ساڵێك قه‌زوان بخۆی به گوێزێك پێتده‌گات
August 26, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی روویدا و یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونی بۆ یاساییه‌كان جێدێڵم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من مه‌به‌سته‌مه بیخه‌مه‌ڕوو، له‌و رۆژه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درووست بووه نه‌وشیروان و هه‌ڵسووڕاوانی سه‌روه‌ری یاسا و بڕینی ده‌ستی حزب له‌ناو داموده‌زگاكانی حكومه‌تیان كردۆته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌ر زاریان، كه‌چی ئه‌مڕۆ بینیمان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌روه‌ری یاسا كرابووه فه‌ڕشی سوور و واژۆی نه‌وشیروان و هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د بازبازێنیان به‌سه‌ردا ده‌كرد، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش مه‌لا به‌ختیار گوته‌نی هه‌ڵه‌وه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی خۆی له‌بیر كرد و هه‌ر كه‌سێك باسی یاسای كردبا ده‌یگوت: عه‌زیزم.. نوری چاوم، كاك نه‌وشیروان و هێرۆخان به ئااماده بوونی هه‌ردوو فراكسیۆن له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی رێككه‌وتوون و بۆت نییه قسه بكه‌ی، به‌وه‌ش به خه‌ڵكیان گوت: ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و بڕینی ده‌ستی حزب له‌ناو داموده‌زگاكاندا گوتوویانه هه‌مووی درۆ بوو، ئه‌رێ گۆڕان و گۆڕانخوازه‌كان ئێستا چی ده‌ڵێن؟ ئه‌رێ دستی حزب و له‌ناو داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا بڕی؟! به‌ڕاستی ده‌ستی حزب و جوان بڕی! ئه‌وه‌تا بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له موزایه‌ده‌ی دوێنێی خۆ‌تان بده‌نه‌وه به خواردنی گوێزێك به ساڵێكی قه‌زوانخۆره‌كان گه‌یشتنه‌وه.