پێویستە کورد ببێتە دەوڵەت
August 27, 2016
وتار و بیروڕا
نەتەوەی کورد مافی سروشتی خوی بوو وەک هەرە نەتەوەیێکی دیکەی جیهان و ناوچەکە بە پێی هەمو پێوەرە نێودەوڵەتیەکان دەوڵەتی خوی هەبوایە و دەوڵەتی خوی هەبێت کەچی ئەم مافە ئە گەر لە سەردەمی دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی دا بوماوەی چەندین سەدە لێی زەوت کرا کەچی جارێکی دیکە کومەڵگای نێودەڵەتیش لە ساڵی 1916 ز ئەم مافەی بو کورد بە ڕەوا نەزانی و کوردیان کردە چواربەش ۆهەربەشێکیشیان خستە ژێر قەلەمڕەوی دەوڵەتە نەتەوەییە سەردەستەکانی ناوچەکە و بەمەش غەدرێکی گەورەتریان لە کورد وخاکی کوردستان کرد .
لەو ئان وساتەدا سایکس و بیکو کە دوو بیرمەندی ئەوڕوپی بوون کە گوایە شارەزایەکی باشیان هەبوولەسەر جوگرافیا و دیموگرافیای ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست بە باوەڕی خویان ئەم دابەشکاریە دەبێتە مایەی دروست بوونی سەقامگیری سیاسی و کومەڵایەتی وهتد کەچی لە ئەنجامدا نەخشە شومەکەیان ڕوبەڕوی بیری نەتەوە خوازی بویەوەلە ناوچەکەدا و کوردیش لە هەر چواربەشەکەی کوردستاندا ڕوبەڕوی ئەو نەخشە و پیلانە بویەوە کە زلهێزەکان هاوتەریب لە گەڵ دەوڵەتانی هاوسنوری کوردستان لە سەر بنەمای بەرژەوەندیە هاوبەشەکانیان داڕشتبوو بێ ئەوەی هیچ حسابێک بو ێیڕادەی سیاسی نەتەوەکانی تری غەیری تورک و عەڕەب و فارس بکەن ولەسەروی هەموشیانەوە کورد،وە هەر لەوکاتەوە تا ئەمڕو قەیران دوای قەیرانی بە دوای خوی دا هێنا و دەڤەرەکە بەگشتی وە بەدرێژایی قوناغەکان تا ئەمڕو بەردەوام لە ئاڵوزی و قەیراندا گوزەر دەکات .
زاڵبونی بیری ناسیونالیزمی عەڕەبی ،تورکی، فارسی بە هەمو شێوازەکانیەوە بە پاڵپشتی دەوڵەتە زلهێزەکان کەوتنە لێدانی نەتەوەکانی غەیری نەتەوەی خویان وبەهەمو جورێک هەوڵیاندا ئایین و نەتەوەوزمانە جیاوازەکان بسڕنەوە بەشێوەیێکی نەخشە بو داڕێژراو و لە هەمو لایێکەوە دەستیان بە تەعریب و تەفریس و تەتریک کرد،ئەمەش دەرهاوێشتەکەی ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و کومەڵایەتی لێکەوتەوە و ئاسایش وئارامی لە ئاراستەی ئاسایی خوی چوو دەرەوە ئەمەو بێجگە لە سەرهەڵدانی ناکوکی سیاسی ئایینی لە سەرتاسەری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ڕوژهەڵاتی ناڤین بە گشتی ناوچەیێکی فرە نەتەوەووئایین و زمانە بە هەند وەرنەگرتنی ئەم فرە چەشنیە ئەم دەڤەرەی دوجاری زیانێکی مادی ،مەعنەوی ، مرویی کرد کە ئەنجامەکەی ئەمڕو وا هەمومان بە چاوی خومان دەبینین کە بە چ دوخێکی ناهەموار و پڕ لە مەترسی گەیشتووە چونکە هەر لە سەرەتای گوڕینی نەخشەی جوگرافی و سیاسی ناوچەکە بەرلە سەد ساڵ تا ێیستا ئەقڵیەتی سیاسی دەوڵەتەکان لەم جوگرافیەدا ئەقڵیەتێکی سیاسی نەگۆڕ بووە و غنەگۆڕە و بیری ڕەگەزپەرستی نوخبە سیاسیەدەستەڵاتدارەکان زاڵە و شتێک نیە بە ناوی پرەنسیبی قەبوڵکردنی بەرامبەر هەر بویەش ناوچەکە لە قەیران دا نەک هەر بەردەوامە بەڵکو تادێت قەیرانەکان زورتررو ئاڵوزترو قوڵتر دەبنەوە و وململانێ تایغی، سیاسی، نەتەویی و هتد گەیشتونەتە ئاستێکی زور بەرز و خوێنێکی زوری لێ دەچورێ.
