یاركەرێكی گرنگە لەهاوكێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستو توندوتۆڵكردنی پەیوەندی لەگەڵ توركیایش، لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە.سەرۆك بارزانی هەوڵی زۆر و بێوچانی داوە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆی كوردستانو ئەم سەردانەیشی لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەیە بۆ ئەوەی پشتگیریی زیاتر بەدەست بێنێت بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان. هەر بۆیە بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكانی بارزانی لە ماوەیەكی نزیكدا دەستكەوت گرنگ و ستراتیژی بۆ گەلی كوردو نەتەوەی كورد بەگشتی لێدەكەوێتەوە .
پروپاگەندە دژی سەربەخۆیی كوردستان ، تەنیا هاشوهوشی میدیا و چەواشەكاریی و هەوڵی ساردكردنەوەی حەماس و جۆش و خرۆشی گەلی كوردستانە لە هەمبەر ئەو پرسە نەتەوەیی و چارەنووسازە . هیچ وڵاتێكی جیهان بە ئاشكرا دژی سەربەخۆی باشوری كوردستان نین، زۆر وڵاتیش هەڵوێستی بەرامبەر ئەو مافە رەوایەی گەلەكەمان پۆزەتیفە و لەكاتی خۆیدا ئاشكرا دەبێت.لە یاسای نێودەوڵەتی و بڕگەی دوو لە مادەی یەكی مەبادیئی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئاماژە بە مافی رەوای هەر گەلێك كراوە، كە مافییەتی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان دانیان بەو بنەمایانەدا ناوە و پابەندی یاسایی نێودەوڵەتیین.هەر لە مەبادئی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە هەر گەلێك سەربەخۆیی خۆی رابگەیێنێت وڵاتەكەی پێشوو، كە لێی جودا دەبێتەوە، یان هەر وڵاتێكی دیكە هێرشی بكاتە سەر، بە دەستدرێژی دادەنرێت، بۆیە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەركێتی رێگا بەو دەستدرێژییە نەدات و هاوكاری و پشتیوانی وڵاتی تازە دروستبوو بكات، كە گەلەكەی بڕیاری سەربەخۆیی بۆ داوە تاوەكو لەسەر پێی خۆی بووەستێت" .خراپی باری ئابووری و پاشكەوتن لە بواری زانستی نابنە هۆی ئەوەی هیچ گەلێك ماف بڕیاردانی نەبێت بۆ ئەوەی بەسەربەخۆیی بژیت. چونكە مافی بڕیاردانی گەلان لە چارەنووسییان دەبێتە بنەمای سەقامگیریی و بەرپابوونی ئاشتی.
گشت رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕانكاری خێرادان، بەهۆی كێشەكانی سوریاوعێراق سەرهەڵدانی ململانێیو پاكتاوی ئایینیو مەزهەبیو نەتەوەیی لەم ناوچەیەدا، وڵاتان گەیشتوونەتە باوەڕێك كە پێویستە ئەو جوگرافیایەی ئێستا بەهۆی كێشەكانەوە بەشێوەیەكی دیفاكتۆ دابەش بووە، ببێتە بناغەیەك بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەكە بە شێوەیەك كە خواستی نەتەوەو مەزهەبو ئایینەكان مسۆگەر بكات. ئێستاش دوای ئەوەی كە جوگرافیای كورستان جارێكی تر لە باشوری كورستانو لەسەر دەستی پێشمەرگە دلێرەكان ئازاد كراوەو دەرفەتێك بۆ سەربەخۆبوونی كورستان هاتۆتە پێش، پێوستە هەمووان بە یەكهەوڵوێست بین و خۆمان بۆ پێشهاتە نوێیەكان و لە نێویشدا ئاواتی دێرینەی شەهیدان، پێشمەرگە، نەتەوەیی كورد كە سەربەخۆیی كوردستانە ئامادە بكەین و پشتیوانی سەرۆك بارزانی بین ..