پارێزگای سلیمانی لە نێوان باڵی دەست رۆیشتوو، باڵی دەست نەرۆیشتوودا
August 27, 2016
وتار و بیروڕا
دوبەرەكی و باڵ باڵێن وای لە یەكیەتی كردبوو سەرەرای ئەندام بوونی جێگری سەرۆكی حكومەت لە لێژنەی باڵای نەوت وگاز ،بۆ گوشار خستنە سەر لایەنی بەرانبەر، باس لە شەفاف نەبوونی داهاتی نەوت و گاز بكرێت، تەنانەت ئەو دوبەرەكییە وای كردبوو كە توانای گۆرینی بەرێوەبەرێكی ناحییە یان ئاسایش زۆر ئەستەم بوو،ئەوە نمونەیەك لە هەموو ئەو ململانێ یانە بوو كە رۆژانە بەدی دەكرا ئەو ململانییەش وای كرد گۆران سوودی لێ ببینیت و لەو پارێزگایە زۆرتریندەنگ بهینیت،
بزوتنەوەی گۆران كە لە ژیانی سیاسی لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئاوت كرابوو، بەسوود وەرگرتن لە لایەنی ئەقلیمی هەوڵی رێكخستنەوەی بە ناو نێو ماڵی كوردیاندا سەرەرای ئەوەی كە پلانێكی تۆكمەی سرینەوەی لایەنێكی تر لەپشت ئەو یەكگرتنەوەبوو.
بەڵام ئەو پلانە نەیتوانی ئامانجەكەی بپێكیت لە بەر ئەوەی كە پارتی دیموكراتی كوردستانیان لە رووی دیپڵۆماسی و هێز لە بەر چاو نەگرتبوو هەر بۆیەش وای كرد كە ئەو هاوپەیمانەتییە لەو سنوورە زیاتر تێپەر نەكات.یەكەك لە ئامانجەكانی ئەو هاوپیمانەتییە مەترسی لە تەسلیمكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پۆستەكانی تر بوو هەر وەكوو چۆن بیری لێدەكرا، هەر واشی لێهات بەڵام ئەوەی كە مەبەستی ئەو بابەتەمان بوو رێككەوتن لە سەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی بوو ،كە پرۆسەی دەستاودەست كردنی بە ناوئاشتیانەی توشی شلەژان كرد و بە كردار ئەو پرۆسەیەی سەرەرای دیموكراسی نەبوونی، دوو ئەوندە نایاساییی كرد، لە لایەكی ترەوە بەرژەوندی گشتی بە قوربانی بەرژەوەندی باڵی دەست رۆیشتووی یەكیەتی كرا و بەو شێوەیەش لە بری دەست نیشانكردنی ئەكرەم شەریف كە لە رووی دەنگ و شایستەتر بوو، كەسێكی تر لە باڵی دەست رۆیشتووی یەكیەتی دەستنیشانكرا,