ئەمجارەیان یەكیەتی ئۆفساید

ئەمجارەیان یەكیەتی ئۆفساید
ئەوەی كە لە گەرمی هەڵبژاردنی پارێزگاكان لە گۆران و یەكیەتی بینیمان جیا لەوەی كە خۆڵ لە چاو كردنی خەڵكێكی رەش و رووت و تەزحییە دراو بوو هیچی تر نەبوو ئەو دەنگدەرانەی كە بە هیواو ئاواتەوە متمانەیان بە كەسانێك كرد كە ئەمرۆ بە بینینی نەتیجەی دەنگەكانیان لێی پەشیمانن,ئەو زورناژەنانەی سەر شاشەكان كە گۆیی هەموو كەسێك یانكەر كردبوو،كە گوایە لەمەودوا نەك موچە بۆ كابانی ماڵ دەبرنەوە بەڵكو شارێكی خەیالیمان بۆ بەرهەم دە هێنن كە لە شەعرەكانی مەولانا مەولەویش ئەو شارە خەیالییە وێنا نەكرابیت،ئەوەی تریان لاف و گەزافی ئەوەی لێدەدا كە دەنگ بە هەڵەوەرێكی بەعس مەدەن،ئەوو هوتافانە هەموو كوچەو شەقامەكانی تەنیبوو ئەگەر لە سەر بەعسی بوون بوەستینەوە،وەكوو ئەوەی كە كاندیدی یەكیەتی باسی دەكرد تەنانەت مەلا بەختیاریش لە یەكەك لە كۆرەكانیش كە ویدیۆ كەەی هەیە لە بارەی بەعسی بوونی هێرشی توندی دەكاتە سەر هەڤاڵ ئەبوبەكر،ئەگەر وەكوو ئەوەی كە یەكیەتی باسی لێوەدەكات كە هەڤاڵ ئەبوبەكر بەعسی بیت و كەسیش نییە ئەو گرتە ویدیۆیانەی نەبینی بیت كە باس لە بەعسی بوونی ناوبراو نەكات بۆچی لە كۆبونەوەیەكی نۆشیروان مستەفا وهێرۆخان و هەردوو فراكسیۆنی یەكیەتی وگۆران ،یەكسەر متمانەی پێبەخشرا؟ئەگەر بەعسی بوو بۆ شاری سلێمانیتان ئەوندە بچووك كرد كە بەعسییەك پارێزگاری بیت؟ئایا چیتان بۆ دایكی شەهیدان و ئەنفاڵكراوەكانی كوردستان هەیە ؟چیتان بۆ نوگرەسەلمان و گەرمیان هەیە؟چیتان بۆ گیراوەكانی ئەمنە سورەكە هەیە؟
Top