ئەگەر بێتو دوزی کورد بە نمۆنە وەربگرین ئەوا لە هەر چوار پارچەی کوردستان کورد باجێکی یەکجار زوری داوە لە چوارچێوەی بیری ناسیونالیستی عەرەبی و تورکی و فارسیدا و نکوڵی لێ ناکرێت ، ئەوەتا لە باشوری کوردستان ڕژیمە سیاسیە یەک لە دوا یەکەکانیی ئەم وڵاتە لە ئاکامی ڕەتکردنەوەی سادەترین مافەکانی کورد لەم بەشەدا دەیان کارەسات و تراژیدیایان خوڵقاند لە گرتن و کوشتن و زیندە بە چاڵکردن وەبگرە تا دەگاتە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و هتد ،ێیستاش سەرەڕای هەمو ئەو گۆڕانکاریانەی کە هاتونەتە ئاراوە ئەقڵیەتی سیاسی لەم ناوچەیەدا نەک هەر هەمان ئەقڵیەتە بەڵکو زور نامروڤانەتر و دڕندانەتر ڕەفتار دەکەن لە دژی دوزی ڕوای کوردو و ئەگەر پشتگیری نێودەوڵەتی ئەمڕو بو دوزی کورد نەبوایە کوردو کوردستانیان زور خڕابتر لە جاران کاوڵ و وێران دەکرد واتە کورد و ناسنامەکەی لە؟ژێر قەلەمڕوی خویان دا دەتواندەوە بە یەکجاری نمونەی هەرە زیندوش بە گژ نانەوەی ڕێکخراوێکی دڕندەی وەک داعش بە کوردستانەوە کە لەلایەن دەوڵەت گەلێکی ناوچەکەوە لە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان پاڵپشتی و هاوکاری دەکرێت ،ئەمەو نابێ ڕوڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی لە بەچاو نەگیرێت کە هاوشانی پاڵپشتی هێزی ئاسمانی وڵاتە زلهێزەکان کوردو کوردستان لە هەڕەشەی ئەو دڕندەو وەحشیانە دەپارێزن و ڕوڵ و کارێگەری سەروک بارزانیش لە پاراستنی کوردو خاکی کوردستان لە سەر هەمو ئاستە کان دا واتە ناوخویی و هەرێمایەتی نێودەوڵەتی ڕوڵێکی زور مەزنە وخەمی نەتەویێکی ژێر هەڕەشەو غەدرلێکراوی لە ئەستو گرتووە و هەوڵە سەرکەوتووەکانی لە هەمو ڕویێکەوە بونەتە مایەی بە هێز بونی پێگەی کورد و پاراستنی کوردو کوردستان لە هەمان دەم دا .
لە کوتاییدا چارەسەری بنەڕەتی بو کوتایی هاتن بەم هەمو ناکوکیانەی دەڤەرەکەمان پێویستە کومەڵگای نێودەوڵەتی سیاسەتی پەرتکە و زاڵ بە جێ بە جێ بکات و دوزی کوردیش بە هەندوەربگرێت چونکە دوزی کورد وەک کێشەیێکی سەرەکی ناوچەکە گەر بێتو چارەسەر نەکرێت هاوکات لە گەڵ پەیڕەو کردنی سیاسەتێکی ئەقڵانی ناوچەکە ڕزگری نابێت ودوخەکەش ئاڵوزتر دەبێت واتە کورد هوکاری سەقامگیری ناوچەکەیە.